وابزانە دوایین رِه‌مه‌زانته‌ لە ژیان !
بەروار: 2010/03/10سەردارن: 2981نوسەر: باوکى حارث
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على خاتم المرسلين وعلى اله وصحبه اجمعين اما بعد :
ئەم جارەش خوای بەرز بە فەزڵی خۆی ئێمەی گەیاندەوە ڕەمەزان با لەسەر ئەوە سوپاسی خوا بکەین بەڵام با وابزانین جارێکی تر ناگەینەوە ڕەمەزان !پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەیفەرموو : (إذا قمت في صلاتك فصل صلاة مودع ، و لا تكلم بكلام تعتذر منه غدا ، و اجمع الإياس مما في أيدي الناس) سلسلة الاحاديث الصحيحة 401 واتە : ( ئەگەر هەڵسای بە نوێژ کردنت ئەوە نوێژ بکە نوێژێکی وا وەک کەسێک ئاخیر نوێژی بێ و ماڵ ئاوایی بکا ، وە قسەیەک مەکە کە بەیانی بەدوای عوزر بگەڕێی بۆی و عوزری بۆ بێنیتەوە، وە بێ ئومێدی کۆبکەوە لەوەی لە دەستی خەڵکیە چاوی تێ مەبڕە ) ! جا کەسێک وابزانی پاشی ئەو نوێژە ئەمرێ نوێژەکەی چۆن ئەکا!؟ ئەوە بۆ نوێژ کە نزیکن لە یەکەوە زوو دووبارە ئەبێتەوە ئەی چی بۆ ڕەمەزان کە ساڵی جارێکە !؟ یانی تۆ ئەبێ وابی کە تەمات نەبی بگەیەوە نوێژێکی تر چ جای تەمای ڕەمەزانێکی ترت هەبێ ! لە بەر ئەوە ابو بکری سددیق خوا لێی ڕازی بێ ئەیفەرموو : (کل امرىء مصبح فی اهله ، و الموت ادنى من شراک نعله) رواه البخاری واتە : ( هەموو کەسێک بەیانی ئەکاتەوە لە ناو کەسو کارەکەی، وە مردن نزیک ترە لێی لە ئاوەزێنەی پێڵاوەکەی )! وا مەزانە خەڵک ئەمرن تۆ نامری ! وامەزانە مردن تەنها بۆ نەخۆش و پەک کەوتەکانە ! وا مەزانە مردن تەنها بۆ بە ساڵاچووەکانە ! ئەی قەت سەردانی گۆڕستانت نەکردووە !؟ نەتبینیوە چەند گەنج و مناڵ وا لەژێر خاکان ! نەتبینیوە چەندە کەس لە تۆ گەنج تر بوون بە توانا تر بوون ئێستا وا تۆ ئەچیتە سەر گۆڕیان ! ئەی نابێ ئەوە دەرس و عیبرەت بێ بۆمان !؟ بەچی بنازین بە چی فریو بخۆین کە نەفسی خۆمان بە دەستی خۆمان نیە زەمانەتی یەک نەفەس لە دەستمان نیە !ئەگێڕنەوە سێ کەس بە یەکەوە باسی هیوا درێژیان کرد لە دونیا ! یەکیان ووتی من هەر ساڵێک بەسەرم ئەسوڕێتەوە ئیتر وا ئەزانم ساڵێکی تر زیاتر ناژیم ! ووتیان تۆ هیوایەکی درێژت هەیە ! ئەوی تر ووتی : من هەر مانگێک بەسەرم دا ئەسوڕێتەوە وا ئەزانم مانگێکی تر زیاتر ناژیم ! ووتیان تۆش هیوایەکی درێژت هەیە ! لەوی تریان پرسی باشە ئەی تۆ ؟ ووتی : من کە نەفەسێک ئەدەم هیوام نیە بە نەفەسێکی تر بژیم وا ئەزانم ئاخیر نەفەسە چونکە نەفەسی من بەدەستی من نیە ئیتر چۆن هیوام هەبێ !!! بەڵێ پێغەمبەری خواش صلى الله علیه وعلى اله وسلم لەوە ئاگاداری کردوینەتەوە کە هیوای درێژمان هەبێ بە دونیاو وابزانین هەتا هەتایەیە !وەک ئەفەرموێ : ( کن فی الدنیا کانک غریب او عابری سبیل ) رواه البخاری واتە : ( وا لە دونیا بژی وەک کەسێکی غەریب یان وەک کەسێکی ڕێبوار ) . وکان ابن عمر یقول : ( اذا امسيت فلا تنتظر الصباح واذا اصبحت فلا تنتظر المساء وخذ من صحتك لمرضك ومن حياتك لموتك ) واتە : ( وە عبدالله ی کوڕی عمر خوا لێیان ڕازی بێ ئەی فەرموو : ئەگەر شەوت بەسەر داهات ئەوە چاوەڕێی بەیانی مەکە ، وە ئەگەر بەیانیت بە سەر داهات ئەوە چاوەڕێی شەو مەکە ، وە لەو کاتەی تەندروستیت باشە کردەوەی چاک بکە بۆ ئەو کاتەی کە نەخۆشی بۆت ناکرێ ، وە کە لە ژیانی کردەوەی چاک بکە بۆ مردنت ) وە لە ڕیوایەتێک ئەوەشی فەرمووە : ( وعد نفسک فی اهل القبور ) واتە : ( وە خۆت وا بژمێرە کە لە ئەهلی گۆڕستانی _لە ناو گۆڕیت_ ) .

