ده‌رچوونى ئافره‌ت بۆ بازاڕ به بێ مه‌حره‌م
بەروار: 2010/06/16سەردارن: 2394
هه‌ندێك له‌ئافره‌تان زۆر ده‌رده‌چن بۆبازاره‌كان( به‌پێویستى و یان بێ پێویستى) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سى مه‌حره‌میان له‌گه‌ڵدانیه، بۆچوونى به‌رِێزتان له‌و باره‌یه‌وه چى یه؟
وه‌ڵام: گومانى تێدانیه‌كه‌مانه‌وه‌ى ئافره‌ت له‌ماڵه‌كه‌یدا باشتره بۆى وه‌كو له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه( وبیوتهن خیرلهن)، وه‌گومانیشى تێدانیه كه‌به‌رِه‌هایى رِێگه‌پێدانى ئافره‌ت بۆچوونه‌ده‌ره‌وه له‌ماڵ( مخالف ) ه‌ى ئه‌وه‌یه كه‌شه‌رع فه‌رمانى پێكردووه له‌پاراستنى ئافره‌ت و خه‌مخۆرى و په‌رۆشى له پارێزگاریكردنى له‌فیتنه.
وه‌پێویسته له‌سه‌ر( سه‌رپه‌رشتیارانى ئافره‌تان)كه‌به‌ماناى ووشه پیاوبن، خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى : {الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء }. به‌ڵام به‌داخه‌وه موسوڵمانان ده‌ستیان كردووه به‌لاسایى كردنه‌وه‌ى دوژمنانى خوا ئه‌ویش له‌پێدانى سیاده‌و ده‌سه‌ڵات (زیاد له سنورى خۆى) به ئافره‌تان ، تاواى لێهاتووه ئافره‌تان بوون به‌سه‌ر په‌رشتیارى ماڵ و به‌رِێوه‌به‌رى كاروبارى پیاوان، و جێ ى سه‌رسورِمانه ئه‌وكه‌سانه لافى پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ت لێ ده‌ده‌ن، داماوی و به‌دبه‌ختى بۆیان، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى (لن يفلح قوم ولوا أمرهم إمرأة) واته : قه‌ومێك سه‌رفراز نابن كاروباریان ئافره‌ت بیبات به‌رِێوه ، وه‌هه‌موومان ده‌زانین ئافره‌تان به‌وشێوه‌یه‌ن كه‌پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) وه‌سفى كردوون:(مارأيت من ناقصات عقل ودين أذهب للب الرجل الحازم من إحداكن).
وه‌به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه پیاوى واهه‌یه رِه‌وشتى خراپه‌و رِێگه‌به‌خێزانى نادات سه‌ردانى خزمه‌نزیكه‌كانى بكات وه‌كو(دایك و باوك و برا ومام و خاڵ) له‌كاتێكدا كه‌ترسى ئه‌وه‌شى نه‌بێت ئافره‌ته‌كه‌توشى فیتنه بێت. ئاینى ئیسلامیش مام ناوه‌نده له‌نێوان حاڵه‌تى یه‌كه‌م و دووه‌م دا.