بسم الله الرحمن الرحيم
الحمدلله وحده.. والصلاة والسلام على رسول الله واله وصحبه ومن والاه اما بعد:
ئه‌ی خوشكی موسڵمان هه‌موو گه‌وهه‌رێك قه‌ره‌بوو (ته‌عویز) ده‌كرێته‌وه ئه‌گه‌ر بشكێ یان وون بێ یان بدزرێ به‌س تۆ نه‌بێ كێ ئافره‌تی موسڵمانمان بۆ قه‌ره‌بوو (ته‌عویز) ده‌كاته‌وه، كه به‌رێزه خانمه.. داوێن پاكه به‌شه‌رمه‌و شكۆیه..!!بزانه سیفه‌تی كچی برِوادارو ئافره‌تی موسڵمانی پێگه‌یشتوو.نمونه‌یی ئه‌مانه‌یه:
* له بیر‌و باوه‌رِدا: له‌سه‌ر رێرِه‌وی (ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت)و موسڵمانه باشه‌كانی پێشوی گه‌لی موسڵمان بێ.
* له رێبازدا: خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵه‌كانی و په‌ێرِه‌وكه‌رانی چى یان وتووه ئه‌وه رێبازی بێ.
* له خوورِه‌وشتدا: خوورِه‌وشتی موسڵمانانه بێ (وه‌كو قورئان بێ).
* له چاولێكردندا: چاو له دایكی برِواداران (خێزانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم)و ژنی هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌رو ئافره‌ته باشه‌كان ده‌كا.
* له خۆشه‌ویستیدا: خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و ئه‌وانه‌ی ئایینی خوایان له ئه‌ستۆ گرتووه خۆش ده‌وێ.
* له ته‌نیایى دا (خلوتها): بیر له رۆژی دوایی ده‌كاته‌وه‌و كرده‌وه‌ی باش ده‌كو له پێشه خۆی بۆ تاریكایی گۆرِو ته‌نگی ئه‌لحه‌دی ده‌نێرێ.
* ده‌سته خوشكایه‌تی: له‌گه‌ڵ هه‌موو ئافره‌تێكی برِوادارو موسڵمان و ئایینی خوا له ئه‌ستۆ گرده‌كا.
* رق بوونه‌وه‌ی: له جوله كه‌و كافرو ئه‌وانه‌ی بانگه‌وازی بۆ به‌ره‌ڵایی ئافره‌ت ده‌كه‌ن.
* دوژمنی: هه‌موو گۆرانی و به‌زم و ره‌زم و گۆڤاری وێنه‌ی رووت و قووت و هزرو ئه‌وانه‌ی بیری نه‌خۆشی بڵاوده‌كاته‌وه‌و هه‌موو زنجیره فلیمی خۆشه‌ویستی و دڵداری و سه‌رلێشێواوی و هه‌موو ئافره‌تێكی رووتی سفووری به‌ره‌ڵایه و هه‌رچی خوا پێی ناخۆشه.
* به‌رده‌وام بوون: له‌سه‌ر تۆبه كردنی راست و به‌هه‌موو هه‌لو مه‌رجه‌كانیه‌وه، چونكه خوای گه‌وره تاوان به‌خشه و میهره‌بانه.
* شووكردنی: به گوێره‌ی ئایینی ئیسلامه یانی بێ ده‌هۆڵ و زورِناو بێ تیپی مۆسیقا‌و گۆرانی بێژه، بێ شایی ره‌شبه‌ڵه‌ك و ره‌قس و سه‌مایه و ناچێته ساڵۆن و نادی.
* هیوایه‌تی: خێزانێكی موسڵمان پێك بێنێ و نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر ئیسلامی راسته‌قینه په‌روه‌رده بكات.
* پشودانی (اجازة): له‌زانستی به‌سوودو ره‌وا به‌سه‌ربا.
* سه‌یران كردنی: تێفكرین و بیركردنه‌وه‌و پشودانه چونكه نه‌فسی مرۆڤ ماندوو ده‌بێ.
مه‌رجه‌كانی خۆداپۆشین (حجاب)ی ئافره‌ت
ئه‌ی خوشكی موسڵمان بزانه زاناكان هه‌شت خاڵیان له‌به‌ر چاو گرتووه بۆ خۆداپۆشین (حجاب) كه ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن.
1) خۆداپۆشینی هه‌موو له‌ش (ئه‌گه‌ر چی كێشه هه‌یه له نێو زاناكاندا له‌سه‌ر داپۆشینی ده‌ست و ده‌م و چاو)، به‌ڵام سوننه‌ت وایه یا ئه‌گه‌ر ده‌توانی خۆداپۆشین هه‌موو گیانت بگرێته‌وه به‌بێ جیاوازی ده‌ست و ده‌م و چاوو پێت و قۆڵ و باسكت.
