مانەوە بەلەشگرانیەوە تا كاتی دەركەوتنی فەجری ڕاستگۆ
بەروار: 2010/08/15سەردارن: 3054

پرسیار : ئایا ڕۆژووی كەسێك دروستە كە بەلەش گرانیەوە مابێتەوە ، تاكو كاتی دەركەوتنی فەجر ، بەبێ‌ هیچ مەبەستێك بۆ ئەو لەش گرانییەی ؟
وەڵام : جێگیر بــووە لـــە فەرموودەدا كـــە پێغەمبەری خـــوا صلى الله عليه وسلم فـــەجری بەســـەردا هـــاتووە و لـــەش گـــران بـــووە بـــە هـــۆی خیزانەكانیەوە , پاشان غوسلی كـــردوە و بــــەرۆژوو بـــــووە .
بەڵام لەبەر ئەوەی كە غوسڵكردن مەرجە بۆ تەواوی نویژكردن , بۆیە دروست نیە دوابخرێت بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەیانی لەكاتی خۆیدا .
بەڵام ئەگــــەر لــــە خەودابوو بەخــــەبـــەر نەهــــات ئیللا لـــەكاتی جێشتەنگادا نەبێت لــــەو كــــاتەدا غوسل دەكــــات ، و نوێژی بەیانی دەكات ، و بەردەوام دەبێت لەســــەر ڕۆژووەكــــــەی .
وە هەروەها ئەگەر لە ڕۆژەكەیدا كە بەڕۆژوو دەبێت و خەوی لێدەكەوێت و بەخەوبینین لەش گران دەبێت , ئەوا غوسل دەكات بۆ نوێژی نێوەڕۆ , یان بۆ نوێژی عەسر و ڕۆژوەكەی تەواوە ( عبدالله بن جبرين : موسوعة الأحكام والفتاوى الشرعية : ص 603 )

[ لەشگران بوون لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا ]
پرسیار : ئەگەر ڕۆژووان لەشگران بوو لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا , ئایا ڕۆژوەكەی بەتاڵ دەبێتەوە یان نە ؟ وە ئایا دەست پێش خەری دەوێت بۆ خۆشۆردن ؟
وەڵام : ئەگەر ڕۆژووان لەشگران بوو لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا , ئەوا ڕۆژووەكەی تەواوە , و لەشگرانی هیچ كاریگەریەكی لەسەر ڕۆژووەكەی نیە , چونكە بەهەڵبژاردنی خۆی نیە , وە پێویستە لەسەری دەستپێشخەری لە خۆشۆردنەكەیدا بكات . خوای پەروەردگاریش زاناترە ( صالح الفوزان : المفيد في مجالس شهر رمضان وأحكام الصيام وآدابه ، للعلامة الشيخ عبدالعزيز بن باز ، و يليه فتاوى الصيام ، لأصحاب الفضيلة : محمد بن صالح العثيمين ، صالح بن فوزان الفوزان ، ص : 79 ) .