فه‌رز بوونی شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم وه ده‌رنه‌چوون له فه‌رمانه‌كانی
بەروار: 2010/05/06سەردارن: 2639نوسەر: باوكى حارث
بسم الله الرحمن الرحیم
خوای به‌رز ئه‌فه‌رموێ : [فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ] النور 63 واته : ( با بترسن ئه‌وانه‌ی پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كه‌ن له‌وه‌ی توشی فیتنه بن _توشی گومرِایی و هاوبه‌ش دانان بن_ وه توشی سزایه‌كی توند بن _له دونیا‌و دوارِۆژ_ ) .
وه خوای به‌رز ئه‌فه‌رموێ :[وَمَن يَعْصِ اللّهَ وَرَسُولَهُ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُ يُدْخِلْهُ نَاراً خَالِداً فِيهَا وَلَهُ عَذَابٌ مُّهِينٌ] النساء 14 واته : ( وه هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بكات وه سنوری كه‌خوا دای ناوه ببه‌زێنێ ئه‌وه خوا ئه‌یخاته ناو ئاگره‌وه هه‌تا هه‌تایه له ناوی ئه‌بێ وه سزایه‌كی رِیسواكه‌ری بۆ هه‌یه ) .
وه خوای به‌رز ئه‌فه‌رموێ : [مَّنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللّهَ] النساء 80 واته : ( هه‌ر كه‌سێك گوێ رِایه‌ڵی نێردراوی خوا بكا ئه‌وه گوێ رِایه‌ڵی خوای كردووه ) .
وه خوای به‌رز ئه‌فه‌رموێ : [قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ فَإِن تَوَلَّوا فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيْكُم مَّا حُمِّلْتُمْ وَإِن تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا] النور 54 واته : ( =ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا= بڵێ گوێ رِایه‌ڵی خوا بكه‌ن وه گوێ رِایه‌ڵی نێردراو =پێغه‌مبه‌ری خوا= بكه‌ن جا ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكرد له‌وه سه‌رپێچیان كرد ئه‌وه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا نیه ته‌نها ئه‌وه‌ی پێی رِاسپاردرا بوو كه گه‌یاندنی په‌یامی خوایه وه له‌سه‌ر ئێوه‌یه تاوانی خۆتان كه گوێ رِایه‌ڵی خوا وه گوێ رِایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا ناكه‌ن وه ئه‌گه‌ر ئێوه گوێ رِایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن ئه‌وه رِێگای هیدایه‌تتان گرتووه و بۆ رِێگای رِاست هیدایه‌ت ئه‌درێن ) .
وه خوای به‌رز ئه‌فه‌رموێ :[فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا] النساء(65) واته : ( نا سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه برِوایان ته‌واو نابێ تاوه‌كو تۆ نه‌كه‌ن به دادوه‌ر =حه‌كه‌م= له‌وه‌ی له به‌ینیان رِوو ئه‌دا پاشان له نه‌فسی خۆیان بێزاری و دڵ گرانی نه‌بینن له‌و برِیاره‌ی تۆ بۆیانت داوه وه به ته‌واوه‌تی مه‌ل كه‌چ نه‌بن بۆ فه‌رمانه‌كانی تۆ ) .
وه خوای به‌رز ئه‌فه‌رموێ : [وَمَا آَتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ]الحشر(7) واته : ( وه ئه‌وه‌ی نێردراوی خوا =پێغه‌مبه‌ر= بۆی هێناون و فه‌رمانتان پێ ده‌كات وه‌ری بگرن و ملكه‌چ بن بۆی وه ئه‌وه‌ی كه نێردراوی خوا نه‌هیتان لێ ئه‌كا له سه‌ری ئه‌وه وازی لێ بێنن دوور كه‌ونه‌وه لێی وه له خوا بترسن خۆتان بپارێزن له سزای خوا بێ گومان خوا سزایه‌كه‌ی وه تۆڵه‌ی توند‌و به هێزه ) .
