بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده،
هۆى فره ژنى پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك حیكمه‌تى زۆره له‌ئه‌وانه:-
1-خواى گه‌وره حه‌ڵاڵى كردووه بۆ پیاوان له شه‌ریعه‌ته‌كانى پێش ئیسلام و له‌شه‌ریعه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ماندا (صلى الله علیه وسلم) كه زیاتر له چوار خێزانیان ببێت ،كه‌واته فره ژنى تایبه‌ت نییه به پێغه‌مبه‌ر (محمد)وه(صلى الله علیه وسلم) ، پێغه‌مبه‌ر یعقوب (علیه السلام) دوو خێزانى هه‌بووه و پێغه‌مبه‌ر سلیمان (علیه السلام) نه‌وه‌دونۆ خێزانى هه‌بووه و له شه‌وێكدا سه‌رجێى له‌گه‌ڵ هه‌موویاندا ئه‌نجام داوه به ئومێدى ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره له‌هه‌ر خێزانێكى كوڕێكى پێ ببه‌خشێ بۆ جیهادكردن له ڕێگاى خوادا.(فتح البارى 7/87/2819).
ئه‌م فره ژنی یه‌ش شتێكى داهێنراو نه‌بووه له ته‌شریعى ئیسلامدا و پێچه‌وانه‌ى عه‌قڵ وفطره‌تى پاكى ئیسلام نه‌بووه ،به‌ڵكو داخوازى حیكمه‌تى شه‌رعى بووه له‌به‌رئه‌وه‌ى :-
به‌پێ ى سه‌رژمێرى به‌رده‌وام ژماره‌ى ئافره‌تان زۆرتره له له پیاوان ،له‌پیاواندا هه‌یه تواناى جووت بوونى زیاتره بۆیه حه‌ڵاڵ كراوه زیاتر له‌خێزانێكى ببێت بۆ ئه‌وه‌ى به حه‌ڵاڵى كارى شه‌رعى ئه‌نجام بدات ،یان نه‌فسى خۆى خه‌فه‌تان بكات ،كاتێك ئافره‌ت ده‌كه‌وێته سوڕى مانگانه (حيض) یان زه‌یستانى (نفاس) ئه‌بێته ڕێگر بۆ ئه‌وه‌ى مێردى كارى شه‌رعى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدات چونكه له‌ئه‌و حاڵه‌ته‌دا جووت بوون حه‌رام كراوه له ئیسلامدا .بۆیه له‌ئه‌و كاته‌دا ئیسلام بۆى حه‌ڵاڵ كردووه خێزانى تر‌ى ببێت بۆ ئه‌وه‌ى دوور بێت له‌كارى داوێن پیسى (زینا) .كه‌واته فره ژنى كرده‌وه‌ى پێ كراوه له‌شه‌ریعه‌تى پێش ئیسلام وله ئیسلامیشدا و دژواریش نییه له‌گه‌ڵ عه‌قڵى ساغ وفطره تى پاكدا وجارى واش هه‌یه پێویستى هه‌یه ئه‌خوازێت فره ژنى ببێت .كه‌واته هیچ جێگه‌ى سه‌رسوڕمان نییه لاى كه‌سێك كه خۆى به موسڵمان بزانێت كاتێك كه پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم)زیاتر له خێزانێكى هه‌بووه.
2- فره ژنى پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم)بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى بووه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هۆزه‌كاندا بۆزیاتربوونى هێزى بۆ خزمه‌تى ئیسلام تا بتوانێت باشتر ئیسلام بڵاوبكاته‌وه ، چونكه بوونى په‌یوه‌ندى خێزانى له‌گه‌ڵ هۆزه‌كاندا ئه‌بێته هۆى زیادبوونى خۆشه‌ویستى وبرایه‌تى له ئیسلامدا .