دەبا ئەو مانگە لە دەستمان نەچێ کە مانگی خێرو لێخۆشبونی خوایە لە تاوان باران وەک پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( ان هذا الشهر قد حضركم ، وفيه ليلة خير من الف شهر ، من حرمها فقد حرم الخير كله ، ولا يحرم خيرها الا محروم ) صحيح الترغيب والترهيب 990 واتە : ( ئەو مانگە هاتە لاتان ، وە شەوێکی تیایە خەیر ترە لە هەزار مانگ ، هەر کەسێ لە خەیری بێ بەش بێ ئەوە لە هەموو خەیرێک بێ بەش بووە ، وە کەسێک لە خێری بێ بەش نابێ ئیللا ئەوەی خۆی بێ بەش بێ ) .

وە هاتووە لە ابو هریرە رضي الله عنه : ( أن رسول الله صلى الله عليه وسلم صعد المنبر فقال آمين آمين آمين قيل يا رسول الله إنك صعدت المنبر فقلت آمين آمين آمين فقال إن جبريل عليه السلام أتاني فقال من أدرك شهر رمضان فلم يغفر له فدخل النار فأبعده الله قل آمين فقلت آمين ومن أدرك أبويه أو أحدهما فلم يبرهما فمات فدخل النار فأبعده الله قل آمين فقلت آمين ومن ذكرت عنده فلم يصل عليك فمات فدخل النار فأبعده الله قل آمين فقلت آمين) صحيح الترغيب والترهيب 1679واتە : ( پێغەمبەری خوا ێلى الله علیه وعلى اله وسلم سەرکەوتە سەر مینبەر فەرمووی آمین آمین آمین ووتیان ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم تۆ سەرکەوتیە سەر مینبەر فەرمووت : آمین آمین آمین فەرمووی : ئەوە جبریل علیه السلام هاتە لام فەرمووی : هەر کەسێ بگا بە مانگی ڕەمەزان و خوا لە گوناهەکانی خۆش نەبێ و بچێتە ناو ئاگر ئەوە خوا دووری خاتەوە بڵێ آمین منیش ووتم : آمین وە فەرمووی : ئەوەی بگات بە دایک و باوکی یان بە یەکێکیان و چاکەیان لەگەڵ نەکات و لە گەڵیان باش نەبێ جا بمرێ بچێتە ناو ئاگر ئەوە خوا دووری خاتەوە بڵێ آمین منیش ووتم : آمین وە فەرمووی ئەوەی ناوی تۆی لا بهێنرێ وە سڵاوات نەدا لە سەرت جا بمرێ و بچێتە ناو ئاگر ئەوە خوا دووری خاتەوە بڵێ آمین منیش ووتم : آمین ) .

