ئه‌گه‌ر ئافره‌ت خۆى به‌رِێزو(شریف) بێت، پێویستى به‌حیجاب نیه؟
بەروار: 2010/06/20سەردارن: 2325
هه‌ندێك كه‌س بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت خۆى به‌رِێزو(شریف) بێت، پێویستى به‌حیجاب نیه و كه‌س ناتوانێت ده‌ستى بۆدرێژبكات، بۆچوونى به‌رِێزتان له‌وباره‌یه‌وه چى یه؟
وه‌ڵام: ئه‌مه‌بانگه‌شه‌یه‌كى پوچه‌ڵه‌و تێك ده‌گیرێت له‌گه‌ڵ قورئان و سوننه‌ت و سروشتى مرۆڤایه‌تیدا، پاشان ئافره‌ت ئه‌گه‌ر شوێنه‌جوانه‌كانى لاشه‌ى دانه‌پۆشێت و ده‌رى بخات بێگومان پیاوان پێوه‌ى په‌یوه‌ست ده‌بن، وئافره‌ته‌كه‌ش تووشى ئازارده‌بێت هه‌رچه‌نده داوێن پاكیش بێت، و له‌وانه‌یه شه‌یتان گومرِاى بكات، ورِاى بكێشێت بۆداوێن پیسى، و جائه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌بێت كه‌ئافره‌ته‌كه له‌ده‌رونه‌وه حه‌زى له‌و كاره‌یه له‌گه‌ڵ هه‌وڵى زۆرى خراپه‌كاران، یان له‌ژێر په‌ستانى خراپه‌كاران، بۆئه‌وه‌ى ئه‌وشته‌ى پێ بكه‌ن كه‌خۆیان ده‌یانه‌وێ، پاشان ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به‌رِێزو شه‌ریف بێت ئه‌وا به باڵا پۆشى شه‌رعى رِێزى زیاتر ده‌بێت، وه‌ئاشكرایه به‌عه‌قڵ و فیتره‌ت و سروشتى مرۆڤایه‌تى كه‌پیاوان مه‌یلیان زیاتره بۆ ئافره‌تان، وه‌هیچ ئافره‌تێك له‌هاوه‌ڵه ئافره‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) شه‌ریف تر‌و داوێن پاكترنیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فه‌رمانیان پێكراوه به‌باڵا پۆشى ( ابن عثيمين )