براى به‌ڕێز... خوشكى ئازیزم...
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته:ـ
من ڕۆژه‌كان خاوده‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌واڵێكى جوانم بده‌نێ. كه‌ى بینیم فرمێسكى په‌شیمانى له‌چاوانتا جۆگه‌له بگرێ.. كه‌ى به‌سه‌ر پێوه‌نده‌كاندا زاڵ ببى و بیان شكێنى و سه‌ركه‌وى. به‌خۆشى یه‌كى زۆره‌وه چاوه‌ڕوانم.. ئایا بیرت له‌تۆبه‌و په‌شیمانى و گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى په‌روه‌ردگار كردۆته‌وه؟؟ زۆر خۆشحاڵم به‌و ساته‌ى كه‌بگه‌ڕێیته‌وه بۆ لاى په‌روه‌ردگارو بگه‌یت به‌كاروانى تۆبه‌كارانى خواپه‌رست.
ده‌مه‌وێ خۆشحاڵ بم به‌خۆشحاڵیت! ئاى كه‌چه‌ند خۆشحاڵم به‌گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ لاى په‌روه‌ردگار هه‌رگیز هه‌ست به‌م خۆشىیه‌م ناكرێ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى تۆ‌و پشت كردنت له‌تاوان و سه‌رپێچى.
به‌ڵێ ته‌نها من به‌م شێوه‌یه نیم كه‌وا دڵخۆش بم به‌گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ لاى خواى گه‌وره به‌ڵكو ئه‌و خوا گه‌وره‌یه‌ى كه‌بێ پێویسته به‌گه‌ڕانه‌وه‌و په‌شیمان بوونه‌وه‌ى به‌نده‌كانى و هیچ سوود به‌خواى گه‌وره ناگه‌یه‌نن و هیچیش له‌موڵكى ئه‌و خوا گه‌وره‌یه زیاد ناكه‌ن!! كه‌چى په‌روه‌ردگارى گه‌وره‌و سه‌روه‌ر خۆشحاڵ ده‌بێ به‌په‌شیمان بوونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌نده‌كانى بۆلاى، خواى به‌به‌زه‌یى بمانگێڕێ له‌وانه‌ى كه‌به‌ڕاستى ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره. تۆ په‌روه‌ردگارت پێم بڵێ: كێ وه‌كو تۆیه خواى گه‌وره خۆشحاڵ بێ پێت؟
له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: {إن الله يفرح بتوبة أحدكم}، واته: به‌ڕاستى خواى گه‌وره خۆشحاڵ ده‌بێت به‌تۆ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ئێوه بۆلاى. .. الله أكبر ده‌ته‌وێ ئاله‌م شه‌وه‌دا خواى گه‌وره به‌تۆ خۆشحاڵ بێت. والله هه‌ریه‌ك له‌ئێمه ده‌مانه‌وێ و پێمان خۆشه دایك و باوكمان پێمان دڵخۆش بن یان هاوڕێ و دۆسته‌كانمان لێمان ڕ‌ازى بن، ئه‌ى پێت چۆنه گه‌ر په‌روه‌ردگار لێت ڕ‌ازى بێت. به‌ڵێ به‌ڕاستى گه‌ر كه‌سێك به‌و شێوه‌یه بێت خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ] [البقرة_٢٢٢]، واته: به‌ڕاستى خوا تۆبه‌كاران و پاكانى خۆش ده‌وێت. بێ گومان گه‌ر خواى گه‌وره خۆشى ویستى ئه‌وا هیچ ترست له‌سه‌ر نىیه گه‌رچى هه‌رچى له‌سه‌ر زه‌وىیه ڕقى لێت بێت. كێ هاووێنه‌ى تۆیه كه‌خواى گه‌وره پێى خۆشحاڵ بێ و خۆشى بوێت. ئه‌و خوایه‌ى كه‌به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسمان و زه‌وى یه‌و هه‌ڵسوڕێنه‌رى كاروباره‌و به‌خشه‌ره، ئه‌و خوایه‌ى كه‌گه‌ر ویستى شتێك ببێت بفه‌رموێ ببه ده‌بێت. وه‌كه‌سێكیش خواى گه‌وره ئاگادارى بێت و له‌گه‌ڵى بێت كێ ده‌توانێ زیانى پێ بگه‌یه‌نێت؟! گه‌ر تۆش خواى گه‌وره‌ت له‌گه‌ڵ بێت گوێ مه‌ده به‌وه‌ى كه‌گه‌رچى هه‌موو