ئینجا بزانە کاتێ مردنیش هات و کۆتایی ژیان هات مۆڵەتت پێ نادرێ و دوا ناخرێ ساتێکیش و چرکەیەکیش !خوای بەر ئەفەرموێ :[وَلِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ] الاعراف 34 واتە : ( وە هەموو ئوممەتێک =کەسێک= کاتێکی دیاری کراوی هەیە =بۆ دەست پێ کردن و نەمانی= کە کاتی دیاری کراوی ئەجەلی =نەمانی= هات ئەوە ساتێک دوا ناخرێن و ساتێک پێش ناخرێن ) .

جا تازووە تەوبە بکە پێش ئەوەی مردن بێت و مەجالی پەشیمانیت نەمێنێ ! خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّى إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الْآَنَ وَلَا الَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ أُولَئِكَ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ] النساء 18 واتە : ( وە تەوبە بۆ ئەو کەسانە نیە کە کردەوەی خراپ =تاوان= ئەکەن هەتا یەکێک لەوانە مردن ئەیگاتێ =ڕۆحی ئەچێتە گەرووی= ئینجا ئەڵێ من ئێستا تۆبە ئەکەم وە تەوبە بۆ ئەو کەسانەش نیە کە ئەمرن وە ئەوان کافرن ئەوانە بۆمان ئامادە کردوون سزایەکی بە ئێش ) .

وە ئەفەرموێ :[حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ . لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ] المؤمنون 99-100 واتە : ( هەتا کە یەکێکیان مردن ئەیگاتێ ئەڵ ئەی پەروەردگارم بمگەڕێنەوە بەڵکو کردەوەی چاک بکەم لەوەی کە لە دەستم چوو نەخێر ئەوە قسەیەکە بۆ خۆی ئەیکا =بۆی نیە بگەڕێتەوە دونیا دووبارە= لە دوای مردنیان پەردەیەک =بەرزەخ= هەیە تا ڕۆژی کە زیندوو ئەکرێنەوە ) .

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ :(إن الله تعالى یقبل توبة العبد ما لم یغرغر) صحیح الجامع 1903 واتە : ( بە تەئکید خوای بەرز تەوبە وەر ئەگرێ لە بەندە تا ڕۆحی نەچۆبێتە گەرووی =غەر غەرەی نەکا= ) .

ئیتر با تا زووە تەوبە بکەین خوای گەورەش تەوبە وەر ئەگرێ لە هەموو کەس وە خوای بەرز بە ڕەحمە هەر کەسێک بە ڕاستی تەوبە بکات و پەشیمان بێتەوە لە تاوانەکانی خۆش ئەبێ بەڵکو ئەگەر ڕاستگۆ بێ لە تەوبەکەی تاوانەکانیشی بۆ ئەکا بە چاکە ! خوای بەرز ئەفەرموێ : [ وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهاً آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَاماً . يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَاناً . إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلاً صَالِحاً فَأُوْلَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُوراً رَّحِيماً ] الفرقان 68-70واتە : ( وە ئەوانەی لەگەڵ خوا داوا لە کەسێکی تر ناکەن _کەسێک ناکەنە شەریکی خوا_ وە نەفسێک ناکوژن کە خوا حەرامی کردووە ئیللا بە حەق نەبێ وە زینا ناکەن هەر کەسێک ئەمانە بکا توشی سزا ئەبێت . سزای بۆ زیاد ئەبێ لە ڕۆژی قیامەت وە لە سزا ئەمێنێتەوە هەتا هەتایە بە ڕیسوایی و سوکی . ئیللا ئەوەی تەوبە بکا وە بڕوا بێنێ وە کردەوەی چاک بکا ئەوانە خوا تاوانەکانیان بۆ ئەگۆڕێ بە چاکە وە خواش لە تاوان خۆش ئەبێو بەزەییە ) .

وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( لو اخطاتم حتى تبلغ خطاياكم السماء ، ثم تبتم لتاب عليكم ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 903 واتە : ( ئەگەر تاوان بکەن تا تاوانەکانتان ئەگات بە ئاسمان _ئەوەنە زۆر بێ_ پاشان تەوبە بکەن خوا تەوبەتان لێ وەر ئەگرێ ) .

ئیتر با لەو ڕەحمەتەی خوا خۆمان بێ بەش نەکەین و تا زووە تەوبە بکەین خوا یارمەتی دەری هەموو لایەکمان بێت و لە خەیری ئەو مانگە بێ بەشمان نەکات و تەوبەمان لێ قبوڵ بکات .