2) نابێ حیجابه‌كه خۆی له خۆیدا سه‌رنج راكێشه‌ر بێ یا به‌گوڵ و وێنه رازابێته‌وه یا ره‌نگاو ره‌نگ بێ و مایه‌ی ته‌ماشاكردن بێ، یا به‌داوی زێرِو زیو نه‌قش كرابێ .
3) ده‌بێ حیجابه‌كه له قوماشه‌كی ئه‌ستوور بێ و ته‌نك نه‌بێ .
4) ده‌بێ حیجابه‌كه به‌به‌رت شاش و فراوان بێ، نابێ ته‌سك و تریسك بێ و عه‌كس و مه‌غزی به‌ده‌نت دیاربێ.
5) نابێ حیجابه‌كه وه‌كو جلكی پیاوان بێ.
6) نابێ حیجابه‌كه بۆن خۆش یا بۆندار (موعه‌تته‌ر) بێ.
7) نابێ حیجابه‌كه به‌هی خوانه‌ناسان بچێ له شێوه‌دا بۆ نموونه بڵێین كورت بێ.
8) نابێ حیجابه‌كه له‌به‌ركه‌ی بۆ ناو‌و ده‌نگ بێ، چونكه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: (هه‌ر كه‌سێك جلك بۆ ناو‌و ده‌نگ له‌به‌ركا له دونیا ئه‌وه رۆژی قیامه‌ت خوا جلكی زه‌لیلی له‌به‌ر ده‌كا و پاشان ئاگری تێبه‌رده‌دا) رواه ابو داود.
9) ئه‌و جوبه‌یه‌ی ئێستا باوه ئافره‌تی موسڵمان له‌به‌ری ده‌كه‌ن كه پانتۆڵێك و كراسێكه ئا سه‌ر ئه‌ژنۆ ئه‌وه حیجابی شه‌رعی نیه، ئه‌گه‌ر عه‌بای له‌گه‌ڵ له‌به‌ر نه‌كه‌ی.
گۆرِ سه‌ندوقی كرده‌وه‌یه
ئه‌ی كچی ئیسلام: ئه‌ی خۆشكی دوایی و دونیا‌م له خوا بترسه، ئاگاداری فه‌رمانی خوا به، ئه‌مرِۆ رۆژی كرده‌وه‌یه و حیسابت له‌گه‌ڵ ناكرێ، به‌ڵام به‌یانی رۆژی حیسابه و كرده‌وه‌ت بۆ ناكرێ.
ئه‌ی خوشكم بزانه مرۆڤ له رابواردن و گه‌مه و گاڵته دایه هه‌تا هه‌ڵۆی مردن ده‌یگاتێ و بێداری ده‌كاته‌وه، ئه‌ی خوشكم گریانم بۆت دێ.. داخوا ده‌بێ حاڵت چۆن بێ كاتێ گیان ده‌گاته گه‌رووت و قاچه‌كانت له هه‌ژمه‌تی مردن تێك ده‌ئاڵێ و له مێرد‌و كه‌س و كار‌و كورِو كچ و خۆشه‌ویست و ئه‌زیزان جودا ده‌بیه‌وه جێیان دێڵی !!
ئه‌ی خوشكم ده‌بێ داخۆ حاڵت چۆن بێ كه له نێو داره‌بازه‌ت ده‌نێن و له‌سه‌ر شان هه‌ڵت ده‌گرن و ده‌تبه‌نه گۆرِستان و له ژێر خاكت ده‌نێن!!
ئای بۆ ئه‌و كاته ته‌نگ و ترسناكه‌ی كه ده‌چیته نێو گۆرِێكی تاریك و ئه‌لحه‌دێكی ته‌نگ.
ئه‌ی خوشكم داخۆ ده‌بێ وه‌ڵامت چی بێ كاتێ هه‌ردوو فریشته‌ی مونكه‌رو نه‌كیر دێن و پرسیاری خوا‌و ئایین و پێغه‌مبه‌رت لێ ده‌كه‌ن !!
ئه‌ی خوشكم ئاخۆ ده‌بێ حاڵت چۆن بێ له رۆژی قیامه‌ت كه زیندوو ده‌كرێیه‌وه‌و له گۆرِ دێیه ده‌ر !!
