ابن القیم له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: ((گه‌ر منداڵ له قسه كردن نزیك بۆوه، تۆش بته‌وێ قسه‌كردنی له‌لا ئاسان بكه‌یت، با زمانیان شیرین بكرێ به هه‌نگوین و خوێی (الآندراني). چونكه هه‌نگوین و ئه‌م جۆره خوێیه زمان قورسى و قسه‌نه‌كردن لا ده‌ده‌ن. كاتێكیش زمانیان ده‌كرێته‌وه، با پێیان بڵێن: (لا إله إلا الله، محمد رسول الله)، یه‌كه‌م شت به گوێیان دابدرێ با وشه‌ی (الله) و یه‌كخواپه‌رستی بێت، بۆ نمونه: بڵێ: خوای گه‌وره له سه‌ر عه‌رشه‌كه‌یه‌تی و ته‌ماشایان ده‌كات، گوێی له قسهكانیانه، له هه‌ر شوێنێك بن خوا له‌گه‌ڵیانه)).
به واتای: ئاوا فێری منداڵه‌كه‌ی بكات، وه‌ك ئیبن عه‌بباس و غه‌یری ئه‌ویش له هاوه‌ڵه‌كانی، له ته‌فسیری فه‌رموده‌ی خوای باڵا [وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ] گوتویانه: به هیچ شێوه و حاڵێك دروست نى یه بوترێ، خوای گه‌وره به زاتی خۆی له هه‌مو شوێنێكه، وه‌ك هه‌مو زانایانی پێش‌و ده‌ڵێن: خوای گه‌وره له‌سه‌ر عه‌رشی خۆیه‌تی، هیچ شتێك وێنه‌ی ئه‌وى نى یه و خودا بیسه‌ر و بینایه.
بـۆ راسـتی ئـه‌وه‌ش، وه‌ك خـوای گـه‌وره دهفهرمــوێ: و [أَأَمِنتُم مَّن فِي السَّمَاء] [الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى] و، فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی كه ئیمانیان تاقی ده‌كاته‌وه: (أین الله) خوا له‌كوێیه؟ وه‌ڵامی دایه‌وه كه له ئاسمانه. هه‌ر كه‌سێ بڵێ: خوا له هه‌مو شوێنێكه، ئه‌وا كوفری كردوه، په‌نا به خوا.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و منداڵه‌ی، كه گه‌یشته ته‌مه‌نێكی وا، كه چاكه و خراپه‌ی جیا ده‌كرده‌وه و فامی ده‌كرد، بنه‌ما و بنچینه‌كانی یه‌كخواپه‌رستی پێ بگوترێ، هه‌روه‌ك له‌م فه‌رموده‌یه‌دا ده‌دره‌وشێته‌وه:
ئیبن عه‌بباس گوتی: ((كنت خلف رسول الله صلى الله عليه وسلم فقال يا غلام: إني معلمك كلمات: إحفظ الله يحفظك، إحفظ الله تجده تجاهك، وإذا سألت فسأل الله وإذا استعنت فاستعن بالله، واعلم بأن الأمة لو اجتمعت على أن ينفعوك لم ينفعوك إلاّ بشيءٍ كتبه الله لك. رفعت الأقلام وجفت الصحف)). رواه أحمد في المسند والترمذي (حديث صحيح)
واته: رۆژێك له سوارى وڵاخ له دواوه‌ی پێغه‌مبه‌ر بوم، پێی گوتم: رۆڵه من چه‌ند وشه‌یه‌كت فێر ده‌كه‌م: خوا بپارێزه، واته دینی خوا له فه‌وتاندن بپارێزه، خوا ده‌تپارێزێ. خوا بپارێزه هه‌میشه بۆ به‌هانا هاتن به‌ره‌و رِوت دێت. گه‌ر داوای شتێكت كرد، كه له توانای تۆ دا نه‌بو و به‌خه‌ڵكی جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا، وه‌ك هیدایه‌ت و چاكبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و فراوانی رزق و رۆزی، ئه‌وا هه‌ر له خوا داوا بكه، ته‌نها پشت به خوا ببه‌سته. ئه‌وه‌ش بزانه گه‌ر هه‌مو خه‌ڵك كۆ ببنه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌وه بن كه سودێكت پێ بگه‌یه‌نن، به‌ڵام خوای گه‌وره نهینوسیبێ و ویستی له‌سه‌ر نه‌بێ، ناتوانن ئه‌و سوده‌ت پێ بگه‌یه‌نن، قه‌زا و برِیاری خوا نوسراوه و برِاوهتهوه.
