النجاسة (پیسی) و جۆره‌كانى پیسى
بەروار: 2010/05/15سەردارن: 3366نوسەر: سيد سابق
(النجاسه) ئه‌و شته پیسییهیه كه پێویسته له‌سه‌ر موسڵمان خۆی لێ بپارێزێ، و ئه‌گه‌ر به‌ر شوێنێكى كه‌وت ئه‌بێ بیشوات و شوێنه‌كه‌ى پاك بكاته‌وه.
جۆره‌كانى پیسى (أنواع النجاسات) :
1- مرداره‌وه‌بوو:
2- خوێن (الدم) : جا یه‌كسانه خوێنه‌كه خوێنى رِژاو بێت وه‌ك ئه‌و خوێنه‌ى له شتى سهربرِاو ئهرِوات، یا خوێنى بێ نوێژى ئافره‌تان بێ
3- گۆشتى به‌راز.
4، 5، 6 - رِشانهوه و میز و پاشهرِۆكى ئاده‌مى:زانایان هه‌موو پێك هاتوون له‌سه‌ر پیسێتى ئه‌م شتانه، جگه له‌وه نه‌بێت كه رِشانهوهى كه‌م لێ بوردنى له‌سه‌ره .
7- وهدى (الودي) :وهدى ئاوێكى سپى خه‌سته دوواى میز كردن دێته ده‌ر، ئه‌م ئاوه‌ش پیسه بهرِاى هه‌موو زانایان بێ جیاوازى و خیلاف .
8- (مذي):(مذي) ئاوێكى سپى لینجه كاتى بیر كردنه‌وه له جیماع یا ده‌س بازى كردن له‌گه‌ڵ خێزاندا دێته ده‌ر.
9- مه‌نى ، (المني) : هه‌ندێ له زانایان بۆ ئه‌وه چوون كه مه‌نی پیسه، وه وا دیاره پاكه، به‌ڵام (مستحب) وایه بشۆرێت ئه‌گه‌ر تهرِ بێت، وه بپروێت ئه‌گه‌ر ووشك بوو.
10- میز و تهرسى ئه‌وشتانه‌ى گۆشتیان ناخۆرێت.
11- پیسایى خۆر - (الجلاّلة)
12- ئاره‌ق - (الخمر) :ئاره‌ق لاى جه‌ماوه‌رى زانایان پیسه
13- سه‌گ - (الكلب) :سه‌گیش پیسه، وه كه ده‌م بخاته هه‌ر شتێكه‌وه پێویسته ئه‌و شته حه‌وت جار بشۆرێت، یه‌كه‌م جاریان به قورِاو بێت .