تا بریتیه له به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌ش بۆ سه‌رووى 37 پله‌ى سه‌دى له به‌یانیاندا و سه‌رووى 37.5 پله‌ى سه‌دى له ئێواراندا. تاى خوار 39 پله‌ى سه‌دى پێی ده‌گوترێت تاى سووك، سه‌رووى 39 پله‌ى سه‌دى پێی ده‌ووترێت تاى زۆر به‌رز. تا مه‌ترسى زۆره ئه‌گه‌ر له 41 پله‌ى سه‌دى زیاتر بێت Hyperpyrexia به تایبه‌ت بۆ سه‌ر منداڵان.
هۆیه‌كانى
1- درمه‌كان Infections : (هه‌موو تووشبوونه ڤایرۆسى و به‌كترییه‌كان) وه‌ك نه‌خۆشى گرانه‌تا، تاى ماڵتا، هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا، مه‌لاریا ...تاد.
2- وه‌ره‌مه‌كان (شێرپه‌نجه): وه‌ك شێرپه‌نجه‌ى خوێن، شێرپه‌نجه‌ى لیمفه‌لووه‌كان، شێرپه‌نجه‌ى جگه‌ر و گورچیله.
3- نه‌خۆشیه كۆلاجینیه‌كان Cholagen diseases : وه‌ك هه‌وكردنى رِۆماتیزمى جومگه‌كان Rheumatoid arthritis ، نه‌خۆشى سووره گورگى Systemic Lupus Erythematosus
4- به‌كارهێنانى ده‌رمان وه‌ك په‌نسیلین.