پرسیار : ئایا دەرزی دان لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا ـ بۆ چارەسەركرن ـ هیچ كاریگەریەكی لەسەر ڕۆژووی ڕۆژووان هەیە ؟
وەڵام : ئەو دەرزیەی كە بۆ چارەسەرە دوو جۆرە :
جۆری یەكەمیان : مەبەست پێی خۆراك پێدانە ( مغذی ) : بەوەش دەرزی لێدراوەكە پێویستی بەخواردن و خواردنەوە نابێت , چونكە لەجیاتی خواردن پێدانە ، بۆیە ڕۆژوو دەشكینێت ، چونكە دەقە شەرعییەكان ئەگەر ئەو واتایەی كە دەیگرنەوە هەبێت لە شێوە و شێوازیكی تر حوكمی هەمان شێوەی بەسەردا دەدرێت كە لە دەقەكەدا هاتووە .
جۆری دووەمیان : كە بریتیە لەو دەرزیانەی كە خواردن بەخش نین یان واتە : بەبوونیان بێ پێویست نابین بە خواردن و خواردنەوە ، ئەم جۆرە دەرزیانە ڕۆژوو بەتاڵا ناكەنەوە ، چونكە دەقە شەرعییەكان نە بە گۆ ( لفظ ) و نەش بە واتا نایانگرێتەوە , بۆیە ئەو دەرزیانە نەخواردن وخواردنەوەیە ، نەش بەواتای خواردن وخواردنەوە دێن ، بنەواش تەواوی ڕۆژووە تاكو بەتاڵ كەرەوەیمان لەلا جێگیر دەبێت ، بەپێی بەڵگەی شەرعی.
( محمد بن صالح العثيمين : موسوعة الأحكام والفتاوى الشرعية : ص 606 ) .