شت و كه‌سێكیشت له‌ده‌ست بچێت بزانه كه‌خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :[ وَإِن تَوَلَّوْاْ فَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ مَوْلاَكُمْ نِعْمَ الْمَوْلَى وَنِعْمَ النَّصِيرُ] [الانفال_٤۰]، واته: به‌ڕاستى خواى گه‌وره پشتیوان و سه‌رخه‌رتانه كه‌چاكترین سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌ره. یه‌كێكت له‌گه‌ڵدایه كه‌هه‌رگیز سه‌ربازه‌كانى ناشكێت، تۆ ئه‌و خوایه‌ت له‌گه‌ڵدایه كه‌هه‌ركه‌س گوێڕایه‌ڵى بكات سه‌ربه‌رزو به‌عیزه‌تى ئه‌كات. هه‌ركه‌سیش لاسار بێ و سه‌رپێچى له‌فه‌رمانى بكات زه‌لیل و سه‌رشۆڕى ئه‌كات، ئه‌و خوایه‌ى كه‌هێزو ده‌سه‌ڵات و تواناى له‌ناوناچێت. ئه‌و خوایه‌ى كه‌خاوه‌نى قه‌هرو ته‌ێه‌روحى بێ سنوور‌و موڵك و گه‌وره‌یىو مه‌زنىیه، به‌ڵێ خوایه‌كى به‌ڕێزو ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌ده‌سه‌ڵات و خاوه‌نى منه‌ت و فه‌زڵ و نیعمه‌ته‌كانه‌و شایسته‌ى منه‌ت كردن و به‌ده‌سه‌ڵات و گه‌ردن كه‌چ كردنه به‌تواناى خۆى به‌رزى و پاكى و بێ گه‌ردى بۆ خواى گه‌وره.
چه‌نده ماندوون ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌به‌دواى به‌ده‌ست هێنانى ئاره‌زوو و شه‌هوه‌ت بازى و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان كه‌وتوون به‌گومانى خۆیان كه‌به‌خته‌وه‌رى و خۆشحاڵى به‌ده‌ست نایه‌ت به‌دووركه‌وتنه‌وه له‌خواى گه‌وره‌و فه‌رمانه‌كانى نه‌بێت، وه‌گه‌ر نا خواى گه‌وره‌یان به‌ڕاستى بناسیایه ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگاى خه‌م و په‌ژاره‌و خه‌فه‌ت و بێزارى‌و دڵته‌نگى یه‌كیان نه‌ده‌زانى، وه‌دڵنیاش ده‌بوون كه‌وا به‌خته‌وه‌رى به‌سه‌رپێچى و ئه‌نجامدانى قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان به‌ده‌ست نایه‌ت.
ئێمه له‌كوێین له‌چاو ووته‌ى په‌روه‌ردگار كه‌ده‌فه‌رموێ: [ وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُواْ وَاتَّقَواْ لَفَتَحْنَا عَلَيْهِم بَرَكَاتٍ مِّنَ السَّمَاء وَالأَرْضِ وَلَكِن كَذَّبُواْ فَأَخَذْنَاهُم بِمَا كَانُواْ يَكْسِبُونَ] [الأعراف_٩٦]، واته: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى شاره‌كان به‌ڕاستى باوه‌ڕیان بهێنایه‌و خۆیان بپاراستایه ئه‌وا فه‌ڕو به‌ره‌كه‌تى ئاسمان و زه‌ویمان به‌سه‌ردا ده‌ڕشتن به‌لاَم ئه‌وانه‌ى كه‌په‌یام و پێغه‌مبه‌رانى ئێمه‌یان به‌درۆزانى ئێمه‌ش به‌هۆى ئه‌و كاره‌یانه‌وه گرتمانن و له‌ناومان بردن. وه‌دیسان خواى گه‌وره له‌ئایه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت: [ وَلَوْ أَنَّهُمْ آمَنُواْ واتَّقَوْا لَمَثُوبَةٌ مِّنْ عِندِ اللَّه خَيْرٌ لَّوْ كَانُواْ يَعْلَمُونَ] [البقرة_۱۰۳]، واته: به‌ڕاستى ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان بهێنایه‌و پارێزگار بوونایه ئه‌وا پاداشتیان له‌لاى خواى گه‌وره چاكتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر بیانزانیایه.
