كۆبوونەوە لە ماڵی مردوو بەمەبەستی سەرخۆشی كردن
بەروار: 2010/05/19سەردارن: 2991
لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز
الشیخ محمد بن صالح العثيمين
(رحمه الله)
كۆكردنەوەو وەرگێڕانى
م/ صلاح الدین عبدالكریم

<strong>كۆبوونەوە لە ماڵی مردوو بەمەبەستی سەرخۆشی كردن</strong>
پ/ لە پاش بە خاك سپاردنی مردوەكەو سەرخۆشی كردن لە كەس‌و كاری خەڵكی هەڵدەستن بە چون بۆ ماڵی مردووەكە، وە زۆر جار لە پاش نوێژی ئێوارە دەچن، پاشان قاوە دەخۆنەوە وجارێكی تر سەرخۆشی لە كەس‌و كاری مردووەكە دەكەن ‌وپاشان دەڕۆن، حوكمی ئەم كارە چی یە؟
و/ ئەمە كارێكی بیدعەیە هاوەڵان (خوایان لێ‌ رازی بێت) نە لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) وە نە لە پاشی لە ماڵەكانیان چاوەڕوانی خەڵكیان ناكرد بۆ سەرخۆشی كردن لێیان، لە ڕاستیدا ئەمە وا دەردەخات كە ئەو كەسە ناڕازی یە لە بەڵاكە، وەك ئەوەی بڵێت: خەڵكینە من لە ماڵی خۆم بە خەفەتباری دانیشتووم وەرن سەرخۆشیم لێ بكەن، سوننەت وایە مرۆڤــ ماڵەكەی داخات پاشان هەركەسێك لە بازاڕ بینی، یاخود لە مزگەوت بینی سەرەخۆشی لێ بكات كە دەیبینێت خەفەتبارە دڵی بداتەوە بە سەرەخۆشی كردن وپێی بڵێت: [إنَّ للهِ ما أخَذَ، وَلَهُ ما أعْطَى، وكُل شيءٍ عندَهُ بِأجَلٍ مُسَمَّى، فَلْتَصْبِرْ وَلْتَحْتَسِبْ](متفق عليه، وانظر: مشكاة المصابيح: 1/ [2] 1723).
واتە: ئەوەی كە خوای گەورە بردۆتێوەو ئەوەی كە داوێتی هەموی موڵكی خۆیەتی، وە هەموو شتێكیش لە لای ئەو كاتێكی دیاری كراوی خۆی هەیە، بۆیە ئارام بگرەو چاوەڕوانی پاداشت بە لە خوای گەورە.(إجابات مفيدة وتوجيهات سديدة: ص19-20).