له‌پێشوازى ساڵى نوێی خوێندن دا
بەروار: 2010/09/19سەردارن: 3928نوسەر: پێشرِه‌و محمد
الحمد لله والصلاة السلام على رسول الله . أما بعد :
ووته‌یه‌كى دووباره هه‌یه كه له هه‌موو ساڵێكى نوێ خۆێندندا له‌زارى زۆرێك خۆێندكاره‌كانمانه‌وه ده‌یبیستین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : (به‌داخه‌وه ماوه‌ى پشووى هاوین كۆتایى هات و پاشان نۆره‌ى قۆناغى دڵته‌نگى و سه‌غڵه‌تیه-مه‌به‌ست ساڵى تازه‌ى خوێندنه ) وه‌هه‌روه‌ها له‌زارى باوكه‌كانه‌وه ده‌بیستین ( سوپاس بۆخوا ده‌رگاى قوتابخانه‌كان كرایه‌وه به‌رِاستى هه‌لێكى باشه بۆ حه‌وانه‌وه‌و رِزگاربوونمان له‌كێشه وگرفتى منداڵه‌كانمان !!!)
منیش ده‌ڵێم سوپاس بۆپه‌روه‌ردگار كه‌شادى كردنه‌وه به‌ساڵێكى نوێ خوێندن خواى گه‌وره له‌و كۆمه‌ڵه ئه‌ژمارمان بكات كه شوێن كه‌وته‌ى رِێبازه رِوونه‌كه‌ى پێشه‌وا محمدن (صلى الله علیه وسلم )
ئه‌ودوو ووته‌یه‌ى سه‌ره‌وه كه‌ئاماژه‌مان پێكرد هیچیان دروست نى یه, پێویسته له‌سه‌ر شانمان كه‌مافى هه‌موو كاره‌كان بده‌ین , به‌رِاستى پشووى هاوین باشترین هه‌له بۆحه‌وانه‌وه و رِزگاربوون له‌كۆت و زنجیرى قوتابخانه‌و تاقى كردنه‌وه‌كان , به‌رِاستى پشووى هاوین بوژانه‌وه‌یه بۆلاوان تاوه‌كو به‌گه‌رم وگورِییه‌كى تازه‌وه له‌ساڵى نوێى خوێندن دا به‌شدارى بكه‌ن وه‌ده‌بێت باوكه‌كان ئاگاداربن كه‌په‌روه‌رده‌كردنى وه‌چه‌كانیان ئه‌ركى سه‌رشانیانه له‌كاتى خوێندن و پشوودا وه‌به‌هاتنى پشووش ئه‌ركى سه‌رشانیان رِاناوه‌ستێ بۆیه پێویسته له‌كاتى پشوودا چاودێرى وه‌چه‌كانیان بكه‌ن سه‌ره‌رِاى هاوبه‌شى كردنیان له‌یارى وسه‌یران وخۆێندنه‌وه‌دا .............هتد كه‌ده‌بێته مایه‌ى سوودمه‌ندى خۆێندكاره ئازیزه‌كانمان پاشان له‌ماوه‌ى خۆێندنیشدا پێویسته باوكان هاوكاریان بكه‌ن بۆدابه‌ش كردنى كاته‌كانیان له‌نێوان خۆێندن و په‌رستش و یارى و حه‌وانه‌وه‌و سه‌ردان و ...........كه‌ده‌رئه‌نجام خۆێندكار بتوانێت له‌كۆتایى ساڵدا به‌رزترین نمره به‌ده‌ست بهێنێت
لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه له‌زارى خۆێندكاره‌كانه‌وه كه‌ده‌پرسن :
باشه چۆن بتوانین خشته‌كانى رِۆژانه یان هه‌فتانه یان مانگانه‌ى وه‌رزى خۆێندنمان دابه‌ش بكه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك كه‌سه‌ركه‌وتووبین
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێن : ده‌بێت خۆێندكار رِه‌چاوى ئه‌م (5) خاڵه‌ى لاى خواره‌وه بكات به‌پشتیوانى خوا ده‌بێته مایه‌ى سه‌ركه‌وتنى
1- چه‌ند جوانه خۆێندكار بزانێت كه‌خۆێندن په‌رستشه وه‌پیویسته ناخى خۆى له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه په‌روه‌رده بكات تاوه‌كو ناخى گه‌شه بكات و پێش هه‌موو شتێك تێرِوانینێكى ئیجیبیانه‌ى بۆ پرۆسه‌ى خۆێندن لادروست بێت , وه‌دڵسۆزى خۆى به‌رده‌وام تازه‌بكاته‌وه به‌پاراستنى سنووره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ورِه‌نگدانه‌وه‌ى كرده‌وه جوانه‌كان له‌كاتى خۆێندن دا وه‌كو دووركه‌وتنه‌وه له‌تێكه‌لاوى ناشه‌رعى و قۆپى و درۆ‌و ساخته‌كردنى برِوانامه‌و ....هتد ده‌بێت لاوان ئاگاداربن كه ئه‌م خۆێندنه قۆناغى په‌رِینه‌وه‌یه بۆ په‌رستشى په‌روه‌ردگار و پاشان خزمه‌ت كردنه به‌خێزان ونیشتمان
