عبدلله ی كوڕی عامر گوتویه‌تی: ((دعتني أمي يوماً ورسول الله صلى الله عليه وسلم قاعداً في بيتنا فقالت: تعال أعطك، فقال لها رسول الله صلى الله عليه وسلم: ما أردت أن تعطيه، قالت: أردت أن أعطيه تمراً، فقال لها: أما إنك لو لم تعطه شيئاً كتبت عليك كذبة)) رواه أبو داود (حديث صحيح)، واته: رۆژێك دایكم بانگی كردم و پێغه‌مبه‌ریش له ماڵمان دانیشتبو. دایكم گوتی: وه‌ره شتێكت بده‌مێ. پێغه‌مبه‌ر به دایكمی فه‌رمو: ده‌تویست چى بده‌یتێ؟ دایكم گوتی: ویستم خورمای بده‌مێ. پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: گه‌ر بهاتایه و هیچ شتێكت پێ نه‌دایه، ئه‌وا درۆیه‌كت بۆ ده‌نوسرا.(*)
==============================
(*) ئێمه‌ی مسوڵمان و هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی رێبازی راست و راستگۆیی ده‌بێ منداڵه‌كانمان له‌سه‌ر راستی و راستگۆیی و درۆنه‌كردن له گه‌ڵیان دا په‌روه‌رده بكه‌ین، تا له‌نێوان یه‌كتری دا متمانه دروست ببێ و بڕوا به یه‌كتری بكرێ. له‌به‌ر ئه‌وه منداڵ له هه‌ر ته‌مه‌نێك دابێ نابێ درۆی له‌گه‌ڵ دا بكرێ ئه‌گه‌ر به گاڵته‌ش بێ. هه‌موانیش سه‌ره‌نجام و ئاكامی درۆ كردن له‌گه‌ڵ منداڵ، به تایبه‌تی و گه‌وره به گشتی، ده‌زانێ و ده‌ریش كه‌وتوه چ مه‌ترسىیه‌كی سامناكی هه‌یه. (وه‌رگێڕ)