چۆنی‌یه‌تی نوێژ كردن
بەروار: 2010/06/25سەردارن: 7797
چه‌ندین (حديث) له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ صلى الله عليه وسلم هاتووه‌و رِوونی كردۆته‌وه‌ نوێژ چۆن چۆنی ئه‌كرێت و شێوه‌كه‌ی چۆنه‌، ئێمه‌ لێره‌دا ته‌نها دوو (حديث) ئه‌هێنینه‌وه‌ یه‌كێكیان له‌كرده‌وه‌كانی ‌یه‌تی و دووه‌میان له‌ فه‌رمایشته‌كانی ..
1- لە عبدالله‌ی كوڕی غەنمەوە دەفەرمووێت ئەبو مالیكی ئەشعەری هۆزەكەی خۆی كۆ كردەوەو فەرموی: هۆزی ئەشعەر خۆتان و ژن و مناڵتان كۆ بكەنەوە با فێری چۆنی‌یەتی نوێژ كردنی پێغەمبەرتان بكەم صلى الله عليه وسلم كە لە مەدینە نوێژی پێ‌ ئەكردین، ئەوانیش خۆیان و ژن و مناڵیان هاتن كۆ بوونەوە، ئینجا لەبەر چاویان دەست نوێژێكی گرت و نیشانی دان چۆن دەست نوێژ ئەگیرێت بەڕێك و پێكی، وە نیشانی دان ئەندامەكانی دەست نوێژ چۆن ئەشۆرێ‌ و هەتا كوێ‌ ئەشورێت، ئینجا كە سێبەر داهات هەستا بانگی دا، پاشان پیاوەكانی لەپێشەوە ڕیز كردو مناڵەكانیش لەدوایانەوە و ژنەكانی لەدوای منداڵەكانەوە ڕیز كرد، جا قامەتی بۆ كردن و چووە پێشەوە هەردوو دەستی بەرز كردەوەو (الله أكبر)ی كرد، لەپاشاندا سووڕەتی فاتیحەو سوڕەتێكی تری بەبێ‌ دەنگی خوێند، پاشان ووتی: (الله أكبر)و چووە ڕوكوعەوە ووتی: (سبحان الله وبحمدە) سێ‌ جار، لەپاشاندا ووتی: (سمع الله لمن حمده) ئینجا ڕاست بۆوەو ڕێك وەستا، ئینجا ووتی: (الله أكبر) و دانەوی‌یەوە بۆ سەجدەو سەجدەی برد، لەپاشاندا ووتی‌یەوە (الله أكبر)و سەری بەرز كردەوە، ئینجا (الله أكبر)ی كردو سوجدەی بردەوە لەپاشاندا ووتی‌یەوە (الله أكبر) و هەڵسایەوە سەرپێ‌. وە ژمارەی (الله أكبر) ەكانی لە ڕكاتی یەكەمدا شەش جار بوو، وە كە هەڵسایەوە بۆ ڕكاتی دوەم (الله أكبر)ی كردەوە. پاشان كاتێ‌ لە نوێژەكە بۆوە ڕووی كردە هۆزەكەی و فەرموی:‌ ئەو (الله أكبر)انەی كردم باش لەبەری بكەن،
بابەتەکانی تر