له‌سه‌ر خوانی نانخواردن پێویسته منداڵه‌كه‌ت به‌و شێوه‌یه فێر بكه‌ی وه‌ك، كه ئه‌بو حه‌فصی ده‌ڵێ: له كاتی نان خواردن ده‌ستم ئه‌گێڕا به‌م لا و ئه‌ولای قاپی خواردنه‌كه، پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم فه‌رموی:((يا غلام: إذا أكلت فقل: بسم الله وكل بيمينك وكل مما يليك)). رواه الطبراني (حديث صحيح)واته: رۆڵه! گه‌ر خواردنت خوارد بڵێ: بسم الله، به ده‌ستی راستت بخۆ و له پێشه‌وه‌ی خۆت بخۆ، واته ده‌ستت مه‌گێڕه بۆ شوێنی تر.
ئه‌م فه‌رموده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌نها بڵێی بسم الله.
له فه‌رموده‌ی عائیشه هاتوه به مه‌رفوعى، كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی: ((إذا أكل أحدكم طعاماً فليقل: بسم الله، فإن نسي في أوله، فليقل: بسم الله أوله وآخره)). رواه الترمذي (حديث صحيح)واته: ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان نانی خوارد با بڵێ: بسم الله. گه‌ر له بیری چو سه‌ره‌تا ناوی خوا بێنێ، با بڵێ به ناوی خوا له سه‌ره‌تا و له كۆتایی خواردنه‌كه‌وه.