بۆ تۆیه نووسینه‌كه‌م ... ئه‌ى ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه ده‌ستت گرتووه به حیشمه‌تى رِاسته‌قینه‌وه ... ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه پێچه‌ت كردووه به داپۆشه‌رى رِوومه‌ت ... و باڵاپۆشێك ( عابایه‌ك ) ى فراوانیشت له خۆ پێچاوه ... و ده‌ستكێشه رِه‌شه‌كانیشت له ده‌ست كردوون ، هه‌موو ئه‌وانه وه‌كو حیشمه‌ت و دینداریه‌ك ، نه‌ك وه‌كو عاده‌ت و كه‌له پوورى باو باپیرانت ، یان به‌نیازى فیتنه و له خشته‌بردنى گه‌نجان !!
خوشكى خۆم ...ئه‌ى درووشمى شه‌رفداریمان ... ئه‌ى جێگه‌ى پارێزگارى له نامووسمان ... ده‌ست بگره به حیشمه‌ت ... و حیجابه شه‌رعیه‌كه‌ته‌وه له سه‌رده‌مى غه‌ریبیدا ، نه‌كه‌ى له به‌ر تووندى تاقیكردنه‌وه‌كان تووشى دڵه رِاوكێ و دوو دڵى بیت و دوا بكه‌ویت له كاروانى حشیمه‌ت دارێتى ، یان به هۆى زۆرى ئاشووب و فیتنه‌كانه‌وه .
نه‌كه‌ى زۆرى ئه‌وانه‌ى كه ده‌یانبینیت مه‌ڵاسه‌یان دێت به‌دواى هه‌موو بێ نرخێكدا ، لاوازت بكات له رِێگه‌كه‌ت ، چونكه تۆى به نرختر و بڵندتر له هه‌موان .
تۆ ووشك و ئاڵۆز ( معقدة ) نیت ... تۆ دواكه‌وتوو نیت ... تۆ بێ نرخ نیت ... چه‌نده‌ها كه‌سى پاك و پابه‌ند بوو به ئایین ئاواتى ئه‌وه‌یه كه تۆ ببیت به هاوسه‌رى ...چونكه متمانه‌ى پێته له كاتى ده‌رچوونى ، و گران به‌هاترین شتى ژیانى ده‌خاته ژێر ده‌سته‌كانت .
باشیش بزانه كه چه‌نده‌ها كه‌سى بێ ئابرِو و درۆزن ( مستهتر ) هه‌ن ته‌ماشاى ئه‌و ئافره‌ته بێ نرخانه ناكه‌ن جگه بۆ ئه‌وه نه‌بێت كه وه‌كو ( بوكه شووشه‌یه‌كى كاتى ... و بۆ كاتێكى دیاریكراو ) نه‌بێت .
ئه‌ى دارایى به نرخى ئێمه ... ئه‌ى شوێنى پارێزه‌رى حیشمه‌ت و حه‌یا ... ئه‌ى مروارى گران به‌ها له رِۆژگارى سه‌رگه‌ردانى و له ناوچووندا ... ئه‌ى دروشمى حیشمه‌ت و حه‌یا ، غه‌ریبى خۆت به نامۆ و خراپ مه‌زانه ، چونكه غه‌ریبى تۆ چاكه‌یه‌كه ، تاكو له خواوه نزیك بیته‌وه ئه‌و غه‌ریبیه كه‌م ده‌بێته‌وه ، به‌ڵام غه‌ریبى خراپه‌كاران خراپه و ناقۆڵایه ... هه‌رگیز ئه‌وه‌ت به خه‌یاڵدا نه‌یه‌ت كه ئه‌و جۆره ئافره‌ته خراپ و بێ نرخانه دڵ خۆش و خۆش به‌خت بن ، له كوێوه خۆشبه‌ختى بۆ دێت خۆى باش ده‌زانێت گه‌وره‌ترین ئاواتى پیاوان پێی ئه‌ویه كه بیكه‌ن ( عاشق ، و شه‌یدا ) ى خۆیان !! جا بزانه ئه‌و جۆره ئافره‌تانه له چ دڵه رِوكێیه‌ك ده‌ژین ؟!!
ئه‌ى خوشكى به‌حه‌یاو به حیشمه‌تمان ... نابێت دڵى ئافره‌تان پێشتر بكرێته‌وه بۆ كه‌سێكى تر جگه له مێرده‌كانیان نه‌بێت ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به شادومانى و به‌خته‌وه‌رى خۆش به‌ختیه‌وه له گه‌ڵیا بژێت ، و هیچ یادگاریه‌كى رِابردوو ژیانى لێ تاڵ نه‌كات ، و وێنه و رِه‌نگه‌كانیش له بیرى خۆیدا تێكه‌ڵ نه‌كات ، كه‌م جاریش ده‌بینیت ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه له سه‌ره‌تاى ژیانیان به ئاشقێتى ده‌ست پێ كردووه ، ده‌توانن له خۆشه‌ویستیه‌كى پاكدا بژین له گه‌لڕ مێرده‌كانیان .
به ئاگا به و دوور بكه‌وه له‌و ئافره‌تانه‌ى كه بانگه‌شه‌كارن بۆ خراپه و خراپه‌كارى ، ئه‌وانه‌ى كه گران به‌هاترین شتیان له ده‌ست داوه كه هه‌موو ئافره‌تان هه‌یانه ، وه ووته‌كه‌ى پێشه‌وا ( عثمان ) ت له پێش چاو بێت كه فه‌رموویه‌تى : ((وَدَّت الزانيةُ لو أنَّ النساءَ كُلُّهنَّ زواني )) ، واته : ئافره‌تى داوین پیس پێی خۆشه هه‌موو ئافره‌تێك وه‌كو ئه‌و داوێن پیس بن .
بۆیه خوشكى به حیشمه‌ت و حه‌یامان ئه‌و جۆره ئافره‌تانه حه‌ساده‌دت پێ ده‌به‌ن ... بۆیه نه‌كه‌ى له‌غاوى خۆتیان بدیه ده‌ست !!
خوشكى به حیشمه‌ت و حه‌یامان به ئاگا به ... له سه‌نگه‌رى تۆوه هێرش بكرێته سه‌ر ... ئاینه‌كه‌ت ... كه‌س و كارت ... كۆمه‌ڵگاكه‌ت ... خۆت بپارێزه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانه هه‌موو بپارێزیت ، له ناویان نه‌به‌یت .
حیجابه‌كه‌ت ... حیشمه‌ت و حه‌یاكه‌ت ... گه‌وهه‌ره‌ى به نرخى تۆن ... نه‌كه‌ى كه‌م ته‌رخه‌میان تیادا بكه‌ى .
هۆكاره‌كانى رِووخاندنى كه‌سایه‌تى تۆ زۆرن ... له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌وریان لێ داویت ... جا به ئاگابه ، و چاوكراوه به .
ئاگادار به ... بانگه‌شه‌كارانى خراپه‌كارى له رِێگه‌ى تۆوه له ناومان نه‌به‌ن ... و خه‌نجه‌رى خیانه‌ت كاریمان له پشته‌وه لێ نه‌ده‌ن له رِێگه‌ى تۆوه ... به ئاگابه له ناونه‌چیت ... چونكه له ناوچوونى تۆ له ناوچوونى ئوممه‌تێكه .
وه‌رگێرِانى : مامۆستا عدنان بارام .