ئایا ئێستاش دوودڵى له‌گه‌ڕانه‌وه‌و په‌شیمان بوونه‌وه‌ت؟! ژیربه ماڵ و دارایى و ڕابواردنى دنیایه‌كى ڕۆیشتووو و به‌سه‌رچوو مه‌گۆڕه‌وه به‌خۆشى و نیعمه‌ت و به‌خششى به‌رده‌وام و هه‌تا هه‌تایى دواڕۆژ كه‌له‌كاتێكدا هیچ چاوێك نه‌یبینیوه‌و هیچ گوێیه‌ك نه‌یبیستووه‌و به‌سه‌ر دڵى هیچ كه‌سێكیشدا نه‌هاتووه‌و هه‌تا هه‌تایى ده‌مێنێت و كۆتایى نایه‌ت و تیاناچێت، له‌ناو باخچه‌كانى به‌هه‌شتدا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان ڕِاده‌بوێرن له‌سه‌ر فه‌رشێك كه‌ناوه‌كه‌ى له‌ئاوریشمه شانیان داداوه وه‌له‌گه‌ڵ حۆرى یه‌كان له‌زه‌ت ده‌به‌ن له‌هه‌موو جۆره به‌روبوومێك كه‌خۆیان هه‌ڵى ده‌بژێرن. لاوانى جوان و ئێسك سووك و نه‌مر به‌ده‌وریاندا دێن و خزمه‌تیان ده‌كه‌ن و هه‌میشه گه‌نجن و پیرنابن، به‌كوپ و سوراحى ده‌گه‌ڕێن و له‌په‌رداخى تایبه‌تدا جۆره‌ها شه‌ربه‌ت و شه‌راب و خواردنه‌وه‌ى به‌تام وخۆشیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه‌له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ڕه‌وانه‌وه پڕده‌كرێن. نه‌سه‌ریان پێى دێته ئێش و نه‌سه‌رخۆش ده‌بن، میوه‌شیان بۆ ده‌گێڕن به‌ئاره‌زووى خۆیان لێى هه‌ڵده‌بژێرن، گۆشتى هه‌ر باڵنده‌یه‌كیش كه‌حه‌زى لێبكه‌ن بۆیان ئاماده‌یه، له‌گه‌ڵ حۆرى چاوگه‌شى وه‌ك مراوى شاراوه‌و ده‌ست لێنه‌كه‌وتوون، له‌پاداشتى كاروكرده‌وه‌ى چاكیاندا كه‌ئه‌یانكرد.
له‌سه‌ر سینى و كوپى ئاڵتون جۆره‌ها خواردن و خواردنه‌وه‌ى جوان و ڕازاوه‌و به‌تام و بۆنى خۆشیان به‌سه‌ردا ده‌گێڕن و له‌م به‌هه‌شته‌دا هه‌رچى نه‌فس حه‌زى لێ بكات و چاو حه‌ز به‌بینینى بكات ئاماده‌یه‌و به‌هه‌میشه‌یىو نه‌بڕاوه‌یى تیایدا ده‌مێننه‌وه‌و ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن له‌ناو خانووه به‌رزه‌كاندا، له‌ناو به‌هه‌شت له‌بۆ خواى گه‌وره ده‌نواڕن وه‌ده‌گه‌ن به‌چاكترین پێغه‌مبه‌رمان كه‌محمده (صلى الله عليه وسلم) خۆشى و به‌خششێكه وه‌سف ناكرێ، هیچ غه‌م و په‌ژاره‌و بێزارى تێدانى یه‌و عاره‌ق ناكه‌ن و هیچ پیسى و حه‌یزو نیفاس و ماندووبوونێكى تێدانى یه، وه‌هه‌رگیز ئه‌و خۆشى و به‌خشش و ڕابواردنانه نابڕێن به‌خه‌و وه‌هه‌روه‌ها په‌رستنى تێدانىیه مه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك نه‌بێت كه‌خۆى بیه‌وێ له‌زه‌تى لێ ببات، ئه‌وه جێگاى پاداشت دانه‌وه‌یه نه‌ك كاروكرده‌وه، وه‌تۆ له‌وێدا ده‌مێنیته‌وه مه‌گه‌ر له‌دونیادا سووربى له‌سه‌ر تاوان و سه‌رپێچى، چاوه‌ڕێى چیت؟ ئێستا تۆبه‌و په‌شیمانى خۆت به‌ره‌و لاى خواى گه‌وره ڕابگه‌یه‌نه‌و كۆت و زنجیرى تاوان و سه‌رپێچى بشكێنه‌و زاڵبه به‌سه‌ر شه‌یتان و ئاره‌زوو و نه‌فستدا، خۆت بده به‌ده‌ست خواى گه‌وره‌و په‌ناى پێبگره، به‌ڕاستى ئه‌وانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره ده‌یانبینى ڕێگاى ڕزگارى و سه‌رفرازیان گرتووه ئایا ئه‌مه به‌زین و دوودڵى یه، ئایا نازانى كه‌ئه‌وه‌ى لاى (الله)یه چاكتره‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌مێنێته‌وه؟ ئایا به‌هه‌شت ده‌فرۆشیته‌وه به‌دۆزه‌خ؟! تا ئێستا به‌ته‌واوى له‌حه‌قیقه‌تى دونیا تێنه‌گه‌شتووى كه‌دونیا كۆتایى دێت و جێگاى مانه‌وه نى یه وه‌هه‌روه‌ها دونیا مه‌یدانى كاروكرده‌وه به‌ده‌ست هێنانه.
