باشترین هۆكار كە یارمەتیدەرە لە ڕۆژوودا
بەروار: 2010/08/15سەردارن: 3077نوسەر: هەڵبژاردن و وەڕگێڕانی :دایكی سوننە :پێداچوونەوەی:مامۆستا عدنان بارام

[ هۆكارە یارمەتیدەرەكانی ئافرەتان لە پەرستشدا ]
( باشترین هۆكار كە یارمەتیدەرە لە ڕۆژوودا)
پرسیار : باشترینی ئەو هۆكارانەی كە یارمەتی ئافرەت دەدەن لە سەر تاعەت لە مانگی ڕەمەزاندا چین ؟
وەڵام : ئەو هۆكارانەی كە یارمەتی موسڵمان دەدەن پیاو بێت یان ئافرەت لە سەر تاعەت لە ڕەمەزاندا ئەمانەن :
1 ـ ترسی خوای پاك وبیگەرد ، و بیروباوەڕبوون بەوەی كە بەئاگایە لە هەموو كردار و گوفتار و نیەتێكی بەندەكانی ، و بەوەش كە ڕۆژێك دێت كە موحاسەبەشی دەكات لەسەری ، جا ئەگەر موسڵمان هەستی بەوە كرد ئەوا سەرقاڵ دەبێت بە تاعەتەوە و وازدەهێنێت لە تاوان و سەرپێچیەكان ، و دەست پێشخەری دەكات لە تەوبەكردن لە سەرپێچیەكانی .
2 ـ زۆركردنی زیكر و یادی خوای پەروەردگار و قورئان خوێندن ، چونكە ئەوە دڵ نەرم دەكات ، هەروەكو خوای باڵادەست ئەفەرموێ‌ :[ الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ] ( الرعد : 28 ) .
وە خـــوای گـــەورە ئەفەرموێ‌ : [ إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ ] ( الأنفال : 2 ) .
3 ـ دووركەوتنەوەی لەو هۆكارانەی كە دڵ ڕەق دەكەن ، و دووری دەكەنەوە لە خوای گەورە ، كە هەموو سەرپێچیەكان ، و تێكەڵ بوونی خراپەكاران و خواردنی حەرام ، و بێئاگابوون لە زیكر و یادی خوای گەورە و سەیركردنی فیلمە خراپ و تێكدەرەكان .
4 ـ مانەوەی ئافرەت لە ماڵەكەیدا و دەرنەچونی لێی ، جگە لە زەرورەت نەبێت و لەگەڵ گەرانەوەی خێرا بۆی كە كارەكەی تەواوبوو .
5 ـ خەوتن لەشەودا ، چونكە یارمەتی زوو هەستان دەدات لە كۆتایی شەودا ، وە كەم خەوتن لە ڕۆژدا بۆ ئەوەی بتوانێت نوێژەكانی لەكاتی خوێدا جێ‌بەجێ‌ بكات ، و پڕكردنەوەی كاتەكانی بە ئەنجامدانی تاعەت .
6 ـ پاراستنی زمان لەغەیبەت و هێنان و بردنی قسەی ئەم و ئەو بۆ یەكتر و ووتەی درۆ و قەدەغەكراو ، و خۆخەریككردن بەزیكر .
( صالح الفوزان : المفيد في مجالس شهر رمضان وأحكام الصيام وآدابه ، للعلامة الشيخ عبدالعزيز بن باز ، و يليه فتاوى الصيام ، لأصحاب الفضيلة : محمد بن صالح العثيمين ، صالح بن فوزان الفوزان ، ص : 85 ) .