پلەو پایەی نوێژ لە ئیسلامدا
بەروار: 2010/06/04سەردارن: 2925نوسەر: سيد سابق
بۆ نوێژ لە ئیسلامدا پلەو پایەیێك هەیە كە هیچ عیبادەتێكی تر ئەو پلەو پایەیەی نیە، چونكی نوێژ كۆڵەكەی دینە، كە بەو نەبێ‌ ڕاناوەستێ‌، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:[رَأسُ الأمرِ الإسلامُ وَعَمُودُهُ الصَّلاةُ وَذُروَةُ سَنَامِهِ الجِهَادُ فِي سَبيلِ الله]واتە: سەری كار ئیسلامە، و پایەكەی نوێژە، لوتكە هەرەبەرزەكەی جیهاد كردنە لە پێناوی خوادا.
نوێژ یەكەم عیبادەتە كە خوا واجبی كردووە لەسەر خەڵكی، خوا بۆخۆی سەرپەرشتی واجب بوونەكەی كردووە لە شەوی میعراج، وە خوا بۆخۆی بەبێ‌ (واسطه) لەگەڵ پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم دواوە بۆ واجب بوونی، ئەنەس خوا لێی ڕازی بێت فەرموویەتی: (شەوی شەوڕەوی (إسرا ء) نوێژ واجب كرا لەپێشدا پەنجا نوێژ بوو لە ڕۆژێكدا، پاشان كەم كرایەوە هەتا بووە پێنج نوێژ لە ڕۆژێكدا، پاشان بانگ كرا ئەی موحەممەد صلى الله عليه وسلم : قسە لەلای من گۆڕینی نیە، وە ئەو پێنج نوێژە پاداشی پەنجا نوێژی هەیە.