به‌ناوى خواى به‌خشنده و میهره‌بان
1- سووتانه‌وه‌ى منداڵدان و كۆئه‌ندامى زاووزێ:
نیشانه‌كانى:
- تا و بێ هێزى.
- ئازار له ناو له‌ش و به‌شى خواره‌وه‌ى سك.
- ده‌ردراوى ناو له‌ش كه رِهنگێكى نا دروست و خوێناوى هه‌یه و بۆنى زۆر ناخۆشه.
هۆیه‌كانى:
- منداڵبوونى سه‌خت.
- پشكنینی نه‌خۆش به بێ ده‌ستكێش، وه بێ پاك كردنه‌وه‌ى شوێنى پشكنینه‌كه به مادده‌ى پاكژكهر. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه له سێ جار زیاتر پشكنینی بۆ بكرێت ئه‌وا ئه‌گه‌رى تووش بوونى زیاتره.
- به‌كارهێنانى ئامێرى پیس له كاتى منداڵبووندا.
2- سووتانه‌وه‌ى گۆى مه‌مك و قڵیشانى:
- دواى شیردان گۆى مه‌مك به شیره‌كه خۆى تهرِ بكه و با پێوه‌ى بمێنێته‌وه.
- به‌كارهێنانى كرێم وه‌كو Zinc oxide یان Vit. A+E له‌وانه‌یه سوودى هه‌بێت.
3- هه‌وكردنى مه‌مك:
نیشانه‌كانى:
- ئازار و هه‌ڵاوسانى مه‌مك.
- له‌رز و تا و ئاره‌ق كردنه‌وه (بێ دوومه‌ڵ).
- ئه‌گه‌ر ببێت به دوومه‌ڵ ئه‌وا پێویستى به نه‌شته‌رگه‌رى هه‌یه.
گرنگى دان به گۆى مه‌مك:
پێش كاتى منداڵبوون، وا باشتره كه دایكه‌كه ئامۆژگارى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى مه‌مكى بشێلێت (مه‌ساجى بۆ بكات) كه ئه‌مه‌ش:
1- یارمه‌تى زیادبوونى رِێژهى هۆرمۆنى پیتۆسین ئه‌دات بۆ ده‌ست پێكردنى ژانى منداڵبوون.
2- دواى منداڵبوون شیرى زیاترى تێئهزێت.
3- گۆى مه‌مك باشتر دێته ده‌ره‌وه و منداڵ باشتر ئه‌یگرێت.
هه‌روه‌ها شیردان به منداڵه‌كه نیو كاژێر دواى بوونى یارمه‌تى گرژ بوونى منداڵدان ئه‌دات و زووتر خوێن ئه‌وه‌ستێنێ.
هه‌وكردنى كۆئه‌ندامى زاووزێ:
1- تووشبوون به ترایكۆمۆناس Trichomonal infection كه نیشانه‌كانى:
- خوروو.
- سووربوونه‌وه‌ى ناو له‌ش.
- ده‌ردراوى پیس و سه‌وز باو وه‌كو كهف.
- میزكردنى به ئازار.
2- هه‌وكردنى به‌كتریایی Bacterial infection كه نیشانه‌كانى:
- بوونى ده‌ردراوى پیس له ناو له‌شه‌وه، كه رِهنگێكى سه‌وز باوى هه‌یه.
- خورش له‌وانه‌یه هه‌بێت یان نه‌بێت.
- بۆنى ده‌ردراوه‌كه ناخۆشه.
- نه‌خۆشه‌كه له‌وانه‌یه تا و ئازارى هه‌بێت.
3- هه‌وكردن به هۆى كاندیدا Candidiasis كه نیشانه‌كانى:
- خوروو و ئاڵۆش.
- ده‌ردراوى سپى وه‌كو كرێم.
- خوروو له كاتى بێ نوێژى و له دوایی كه‌م ده‌بێته‌وه. ئه‌م خورووه زیاد ده‌كات له كاتى سكپرِی و وه‌رگرتنى Antibiotic وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى شه‌كره.
سه‌رچاوه‌كان:
- Principles of Patient Management for Paramedics, First Edition, 2000.
- بنه‌ماكانى چاره‌سه‌ركردن بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى. وه‌زاره‌تى رِۆشنبیرى، 2000.