2- پیویسته خۆێندكار لایه‌نى (نوسین و خۆێندنه‌وه‌ى ) به‌هێز بكات چونكه دوو ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كین بۆفێربوون وه‌په‌روه‌ردگاریش بنچینه‌ى بانگه‌وازى به‌ووشه‌ى (اقرڕ-بخۆێنه ) ده‌ست پێ كردووه‌له‌یه‌كه‌م چركه ساتى وه‌حى دا
3- رِێك خستنه‌وه‌ى كاته‌كانى خۆێندن وحه‌وانه‌وه‌ویارى كردن ....به‌رِاوێژكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى خێزان دا تاوه‌كو خشته‌یه‌كى چوون یه‌ك دابنێن به‌هاوكارى هه‌موو لایه‌كیان,وه بۆئه‌وه‌ى هه‌ر ئه‌ندامێكیان بتوانێت یارمه‌تى ئه‌وى تریان بدات بۆنموونه له‌كاتى نان خواردن دا هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه دابنیشن یان له‌كاتى نۆێژكردن دا به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجامى بده‌ن بۆئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه‌به‌هێزبكه‌ن وله‌یه‌كتر تێبگه‌ن
4- سووربوون له‌سه‌رهه‌ڵبژاردنى هاورِێ چاك ودروست وه‌ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه له‌مپه‌ر ده‌گرێت كه پێویسته خۆێندكار بگه‌رِێت به‌دواى (لاوى به‌رهه‌مهێن ,خۆێندكارى زیره‌ك ,سه‌ركرده‌ى داهێنه‌ر)تاوه‌كو بتوانێت ژیانى پاڵفته‌بكات به‌چاكه‌وچاكه‌كارى چونكه به‌رِاستى هاورِێ له‌سه‌ر دینى هاورِێكه‌یه‌تى بۆیه خۆێندكاران بابزانن كێ ده‌كه‌ن به‌هاورِیان وه‌پیویسته له‌سه‌ر باوكان ودایكان رِیگه‌یه‌كى مام ناوه‌ند بگرنه به‌ر له‌نێوان ئازادى وه‌چه‌كانیان وئامۆژگاریان بۆهه‌ڵبژاردنى هاورِێ چاك و به‌ئه‌مه‌ك وه‌هه‌ركاتێك هه‌ستیان به‌مه‌ترسى كرد پێویسته رِێگریان لێبكه‌ن له‌هاورِیه‌تى كه‌سى ناپاك وخراپ پاش رِوون كردنه‌وه‌ى ئه‌و هۆكارانه‌ى كه‌ده‌بنه مایه‌ى زیان بۆ سه‌ر ژیانیان
5- دووركه‌وتنه‌وه له‌و هه‌ست و تێرِوانینه كه (قوتابخانه‌و خۆێندن ) وه‌كو (سه‌ربازگیه‌ك ) ده‌بینێت . به‌ڵكو ژیانى خوێندن ژیانێكى ئاساییه به‌ڵام پێویسته ووردبینه‌وه وكۆشش بكه‌ین له‌بوارى خۆێندن وبه‌رهه‌مهێنهینانى زانستى له‌گه‌ڵ ئاورِدانه‌وه وپاراستنى بواره‌كانى تر‌ى ژیان وه‌كو (سه‌ردان و په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى وبه‌شدارى چالاكى رِۆشنبیرى ....) كه‌لێره‌دا خۆێندكار زۆر هه‌ست به‌و جیاوازیه ناكات له‌نێوان ماوه‌ى خۆێندن و پشووى هاوین دا به‌ڵكو هه‌موو ساته‌كان بۆ ئه‌م ده‌بێته خۆشى و داهێنان
له‌كۆتایی دا
ئه‌م ئامۆژگاریانه بۆكورِان و كچانه به‌بێ جیاوازى وه‌پیویسته باوكان ودایكان پێویستى منداڵه‌كانیان به‌پێ توانا جێ به‌جێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و خاڵانه‌ى كه ئاماژه‌مان پێكرد به هیواى سه‌ركه‌وتن و دوارِۆژێكى گه‌ش بۆ خۆێندكاره ئازیزه‌كانمان .