ئه‌ی خوشكم، ئایا داخۆ ده‌بێ حاڵت چۆن بێ كه ده‌فته‌ری كرده‌وه‌ت ده‌درێته ده‌ستت و پردی سیراط ئاماده ده‌كرێ و ته‌رازوو داده‌نرێ و جه‌هه‌ننه‌م نزیك ده‌بێته‌وه، ئای خوایه گیان، ئای خوایه گیان هاوار فریامان كه‌وه..
ئه‌ی خوشكم ئا ئه‌وه‌یه دوا جێگه‌و رێگه‌و دوا قۆناغ و چاره‌نووست [حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ*لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلاَ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ] المؤمن 99-100. واته: (هه‌تا ئه‌جه‌ل لێی نزیك ده‌بێته‌وه‌و هه‌ست به‌نیشانه‌كانی مردن ده‌كا و جێگه‌ی خۆی له ئاگر ده‌بینێ ئه‌و كاته په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و ده‌ڵێ خوایه بمگێرِه‌وه بۆ دونیا تا باوه‌رِبێنم و كرده‌وه‌ی باش بكه‌م له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆم له دونیا به‌فیرِۆدا، به‌ڵام پێی ده‌وترێ نه‌خێر جارێكی تر ناگه‌رِێیه‌وه دونیا جا چۆن ده‌گه‌رِێیه‌وه دونیا كه په‌رده‌ی به‌رگری (برزخ) هه‌یه له‌گه‌رِانه‌وه‌تان، ئا به‌م جۆره ده‌مێننه‌وه تا رۆژی زیندو بوونه‌وه).
ئه‌ی خوشكی به‌شه‌رِه‌فم: پاش ئه‌و ووته به‌سۆزانه و قسه به پێزانه، له خوای گه‌وره ده‌پارِێینه‌وه كه‌هه‌موو لایه‌كمان بخاته سه‌ر رِێی راست و ئه‌و كرده‌وانه‌ی پێی خۆشه و پێی رازى یه، له پاشاندا گوێ بگره‌و پێت ده‌ڵێین ئاگاداری خۆت به.
1) نه‌كه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌مه به فه‌رمانه‌كانی ئایین بكه‌ی و شتی تازه (بدعه) له ئایین دابێنی.
2) نه‌كه‌ی نوێژت بچێ یا لێی بخه‌وی یا دوای بخه‌ی.
3) نه‌كه‌ی سه‌رو سنگ و لاق و قۆڵ و باسكت رووتكه‌ی یا ته‌وقه له‌گه‌ڵ پیاوی بێگانه (ئه‌وانه‌ی پێك ده‌شێن) بكه‌ی، یا خه‌ریكی ته‌له‌فۆن و ته‌له‌فۆن كاری بی، یا سۆراوو سپیاو یا په‌نجه‌كانت بۆیه بكه‌ی بۆ ده‌ره‌وه یا له پاش مله باسی خه‌ڵكی بكه‌ی و قسه له نێوانی خه‌ڵك بینی و ببه‌ی.
4) نه‌كه‌ی لاسایی ئافره‌تی پیسی كافر یا رۆژئاوایی بۆگه‌ن بكه‌یه‌وه یا ئه‌وه‌ته خۆشت بووێن یان پێیان سه‌رسام بی.
5) نه‌كه‌ی بێكاری پێویست له ماڵه‌وه ده‌رچی و له رۆژی دوایی بێ ئاگابی.
6) نه‌كه‌ی قه‌ت بێ فه‌رمانی مێرده‌كه‌ت بكه‌ی، یا دایك و باوكت برِه‌نجێنی.
7) نه‌كه‌ی خۆت به‌گۆڤاره‌كانی جلك دورین (عرض الازياء)و ته‌له‌فزیۆن و گۆرانی دڵداری خه‌ریك بكه‌ی!
ئه‌ی خوشكی موسڵمانم له‌سه‌ر ئه‌مانه سوور‌و به‌رده‌وام به
أ) له‌سه‌ر یه‌كتا په‌رستی خوا‌و په‌یرِه‌و كردنی فه‌رمانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و له‌سه‌ر نوێژكردن و زه‌كاتی زێرِ بده‌ى ئه‌گه‌ر هه‌ت بوو، به‌رۆژی بی حه‌ج بكه‌ی.
ب) ده‌سته خوشكایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ت بكه‌ی كه ئایینی خوایان له ئه‌ستۆوه گرتووه.
ج) له خوا بپارِێوه‌و رووی تێ بكه‌و داوای لێ خۆشبوونی لێ بكه و خۆت بۆ رۆژی دوایی ئاماده بكه.. هه‌تا خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه.
سُبْحانَكَ اللّهُمَ وَبِحَمْدِكَ أشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلا أنْتَ أسْتَغْفِرُكَ وَأتُوبُ إِلَيْكْ