نوێژی رِۆژگیران و مانگ گیران و نوێژه بارانه
بەروار: 2010/10/21سەردارن: 3742
زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه پێك هاتوون كه نوێژی رِۆژ گیران و مانگ گیران سوننه‌تێكی موئه‌ككه‌ده بۆ پیاوان و ژنان، وه‌چاكتر وایه به‌جه‌ماعه‌ت بكرێت، هه‌رچه‌نده به جه‌ماعه‌ت كردنی مه‌رج نی‌یه تێیدا، وه بانگه‌وازی بۆ بكرێت‌و بووترێت: (الصلاة جامعة) وه جه‌ماوه‌ری زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن دوو رِكاته، له هه‌ر رِكاتێكدا دوو جار رِكوع ئه‌برێت...
نوێژه بارانه (إستستقاء)
(إستسقاء) واته: داوای پێدانی ئاو، وه‌لێره‌دا یه‌عنی داواكردنی ئاو له‌خوای گه‌وره له‌كاتی ووشكه‌ساڵی و بێ
بارانیدا، وه به‌یه‌كێك له‌م شێوانه‌ی خواره‌وه داوای باران بارین ئه‌كرێت له خوا:
1- به‌كۆمه‌ڵ دوو رِكات نوێژ ئه‌كرێت و یه‌كێ
ئه‌بێت به‌به‌رنوێژو نوێژه‌كه‌یان بۆ ئه‌كات، (به‌بێ ئه‌وه‌ی بانگ و قامه‌ت بكرێ) له‌هه‌ر كاتێكدا بێت جگه له‌و كاتانه‌ی نوێژكردن تێ‌یاندا كه‌رِاهه‌تی هه‌یه..