گێڕانەوەی نوكتەو قسەی هەڵبەستراو:
بەروار: 2010/06/04سەردارن: 2645

پ/ بۆچونی بەڕێزتان چی یە سەبارەت بەو نوكتەو چیرۆكانەی كە لە دانیشتنە تایبەت ‌و گشتی یەكاندا باس دەكرێن بۆ خۆشی؟ لەگەڵ ئەوەی كە ئەم شتانە زۆرجار ڕاست نی یەو هەڵبەستراوە بەڵگەیشیان لەو شتەدا ئەوەیە كە بیسەر دەزانێت ڕاست نی یە؟
و / بەڵێ‌. چیرۆكە خەیاڵی ‌و ناڕاستی یەكان كە دروست كراوی خەیاڵەو هیچ بنچینەیەكی نی یە ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەیگرێتەوە كە دەفەرمێت:[وَيْلٌ لِمَنْ حَدَّثَ فَكَذَبَ لِيضَحكَ بِه القومُ وَيلٌ له ثُمَّ ويل له] ( صحيح الجامع الصغير: 7136).
واتە: هاوارو سزا بۆ ئەو كەسەی كە قسە بكات ‌و درۆ بكات بۆ ئەوەی خەڵكی پێبكەنن هاوارو سزا بۆ ئەو، هاوارو سزا بۆ ئەو.
سێ‌ جار پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دوبارەی كردەوە ئەمەیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە حەرامە، بۆیە هەركەسێك چیرۆكی خەیاڵی ناڕاستی باس بكات بۆ ئەوەی خەڵكی پێبكەنێت ئەوا تاوانبارە‌و هەڕەشە لێكراوە بەم هەڕەشەیە -پەنا بە خوای گەورە-:[ويل لمن حدث فكذب ليضحك به القوم ويل له ثم ويل له](اللقاء الشهري، رقم: 13، ص48-49).
لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
كۆكردنەوەو وەرگێڕانى:م/ صلاح الدین عبدالكریم