وه خوای به‌رز ئه‌فه‌رموێ :[قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعاً الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ لا إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ يُحْيِـي وَيُمِيتُ فَآمِنُواْ بِاللّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ]الاعراف 158 واته ( = ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا = بڵێ ئه‌ی خه‌ڵكینه من نێردراوی خوام بۆ ئێوه هه‌مووتان ئه‌و خوایه‌ی خاوه‌نی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه هیچ په‌رستراوێك نیه شایانی په‌رستن بێ ته‌نها ئه‌و شایانی په‌رستنه ئه‌ژێنێ و ئه‌مرێنێ برِوا بێنن به خوا‌و به نێردراوه‌كه‌ی كه پێغه‌مبه‌رێكی نه‌خوێنده‌واره ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی كه برِوای به خوا‌و به فه‌رمووده‌كانی هه‌یه وه شوێنی بكه‌ون به‌ڵكو هیدایه‌ت وه‌ربگرن ) .
وه خوای به‌رز ئه‌فه‌رموێ : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُوْلِي الأَمْرِ مِنْكُمْ ] النساء 59 واته : ( ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی برِواتان هێناوه گوێ رِایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی خوا بكه‌ن وه گوێ رِایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی نێردراوی خوا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بكه‌ن وه هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌ن ئه‌مرن له‌سه‌رتانه‌وه كه له‌خۆتانن ) .
وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (كل أمتي يدخلون الجنة إلا من أبى . قالوا يا رسول الله : ومن أبى ؟ قال : من أطاعني دخل الجنة ومن عصاني فقد أبى ) رواه البخاري واته : ( هه‌موو ئوممه‌تی من ئه‌چنه نێو به‌هه‌شته‌وه ئیللا ئه‌وه‌ی خۆی نه‌یه‌وێ ! ووتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم : كێ هه‌یه خۆی نه‌یه‌وێ بچێته به‌هه‌شت ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فه‌رمووی : ئه‌وه‌ی گوێ رِایه‌ڵی من بكا ئه‌وه ئه‌چێته ناو به‌هه‌شته‌وه وه ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی من بكا ئه‌وه خۆی نه‌یویستووه بچێته به‌هه‌شته‌وه ) .
وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (ألا هل عسى رجل يبلغه الحديث عني و هو متكئ على أريكته فيقول : بيننا و بينكم كتاب الله فما وجدنا فيه حلالا استحللناه و ما وجدنا فيه حراما حرمناه و إن ما حرم رسول الله كما حرم الله ) صحيح الجامع 2657 واته : ( ئاگادار بن له‌وانه‌یه پیاوێك ببینن كه فه‌رمووده‌ی منی پێ ئه‌گات و له‌و كاته پاڵ كه‌وتووه له سه‌ر لا ده‌ڵێ : به‌ینی ئێمه‌و به‌ینی ئێوه كتابی خوایه =قورئانه= ئه‌وه‌ی له‌ناویدا بینیمانه‌وه حه‌ڵاڵه حه‌ڵاڵی ئه‌كه‌ین وه ئه‌وه‌ی له ناویدا بینیمانه‌وه حه‌رامه حه‌رامی ئه‌كه‌ین بزانن بێ گومان ئه‌وه‌ی نێردراوی =پێغه‌مبه‌ری= خوا حه‌رامی كردووه وه‌ك ئه‌وه‌یه كه خوا حه‌رامی كردووه ) .
وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( من أطاعني فقد أطاع الله و من يعصني فقد عصى الله و من يطع الأمير فقد أطاعني و من يعص الأمير فقد عصاني ) رواه البخاري ومسلم واللفظ له واته : ( ئه‌وه‌ی گوێ رِایه‌ڵی من بكات ئه‌وه گوێ رِایه‌ڵی خوای كردووه وه ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی من بكا ئه‌وه سه‌رپێچی خوای كردووه وه ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی ئه‌میر=ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری خاوه‌ن ئه‌مره له سه‌رۆكی وڵات یان ئه‌وانه‌ی تر له جێگر‌و ئه‌وانه‌ی به فه‌رمانی ئه‌و داندراون= بكا ئه‌وه سه‌رپێچی منی كردووه ) .
وه چه‌ندین ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ی تر هه‌ن له‌و مانایه گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه ئه‌وه‌نده رِوون و ئاشكران كه هیچ گومانێكی بیدعه‌چیه‌كانی نه‌هێشتۆته‌وه له‌وانه‌ی گومان ئه‌خه‌نه دڵی خه‌ڵكه‌وه به‌رامبه‌ر به فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم وه سوپاس بۆ خوا كه كه‌سیش ناتوانێ به‌ڵگه بێنێته‌وه بۆ رِاكردنی له جێبه‌جێ كردنی وه گوێ رِایه‌ڵی كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم .