میزى خوێناوى بریتیه له بوونى خوێن له میزدا، ئه‌گه‌ر خوێنه‌كه زۆر بێت ئه‌وا رِه‌نگى میزه‌كه ده‌گۆرِێت (لێڵ) و سوور ده‌بێت، ئه‌گه‌ر رِێژه‌ى خوێنه‌كه كه‌م بێت ته‌نها به مایكرۆسكۆپ ده‌ستنیشان ده‌كرێت Microscope haematuria. ده‌شێت میزه‌كه له‌سه‌ره‌تادا خوێنى تێدا نه‌بێت به‌ڵام له كۆتاییه‌كه‌ى دا چه‌ند دڵۆپێك خوێن بێته خواره‌وه وه‌ك له نه‌خۆشى به‌لهارزیا. هه‌ندێك جار خوێنه‌كه كڵۆكڵۆ دێته خواره‌وه وه‌كو له‌وانه‌دا كه شێرپه‌نجه‌ى پرۆستاتیان هه‌یه یان له دواى نه‌شته‌رگه‌رى پرۆستات. هه‌ندێك جار میز به هۆى چه‌ند جۆرێك خواردن و خواردنه‌وه یان به هۆى ده‌رمانه‌وه سوور ده‌بێت وه‌ك له دواى به‌كارهێنانى كه‌پسوولى رِیفامپین Rifampin یان هه‌ندێك له‌و خه‌پله‌لانه‌ى بۆ چاره‌سه‌رى قه‌بزى به‌كارده‌هێنرێن، خواردنى رێژه‌یه‌كى زۆر چه‌وه‌نده‌رى سوور یان هه‌ندێك رِه‌نگى خۆراكى. هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى میزى خوێناویان هه‌یه پێویسته رِه‌وانه بكرێن.
*هۆیه‌كانى:
1- هه‌وكردنى كورتخایه‌ن یان درێژخایه‌نى گورچیله و میزڵدان.
2- به‌ردى گورچیله و بۆرى میز و میزڵدان.
3- شێرپه‌نجه و گرێى گورچیله و میزڵدان Tumours.
4- هۆى دیكه وه‌ك: هه‌ڵاوسانى پرۆستات Benign prostatic hypertrophy، به‌ركه‌وتنى ئێسقانى حه‌وز و پشت له كاتى رِووداودا Trauma، هیمۆفیلیا، شێرپه‌نجه‌ى خوێن و سیلى كۆئه‌ندامى میز.