قەزا نەكردنەوەی ڕۆژوو بۆ ماوەی سێ ساڵ
بەروار: 2010/08/10سەردارن: 2761

پ/ ئافرەتێك لە ڕەمەزاندا كە تووشی(حەیز) بوە ڕۆژووی شكاندووە بەڵام لەپاش ڕەمەزان قەزای نەكردۆتەوە، وە سێ ساڵە بەم شێوەیەیە چی لەسەرە؟
و / ئەگەر ئەو ئافرەتە لە شوێنێكی دوور لە زانایان ‌و فێرخوازانی زانستی شەرعی بێت وەكو ئەوەی لە دەشتێكی دوور ژیابێت ‌و حوكمی ئەو شتەی نەزانیبێت، ئەوا قەزا كردنەوەی لەسەر نی یە، چونكە عوزری هەیە بەڵام ئەگەر كەمتەرخەم بووبێت بەوەی كە لە شارێكدا ژیابێت كە زانای تێدا بووە، ئەوا ئەو حوكمە نادیار نابێت ئیلا لە لای كەسێكی كەمتەرخەم ‌وبێ بایەخ ‌وپشت گوێ‌ خەر نەبێت، ئەگەر وابوو ئەوا پێویستە قەزای ئەو ڕۆژانە بكاتەوە كە تێیدا بە ڕۆژوو نەبووە، وە ئەگەر گومانی هەبوو ئەوا كار بە دڵنیای دەكات كە كەمەكەیە، بۆ نمونە ئەگەر گومانی هەیە كە سێ‌ ساڵە یاخود دوو ئەو دوو ساڵەكە دەژمێردرێت، وە ئەگەر گومانی هەبوو چوار ساڵە یاخود سێ‌ ساڵە ئەوا سێ‌ ساڵەكە دەژمێردرێت ‌و بەم شێوەیە( اللقاء الشهري، رقم: 8، ص58-59).
لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
كۆكردنەوەو وەرگێڕانى:م/ صلاح الدین عبدالكریم