ئایا واده‌زانى كه‌ته‌نها تۆ تاكه كه‌سى به‌تواناى به‌سه‌ر ئه‌نجامدانى تاوانه‌وه واده‌زانى كه‌ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌و په‌رستنه‌وه‌و به‌ئارامن جڵه‌وى نه‌فسى خۆیان گرتووه‌و پشتیان هه‌ڵكردووه له‌ئاره‌زوو و شه‌هوه‌ت و ڕابواردنى دونیا تواناى چێژوه‌رگرتنیان نى یه له‌حه‌رام؟ به‌ڵێ! ئه‌وانه ده‌توانن ئه‌و سه‌رپێچىیانه ئه‌نجام بده‌ن و شوێن هه‌واو ئاره‌زوو و ڕابواردنى دونیا بكه‌ون و هیچ شتێكیش ڕێگریان نى یه جگه له‌وه‌ى له‌خواى گه‌وره ده‌ترسن و هیوایان به‌پاداشتى خواى گه‌وره‌یه‌و هه‌ندێ ئارام ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى زۆر بحه‌وێنه‌وه‌و ئاسووده‌بن. ده‌بینى پێش دواڕۆژ له‌دونیادا به‌خته‌وه‌رن به‌هۆى خۆگرتنه‌وه‌یان له‌سه‌رپێچى فه‌رمانى خواى گه‌وره‌و چاوه‌ڕوانى پاداشتن. به‌نه‌فست بڵێ: وازم لێ بێنه له‌وه‌ى كه‌له‌سه‌رى بووم و سووربه له‌سه‌ر كۆچ كردن له‌تاوان و ڕێگاى په‌شیمانى و گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى ئه‌و خوایه بگره‌به‌ر كه‌هه‌میشه لێبوورده‌یه‌و لێ‌خۆش بووه. گه‌ر ئه‌مڕۆ نه‌گه‌ڕێیته‌وه كه‌ى ده‌گه‌ڕێیته‌وه؟! گه‌ر ئه‌مڕۆ په‌شیمان نه‌بیته‌وه ئیدى كه‌ى په‌شیمان ده‌بیته‌وه؟! ئایا چاوه‌ڕێیت له‌كاتى سه‌ره‌مه‌رگدا تۆبه بكه‌یت و بگه‌ڕێیته‌وه؟! جا له‌وكاته‌شدا تۆبه وه‌رناگیرێت و په‌شیمانى دادت نادات، یان چاوه‌ڕێى له‌وكاته‌دا په‌شیمان بیته‌وه كه‌په‌شیمانى هیچ سوودێكى نى یه؟! له‌وكاته‌دا بڵێى خۆزگه واو وام بكردایه! گوێ ڕابگره خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[ يَوْمَ تُقَلَّبُ وُجُوهُهُمْ فِي النَّارِ يَقُولُونَ يَا لَيْتَنَا أَطَعْنَا اللَّهَ وَأَطَعْنَا الرَّسُولَا * وَقَالُوا رَبَّنَا إِنَّا أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَاءنَا فَأَضَلُّونَا السَّبِيلَا * رَبَّنَا آتِهِمْ ضِعْفَيْنِ مِنَ الْعَذَابِ وَالْعَنْهُمْ لَعْنًا كَبِيرًا] [سورة الأحزاب:٦٦_٦٨]، واته: ڕۆژێك دێت ڕوخساریان ئه‌مدیوو ئه‌ودیو ده‌كرێت له‌ناو ئاگردا به‌ده‌م ناڵه‌وه ده‌ڵێن ئاى خۆزگه به‌گوێى خوا‌و پێغه‌مبه‌رمان بكردایه، په‌روه‌ردگار ئێمه ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵى گه‌وره‌و ئاغاكانمان بووین ئه‌وان ڕێبازى ڕاستى یان له‌ئێمه