3- داڵته‌دان و سه‌رپه‌رشتى ئافره‌تانێكى مێرد مردوو كه بێبه‌ش بوو بوون له‌سه‌رپه‌رشتیارى باش و دڵ شكاوبوو بوون له ناوكۆمه‌ڵگادا.بۆیه كردنى به سوونه‌ت بۆ ئوومه‌ته‌كه‌ى ڕێگه‌یه‌ك له چاكه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه مێرده‌كانیان شه‌هید بووه له جیهاددا له دواى عیده‌ى وه‌فاتى مێردیان ماره‌یان بكه‌ن..
4- به‌ئومێدى ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ى زۆرى لێ بكه‌وێته‌وه بۆ زیادبوونى ئومه‌تى پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) تا بتوانن زیاتر خزمه‌تى ئیسلام بكه‌ن و هۆكارێك بن بۆ سه‌رخستنى ئیسلام وبڵاوكردنه‌وه‌ى.
5- زۆرى مامۆستایانى ئافره‌تان و ڕێنمووكه‌ران له‌ناو ئافره‌تاندا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه فێربوون له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه وسلم) بگه‌یه‌نن به ئومه‌ت به تایبه‌تى هه‌ڵسوكه‌وتى پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله علیه وسلم) له‌ناو ماڵى خۆیدا.
6- ئه‌گونجێت خێزانى له‌ئه‌و ئافره‌تانه بێت كه منداڵیان نابێت ، مێردیشى پێ ى خۆشه منداڵى ببێت .بوونى فره ژنى پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) ته‌نها مه‌به‌ستى ئاره‌زووى جنسى نه‌بووه .چونكه پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) ته‌نها یه‌ك خێزانى كچ بووه كاتێك كه ماره‌ى كردووه ئه‌ویش دایكمان عائیشه‌یه (خوا له‌خۆى وباوكى ڕ‌ازى بێت ) خێزانى تر‌ى هه‌موویان بێوه ژن بوون ،ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى ئاره‌زوو بوایه و ئاره‌زووى پاڵنه‌ر بووایه بۆ فره‌ژنى كچى ماره ئه‌كرد بۆ تێركردنى ئاره‌زووى نه‌ك ئافره‌تانێكى به‌ته‌مه‌ن وبێوه‌ژن .به‌تایبه‌ت دواى كۆچ كردنى بۆ مه‌دینه‌ودروست بوونى ده‌وڵه‌تى ئیسلام و هێزى زۆرى موسڵمانان و هه‌موو خێزانه‌كانیشى زۆریان پێ خۆش بوو كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) خێزانیان لێ بهێنێت وخزمایه‌تییان له‌گه‌ڵدا بكات به‌ڵا ئه‌مه‌ی نه‌كرد .پاشان ئه‌گه‌ر كه‌سێكى ئاره‌زواى بووایه ئه‌زانرا كاتێك كه گه‌نج بوو ته‌نها خێزانێَكى به‌ته‌مه‌نیشى هه‌بووه كه دایكمان (خدیجه)بوو (خوا لێ ى ڕ‌ازى بێت) ته‌مه‌نى (40) ساڵ بوو.پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم)ئه‌وكاته ته‌مه‌نى (25)ساڵ بووه ,یان له‌ناوخه‌ڵكدا ئه‌زانرا ئه‌گه‌ر سته‌مى بكردایه له خێزانه‌كانى چونكه ته‌مه‌نیان زۆر جیاوازبوو له جوانیشدا وه‌كویه‌كنه‌بوون .به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه ئاشكرابوو لاى دوژمنه‌كانیشى ئه‌وه‌بوو شاهێدى پاكیان بۆ داوه له‌كاتى گه‌نجى و چوونه ساڵیدا ،ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كى ئاشكرایه له‌سه‌ر ئه‌وپه‌ڕى پاكێتى وخوڕه‌وشتى به‌رزى پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) له هه‌موو قۆناغه‌كانیدا وله‌هه‌موو كاره‌كانیدا تا به‌وه ناسرابوو ناوبانگى ده‌ركردو هیچ كام له دووژمنانى نه‌یان توانییوه بوختانى ئه‌وه‌ى بده‌نه پاڵ كه گوایه كه‌سێكى ئاره‌زواى بووه وه‌كو دوژمنانى ئه‌مڕۆى دینه‌كه‌ى ئه‌و درۆ و بوختانه ده‌كه‌ن كه خۆشیان چاك ده‌زانن كه درۆ ده‌كه‌ن...
