حوكمی خواردن و خواردنەوە بۆ ڕۆژووان بە لەبیرچوونەوە
بەروار: 2010/08/12سەردارن: 3309نوسەر: وەرگێڕانی :دايكى سوننه /پێداچوونەوەی : مامۆستا عدنان بارام

پرسیار : ئەگەر مرۆڤ بە لەبیرچوون لەكاتی بە ڕۆژوو بوونی لە ڕەمەزاندا خواردن و خواردنەوەیەكی خواردەوە ، ئایا ڕۆژووەكەی بەتاڵ دەبێتەوە ؟ وە ئایا قەزاكردنەوەی لە سەر پێویستە یان نە ؟ وە ئایا ئەم فەرموودەیە پاڵپشتی تەواوەتی ڕۆژووەكەی دەكات ، كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم تێیدا فەرموویەتی : ((مَنْ أَكَلَ نَاسِيًا وَهُوَ صَائِمٌ فَلْيُتِمَّ صَوْمَهُ فَإِنَّمَا أَطْعَمَهُ اللَّهُ وَسَقَاهُ))( رواه البخاري ومسلم ) .، واتە : ئەو كەسەی بە لەبیرچوونەوەوە خواردنی خوارد و بە ڕۆژووش بوو ، با ڕۆژووەكەی تەواو بكات و بەردەوام بێت لە سەری ، چونكە خوای پەروەردگار خواردن و خواردنەوەی پێ‌ بەخشیوە .
یان ئەو فەرموودەیەی كە فەرموویەتی :((رفع عن أمتي الخطأ والنسيان وما استكرهوا عليه)) صححه العلامة الألباني في صحيح سنن ابن ماجه ، برقم : 2043 ، و 2045 ، وفي المشكاة ( 6284 ) ، والإرواء ( 82 ) ) ، والروض النضير ( 404 ) . واتە : تاوانی بەهەڵەچوون و لەبیرچوون هەڵگیراوە لە سەر ئوممەتەكەم.
[وەڵام] : هەركەسێك بە لەبیرچوونی لە ڕۆژووی ڕەمەزاندا هەر شتێكی خواردەوە ، ئەوا ڕۆژووەكەی بەتاڵ نابێتەوە و هیچ تاوانیشی لەسەر نیە ، و پێویستە لەسەری ڕۆژووی ئەو ڕۆژەی بباتە سەر و تەواو بكات ، و ڕۆژووەكەشی بەتاڵ نەبووەتەوە و قەزاشی لەسەر نیە ، لەسەر ڕای تەواوی زانایان ، وە ئیمامی شافیعی و ئیمامی ئەحمەدیش ڕایان بەم شێوەیە .
هەروەها ئیمامی بوخاری و ئیمای موسلیم لە پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی :((من نسي وهو صائم فأكل أو شرب فليتم صومه فإنما أطعمه الله وسقاه))، واتە : هەركەسێك بە ڕۆژوو بێت و لەبیری بچێت بخوات یان بخواتەوە ، ئەوا با ڕۆژووەكەی تەواو بكات و بیباتە سەر ، ئەوە خوای پەروەردگار خواردن و خواردنەوەی پێی داوە .
وە لە فەرموودەیەكی تردا هاتووە :((إذا أكل الصائم ناسياً أو شرب ناسياً فإنما هو رزق شافه الله إليه ، ولا قضاء عليه)) ( رواه الدار قطبي وقال : إسناد صحيح ) .، واتە : ئەگەر ڕۆژووان لەبیری چوو كە بە ڕۆژووە ، و خواردن و خواردنەوەی خواردەوە ، ئەوا ئەو خواردن و خواردنەوانە ڕۆزییەكە كە خوای گەورە پێی داوە و بۆی ناردووە ، قەزا كردنەوەشی لەسەر نیە .
[( اللجنة الدائمة : فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء : ج 10 : ص 269 ) .]