شێواند‌و سه‌رگه‌ردانیان كردین، په‌روه‌ردگار دوو به‌رامبه‌ر سزاى ئه‌وانه بده‌و نه‌فره‌تێكى گه‌وره‌یان لێ بكه، چاوه‌ڕێى ئه‌وكاته ده‌كه‌ى كه‌بخرێیته ئاگره‌وه جا ئه‌وكات ته‌وه‌سول بكه‌ى بۆ لاى خواى گه‌وره كه‌له‌و ڕۆژه‌دا ته‌وه‌سول هیچ سوودت پێ ناگه‌یه‌نێ له‌و ڕۆژه‌ى كه‌ئه‌وانه‌ى له‌ئاگردان داواده‌كه‌ن كه‌خواى گه‌وره ده‌ریان بێنێ له‌ئاگرو بیانگێڕێته‌وه بۆ دونیا بۆ ئه‌وه‌ى كرده‌وه‌ى چاكه بكه‌ن به‌ڵام مه‌خابن، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ] [سورة المؤمنون:١٠٧]، واته: په‌روه‌ردگار له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خ ده‌رمان بێنه ئه‌گه‌ر جارێكى تر گه‌ڕاینه‌وه بۆ گومڕایى ئه‌وا ئێمه سته‌مكارین، خواى گه‌وره به‌م شێوه‌یه وه‌ڵاميان ئه‌داته‌وه: [ قَالَ اخْسَؤُوا فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ] [سورة المؤمنون:١٠٨]، واته: ده‌متان داخه‌ن و قسه مه‌كه‌ن له‌ناو ئاگره‌كه‌دا. بگه‌ڕێوه بۆ حه‌ق و ڕاستى وه‌ڵام بده‌ره‌وه مادام له‌ژیانىو تواناى كرده‌وه‌و كارت هه‌یه پێش ئه‌وه‌ى ببیته یه‌كێك له‌وانه‌ى كه‌ئاوات به‌مردن بخوازن له‌ناو سزاى خواى دادوه‌ردا كه‌چى وه‌ڵامیش نه‌درێنه‌وه خواى گه‌وره په‌نامان بدات ده‌زانى بۆچى؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى حه‌ق و ڕاستى یان پێگه‌شت و بۆیان ڕوون كرایه‌وه كه‌چى وه‌ڵاميان نه‌دایه‌وه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [وَنَادَوْا يَا مَالِكُ لِيَقْضِ عَلَيْنَا رَبُّكَ قَالَ إِنَّكُم مَّاكِثُونَ * لَقَدْ جِئْنَاكُم بِالْحَقِّ وَلَكِنَّ أَكْثَرَكُمْ لِلْحَقِّ كَارِهُونَ] [سورة الزخرف:٧٧_٧٨]، واته: هاوارده‌كه‌ن ده‌ڵێن ئه‌ى مالك با په‌روه‌ردگارت بمانكوژێت و ڕزگارمان بێت له‌م سزایه، ئه‌ویش پێیان ئه‌ڵێ: ده‌بێ هه‌ر بمێننه‌وه تێیدا، چونكه به‌ڕاستى حه‌قمان بۆ هێنان به‌ڵام زۆرتان ڕقتان له‌حه‌ق ده‌بووه‌وه.
خوشك و براى به‌ڕێزم له‌خواى گه‌وره ئه‌خوازم كه‌ئه‌م قسانه‌مان لێ وه‌ربگرێ و بمانگێڕێ له‌وانه‌ى گوێ بۆ قسه‌ده‌گرن و شوێن چاكترینى ده‌كه‌ون، وه‌پێش ئه‌وه‌ى ماڵئاواییتان لێ بكه‌م ده‌بینم نه‌فسم پێم ئه‌ڵێت:
دێڕه‌كانى سه‌ره‌تا دووباره بكه‌وه
به‌خۆشى یه‌كى زۆره‌وه چاوه‌ڕوانم.
وصلى الله على محمد وعلى آله وصحبه وسلم.