عابایه یان ئامرازى رِازاندنه‌وه ؟؟!
بەروار: 2010/05/17سەردارن: 2545نوسەر: شێخ سالم العجمی/ وه‌رگێرِانى : مامۆستا عدنان بارام .
بسم الله الرحمن الرحيم
خوشكه‌كه‌م ... داواكارم ئه‌م په‌رِه‌یه به‌وپه‌رِى رِاستیه‌وه له گه‌ڵ خۆدا بخوێنیته‌وه ...
عاباى سه‌رشان !!! ئایا بۆ پۆشته‌ییه یان ئامرازى خۆرِازاندنه‌وه‌یه !!؟
ئایا گومانت وایه به پۆشینى ئه‌و جۆره عابایه خۆداپۆشى پێویستت به دى هێناوه كه لێت داواكراوه ؟
رِاشكاو به له گه‌ڵ خۆتدا ... ئایا ئه‌م عابایه له (كریب ) دروست نه‌كراوه ، كه پارچه‌یه‌كى دره‌وشاوه‌یه ، و به شێوه‌یه‌ك ده‌لكێت به له‌شه‌وه هه‌موو به‌شه‌كانى ده‌رده‌خات ، و قه‌باره‌ى ده‌كات ، تاكو بووه‌ته دیاریده‌یه‌كى ئاشكرا بۆ رِووتى و سفوورى !!!
به خۆت پێمه‌كه‌نه ... به‌وه‌ى كه بڵێت : عاباى ئیسلامیه !!! چونكه ناوه‌كان هیچ له رِاستى و ناوه‌رِۆكه‌كان ناگۆرِن ...
لێم وه‌رگره ... ئه‌م ئامۆژگاریه له‌م رِۆژگاره‌ى كه ئامۆژگارى كاران زۆر كه‌م بوون تیایدا ...
ئه‌م عابایه عابایه‌كه بۆ رِووتى و سفورى ، له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و رِازاوه‌ییه‌ى كه تێیدایه ...
ئه‌گه‌ر خۆ داپۆشینت ئه‌وێ ..؟؟ خۆداپۆشین به پۆشاكێكى به حیشمه‌ت ده‌بێت ... وه به‌و حیجابه شه‌رعیه ده‌بێت كه شه‌ریعه‌ت پێی هاتووه ، و داواى ده‌كات ( دڵنیاش به كه حیجابى شه‌رعى ئه‌وه‌یه كه ئافره‌تان پۆشاكێكى فراوان له به‌ر بكات ، هه‌موو له‌شى دابپۆشێت ، رِازێنراوه ، و بۆن خۆش كرا‌و نه‌بێت ، و سه‌رنجى پیاوان بۆ لاى خۆى رِانه‌كێشێت ) .
ئه‌مه‌یه حیجابى شه‌رعى ، ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت له به‌ر رِه‌زامه‌ندى و گوێرِایه‌ڵى خواى په‌روه‌ردگار بیپۆشیت ، به‌ڵام عاباى سه‌رشان له ئایین نیه ، به‌ڵكو ده‌رگایه‌كه بۆ هه‌موو ئاشووب و فیتنه‌یه‌ك ...
خوشكى خۆم ...ئه‌ى درووشمى شه‌رفداریمان ... ئه‌ى جێگه‌ى پارێزگارى له نامووسمان ... ده‌ست بگره به حیشمه‌ت ... و حیجابه شه‌رعیه‌كه‌ته‌وه له سه‌رده‌مى غه‌ریبیدا ، نه‌كه‌ى له به‌ر تووندى تاقیكردنه‌وه‌كان تووشى دڵه رِاوكێ و دوو دڵى بیت و دوا بكه‌ویت له كاروانى حشیمه‌ت دارێتى ، یان به هۆى زۆرى ئاشووب و فیتنه‌كانه‌وه .
نه‌كه‌ى زۆرى ئه‌وانه‌ى كه ده‌یانبینیت مه‌ڵاسه‌یان دێت به‌دواى هه‌موو بێ نرخێكدا ، لاوازت بكات له رِێگه‌كه‌ت ، چونكه تۆى به نرختر و بڵندتر له هه‌موان .
خۆت بپۆشه ئه‌و كاته برِوانه ... چه‌نده‌ها كه‌سى پاك و پابه‌ند بوو به ئایین ئاواتى ئه‌وه‌یه كه تۆ ببیت به هاوسه‌رى ...چونكه متمانه‌ى پێته له كاتى ده‌رچوونى ، و گران به‌هاترین شتى ژیانى ده‌خاته ژێر ده‌سته‌كانت .
باشیش بزانه كه چه‌نده‌ها كه‌سى بێ ئابرِو و درۆزن ( مستهتر ) هه‌ن ... ته‌ماشاى ئه‌و ئافره‌ته بێ نرخانه ناكه‌ن جگه بۆ ئه‌وه نه‌بێت كه ( بوكه شووشه‌یه‌كى كاتین ... و بۆ كاتێكى دیاریكراوه ) !!!
خوشكى به حیشمه‌ت و حه‌یادارمان به ئاگا به ... له سه‌نگه‌رى تۆوه هێرش بكرێته سه‌ر... ئاین... و كه‌س و كار ... و كۆمه‌ڵگاكه‌ت ...
حیجابه‌كه‌ت ... حیشمه‌ت و حه‌یاكه‌ت ... گه‌وهه‌ره‌ى به نرخى تۆن ... نه‌كه‌ى كه‌م ته‌رخه‌میان تیادا بكه‌ى .
هۆكاره‌كانى رِووخاندنى كه‌سایه‌تى تۆ زۆرن ... له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌وریان لێ داویت ... جا به ئاگابه ، و چاوكراوه به .
ئاگادار به ... بانگه‌شه‌كارانى خراپه‌كارى له رِێگه‌ى تۆوه له ناومان نه‌به‌ن ... و خه‌نجه‌رى خیانه‌ت كاریمان له پشته‌وه لێ نه‌ده‌ن له رِێگه‌ى تۆوه ... به ئاگابه له ناونه‌چیت ... چونكه له ناوچوونى تۆ له ناوچوونى ئوممه‌تێكه .