ئیشكردنى ئافره‌ت
بەروار: 2010/06/14سەردارن: 2411
ئایا دروسته ئافره‌ت له‌نوسینگه‌دا ئیش بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو ئیشكردنه‌كه له‌نوسینگه‌ى كاروبارى ئاینى و ئه‌وقاف بوو؟
وه‌ڵام: ئیشكردنى ئافره‌ت له‌نوسینگه‌كاندا له‌دوو حاڵه‌ت به‌ده‌رنیه:-
حاڵه‌تى یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئیشكردنى ئافره‌ت له‌نوسینگه‌یه‌كدابێت كه‌تایبه‌ت بێت به ئافره‌تان و جگه‌له‌ئافره‌تان كه‌سى تێدا ئاماده‌نه‌بێت وه‌كو ئه‌وه‌ى ئافره‌تان نوسینگه‌یه‌كیان هه‌بێت بۆئاراسته‌كردن و سه‌رپه‌رشتى خوێندنگاكانى كچان، ئه‌مه دروسته و هیچى تێدانیه.
حاڵه‌تى دووه‌م: ئه‌گه‌ر نوسینگه‌كه تێكه‌ڵ بوو، ژن و پیاو پێكه‌وه كاریان ده‌كرد،ئه‌وا دروست نیه ئافره‌ت ئیشى تێدابكات، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وفیتنه‌و خراپه‌كاریانه‌ى كه له‌تێكه‌ڵى ژن و پیاو ده‌كه‌وێته‌وه.
پێغه‌مبه‌رى خوایش (صلى الله عليه وسلم) ئووممه‌ته‌كه‌ى وریا كردووه‌ته‌وه له‌فیتنه‌ى ئافره‌تان، هه‌تا له‌شوێنى عیباده‌ت( مزگه‌وت) یشدا، وه‌كو فه‌رموویه‌تى ( خير صفوف النساء آخرها، وشرها أولها)، چونكه رِیزى یه‌كه‌م نزیكه له‌پیاوانه‌وه بۆیه خراپترینى رِیزه‌كانه، وه‌ریزى كۆتاییش دووره له‌پیاوانه‌وه بۆیه باشترینى رِیزه‌كانه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كى رِوونه هه‌ركه‌سێك بیر له‌حاڵه‌تى ئوممه‌ته‌كانى تربكاته‌وه بۆى رِوون ده‌بێته‌وه كه فیتنه‌ى تێكه‌ڵى پیاو و ئافره‌ت چه‌نده گه‌وره‌یه كه تائێستاش ئه‌و ئوممه‌تانه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن ناتوانن( به‌ئاسانى ) رِزگاریان بێت لێ ى ( ابن عثيمين )