برایان و خوشكانى ئازیزمان ... ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه عه‌وداڵ و په‌رۆشن به دواى ڕێگاى تۆبه‌كاریدا ... ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه گڕى تاوانه‌كانیان بێ ئارامى كردوون و گڕى تێبه‌رداون ... ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌دواى یه‌كێك دان ده‌ستى میهره‌بانى خۆیتان بۆ درێژكات ، و هێشتا بێ ئومید نه‌بوون له میهربانى و به‌زه‌یى په‌روه‌ردگارتان ... و هه‌ر جاریش بێ ئومێدى ڕووى تێكردن ئه‌م ووته‌یه‌ى په‌روه‌ردگارتان دێننه پێش چاوانى خۆتان ، كه فه‌رموویه‌تى [ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ] ئه‌وه‌تا ئێمه ده‌سته‌كانى خۆمانتان بۆ واڵا ده‌كه‌ین ، دڵنیاشین له‌وه‌ى ده‌سته‌كانى ئێوه‌یه كه ده‌خرێته نێو ده‌ستانمانه‌وه ... جا دڵخۆشین به‌وه‌ى كه له گه‌ڵماندا به‌رده‌وام بن له ڕێگه‌ى نامه‌كانتانه‌وه ،
ئێمه‌ش دڵنیاتان ده‌كه‌ین له‌وه‌ى كه هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێكمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕِ بۆ به‌ده‌مه‌وه هاتن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌موو ڕوونكردنه‌وه و خزمه‌تێك كه به ئێمه بكرێت ، و داواكارى ئێوه‌ى ئازیز بێت ... خواى په‌روه‌ردگار پشتیوان ، و ئاسنكارى كارى هه‌مووان بێت .