بەكارهێنانی بەخاخی ڕەبوو و تەنگە نەفەسی بۆ ڕۆژووان
بەروار: 2010/08/13سەردارن: 2061

پرسیار : لە هەندێك لە دەرمانخانەكاندا بەخاخێك هەیە تووشبوان بە نەخۆشی ڕەبوو ( تەنگە نەفەسی ) بەكاری ئەهێنن , ئایە دروستە ڕۆژووان بەكاری بهێنێت لەڕۆژی ڕەمەزاندا ؟
وەڵام : بەكارهێنانی بەخاخ دروستە بۆ ڕۆژووان ، جا ئەگەر ڕۆژووەكەی لە ڕەمەزان بێت یان جگە لە ڕەمەزان ، ئەوەش لەبەر ئەوەی كە بەخاخەكە ناگاتە گەدە ( مەعیدە ) ، و دەڕوات و دەگاتە سییەكان و دەیكاتەوە لە بەر ئەو تایبەت مەندییەی كە تێیدایە , و مرۆڤ بە هۆیەوە هەناسەیەكی ئاسایی دەدات دوای بەكارهێنانی , وە خواردن وخواردنەوەشی تێدا نیە , وە خواردن وخواردنەوەش نیە بگاتە گەدە ( مەعیدە ) .
وە ڕوون و ئاشكراشە كە بنەوا : تەواوی ڕۆژووەكەیە , تاكو بەڵگەیەك لە قورئان یان سوننەت هەبێت دیلالەت بدات لەسەر بەتاڵ بوونەوەی ڕۆژوەكە , یان یەك دەنگی زانایان یان قیاسیكی تەواوی لەسەر هەبێت .
[( محمد بن صالح العثيمين : موسوعة الأحكام والفتاوى الشرعية : ص 607 ) ]