ئه‌م فه‌رموده‌یه گه‌وره‌ترین بنه‌ماكانی خوا به یه‌ك زانین به ده‌ر ده‌خات، كه ئه‌ویش به فه‌رمانی كردنی خوا و داوا نه‌كردن و پشت نه‌به‌ستن به غه‌یری خوا و، ته‌نها پشت به‌ستن به خوا و برِوابون به قه‌زاوقه‌ده‌ری خوایه. كه نه‌فس به‌رزى و هاتنه‌پێشه‌وه و كاركردن و به‌س له‌خواترسان لهدلڕ و ده‌رون ده‌وروژێنێ. به‌ڵام مسوڵمانان ئێستا له كوێن له ئاست رێنماییه‌كانی پێغه‌مبه‌ر، كه زۆربه‌یان له سوێند خواردن و قوربانی و داواكردن و نهزركردندا مه‌به‌ستیان خوا نى یه، ده‌چنه سه‌ر مه‌زارى پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان و لێیان دهپارِێنهوه و داوایان لێ ده‌كه‌ن، له كاتی خۆشی و ناخۆشی و نه‌خۆشی و موسیبه‌ت دا داوای پێویستىیهكانیان لێ ده‌كه‌ن. له كاتێكدا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌وان لێیان دهپارِێنهوه هیچیان پی ناكرێ، نه‌ده‌توانن سود بگه‌یه‌نن، نه زه‌ره‌رو زیان، ته‌نانه‌ت به زیندوییش نه‌یانتوانیوه، چ جای به مردویی! ئه‌و كاره‌ش هه‌موی شیرك و نه‌فامی و وێڵی و گهمژهیىیه. پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم به كچه‌كه‌ی خۆی فه‌رمو، كه خۆشه‌ویستی دڵی بو:((يا فاطمة لا أغني عنك من الله شيئاً!!)). حديث صحيح .
واته: فاطمه! من له لای خوا ناتوانم هیچ شتێكت بۆ بكه‌م.
لێره‌دا چه‌ند ئایه‌تێكی قورئان باس ده‌كه‌ین، كه خوای گه‌وره گاڵته به‌و كه‌سانه ده‌كات كه له غه‌یری ئه‌و داوا و نزا و پارِانهوه ده‌كه‌ن و ههرِهشهشیان لێ ده‌كات به خراپترین و دژوارترین چاره‌نوس وه‌ك ده‌فه‌رموێ: {يَدْعُو مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُ وَمَا لَا يَنفَعُهُ ذَلِكَ هُوَ الضَّلَالُ الْبَعِيدُ*يَدْعُو لَمَن ضَرُّهُ أَقْرَبُ مِن نَّفْعِهِ لَبِئْسَ الْمَوْلَى وَلَبِئْسَ الْعَشِيرُ} الحج: 12-13
واته: له غه‌یره‌ز خوا، هانا بۆ شتى وا ده‌با كه نه زیانى لێده‌دا نه قازانجیشى پێده‌دا، ئه‌وه‌یه لهرِێ ههتڵهبون، هانا بۆ كه‌سێ وا ده‌با، زیانه‌كه‌ى له قازانجى نزیكتره، ئاى چ یارێكى به‌دكاره و چ هاودهمێكى ناله‌باره.!
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:[ إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللّهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ!] الأعراف:194، واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێوه له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن یان داوا و نزا‌و پارِانهوهیان لێ ده‌كه‌ن هه‌روه‌ك ئێوه به‌نده‌ن.
[إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ لَن يَخْلُقُوا ذُبَابًا وَلَوِ اجْتَمَعُوا لَهُ]. الحج: 73 ، واته: ئه‌وانه‌ى هاناى پێ ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌مویان وه‌كۆ بن، ناتوانن مێشێ ساز بده‌ن.
[مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاء كَمَثَلِ الْعَنكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنكَبُوتِ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ].العنكبوت:41واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی غه‌یره‌ز خودا دۆسگهلێكیان بۆ خۆیان په‌یدا كردوه -گه‌ر بزانن- وه‌كو كاكڵهموشان(جاڵجاڵۆكه)یان به‌سه‌ر هاتوه، كه خانوى بۆ خۆى ته‌نیوه، دیاره خانوى كاكڵهموشان له هه‌مو ماڵان سس تره.