له‌كۆتایدا ده‌ڵێم :-
بوونى فره‌ژنى پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) به‌ڕه‌زامه‌ندى( الله) بووه بۆیه واجبه ئیمانمان پێ ى هه‌بێت ،هه‌ركه‌سێك ئیمانى به‌هه‌ندێ له‌شه‌رعه‌كه‌ى هه‌بێت و ئیمانى به‌هه‌ندێكى تر‌ى نه‌بێت وه‌كو كردارى جووله‌كه باچاك بزانێت كافر ئه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خۆى ئه‌زانێت با ته‌وبه بكات ئه‌گینا درۆ وبوختانى هیچ زیانێك به ئیسلام ناگه‌یه‌نێت .
پاشان به‌دوژمنانى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان(صلى الله علیه وسلم)ئه‌ڵێم:-
ئایا فره‌ژنى باشه بۆ كه‌سێك كه دادپه‌روه‌رى بكات له نێوانیاندا یان یه‌ك ژنى هه‌بێت به‌شه‌رعى وچه‌نده‌ها ژنى تر‌ى ناشه‌رعى وكاتى وكارى داوێن پیسى ئه‌نجام بدات له‌گه‌ڵ كام كچه‌ى كه جوان وگه‌نج بێت ؟!!
دینه‌كه‌مان بۆ كه‌سێكى موسڵمان كه بتوانێت دادپه‌روه‌ربێت حه‌ڵاڵى كردووه بۆى زیاتر له خێزانێك دوان بێت یان سیان یان چوار ،ئێوه‌ش خۆتان ودینى خۆتان (لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ).
ئه‌گه‌ر فره ژنى قه‌ده‌غه بكرێت بێ گومان زۆرێك له ئافره‌تان هه‌ڵئه‌خه‌ڵتێنرێن و كارى داوێن پیسیان پێ ئه‌نجام ئه‌درێت وناموس وشه‌ره‌فى خه‌ڵكى ووڵاته‌كه‌مان له‌كه‌دار ئه‌درێت ونه‌وه‌ى نوێمان كه‌م ده‌بێته‌وه و منداڵى ناشه‌رعى وفڕێدراو زۆر ئه‌بێت وخێزانه‌كان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ئه‌چێت و چه‌نده‌ها نه‌خۆشى ترسناك وكوشنده بڵاو ئه‌بێته‌وه وه‌كو نه‌خۆشى ئایدز.
بڕوانه (فتوى اللجنة الدائمة ) والله أعلم،به‌رگى 19 لاپه‌ڕه (170-178)
(غوستاف لوبون) ده‌ڵیت:-
(یاساى فره ژنى یاسایه‌كى جوانه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ڕه‌وشتى ئه‌و ئومه‌تانه‌ى په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن و خێزانه‌كان زیاتر په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كدا پته‌و ئه‌بێت و ڕێزى زیاترى تێدایه بۆ ئافره‌ت كه‌لاى ئه‌وروپى یه‌كان ده‌ستى ناكه‌وێت).
(برنارد شوى) نوسه‌ر ئه‌ڵێت :-دڵنیا بن ئه‌وروپا ناچار ئه‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسلام پێش كۆتاى سه‌ده‌ى بیست پێ خۆش بێت یان پێ ى ناخۆش بێت .
ئه‌مه قسه‌ى دوژمنانى ئیسلامه كه باس له چاكه‌ى ئیسلام ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر فره ژنى.