خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ].الزمر:9 واته: ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌زانن وه‌ك ئه‌و كه‌سانه یه‌كسانن كه نازانن؟ له راستی دا نه‌خێر.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:[اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ*الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ * عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ]العلق:3-5 واته: بخوێنه، په‌روه‌رده‌گارت له‌هه‌مو كه‌س به‌خشنده‌تره، ئه‌وه‌ى كه ئاده‌میى فێرى نوسین كردوه به قه‌ڵه‌م، ئاده‌میى زاناكردوه به‌و شتانه‌ى كه نهى ده‌زانى.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ:((النساء شقائق الرجال))[ رواه أحمد في المسند وأبوداود والترمذي (حديث صحيح)] واته: ئافره‌تان خوشك و نیوه و هاوشان و هاووێنه‌ى پیاوانن له خوورِهوشت و سروشتدا.
ئه‌م فه‌رموده‌یه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه هه‌ر چ شتێك مسوڵمان فه‌رمانی پێ ده‌كرێ، له‌وانه‌ش داوا كردنی زانیارى، ئافره‌تیش ده‌گرێته‌وه، ته‌نها ئه‌و شتانه نه‌بێ كه تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێ.
((قال النبي صلى الله عليه وسلم لإحدى الصحابيات وكان إسمها الشفاء: ألا تعلمين هذه -يريد حفصة- رقية النملة كما علمتيها الكتابة)). رواه أبوداود (حديث صحيح) واته: یه‌كێك له ئافره‌ته صه‌حابى یه‌كان، كه ناوی (شیفاء) بو، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پێى فه‌رمو: (حه‌فصه) فێری (رقية النملة)(*) ناكه‌ی، وه‌ك چۆن فێری نوسینت كرد.
له گه‌وره‌یی كاری پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ئه‌وه‌یه، خۆی نه‌خوێنده‌وار بوه و فه‌رمانی به فێربونی نوسین كردوه بۆ حهفێهی خێزانی، له كاتێكدا حه‌فصه به ته‌مه‌نیش بو. له‌مه‌دا وانه‌یه‌كی كاریگه‌ر ده‌بینرێ بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی خێزانه‌كانیان به نه‌خوێنده‌واری ده‌هێڵنه‌وه، وازیان لێ دێنن فێر نه‌بن! كه به‌هۆی نه‌خوێنده‌وارى یه‌وه بۆشاییه‌كی زۆریان بۆ په‌یدا ده‌بێ، به هۆی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌رتوكه به‌سوده‌كان، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی شه‌یتان وه‌سوه‌سه بخاته دڵیانه‌وه!! یان ببنه هۆیه‌ك بۆ یارمه‌تی نه‌دان و هاوكاری نه‌كردنی منداڵه‌كانیان بۆ خوێندن.
ئه‌م ئایه‌ت و فهرمودانهی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم سه‌باره‌ت به فێربونی ئافره‌تان باس كران، قسه‌ی ئه‌و كه‌سه مێشك وشكانه به درۆ ده‌خاته‌وه، كه ده‌ڵێن نابێ ئافره‌ت فێری خوێندنه‌وه و نوسین ببێ. به‌ڵگه‌شیان ئه‌م فه‌رموده هه‌ڵبه‌ستراو(موضوع)هیه كه ده‌ڵێ: (لا تسكنوهن الغرف، ولا تعلموهن الكتابة). . واته: ئافره‌تان له ژوره‌وه‌یان نیشته‌جێ مه‌كه‌ن و فێری نوسینیان مه‌كه‌ن. ئه‌م جۆره فه‌رموده هه‌ڵبه‌ستراوه چۆن بۆته هۆی نه‌فامی ئافره‌ت و نه‌فامی منداڵه‌كانمان.
یه‌كێك له وتاربێژی مزگه‌وته‌كان پێی گوتم: له لادێیه‌كدا قوتابخانه‌یه‌كی كچانی داخستوه، وای زانیوه ئه‌م فه‌رموده‌یه (صحيح)ه!!
فێر بونی ئافره‌ت به خوێندنه‌وه و نوسین، كارێكی هه‌ستیار و خه‌ته‌رناكه، چونكه گه‌ر ئافره‌ت خوێندن و نوسینی بۆ كاری باش و چاكه به‌كار هێنا، وه‌ك ئه‌وه‌ى خوا و پێغه‌مبه‌ر دایان ناوه، ئه‌وا به‌رزترین و كاریگه‌رترین سه‌ره‌نجام و ئاكامی ده‌بێت. هه‌روه‌ها سودی بۆ ئافره‌ته‌كه و میلله‌ته‌كه‌شی ده‌بێت، چونكه خوێندن و نوسین ده‌بێته یارمه‌تیده‌ری بۆ چاكتر به‌جێ هێنانی ئه‌ركی سه‌ر شانى، كه بریتى یه له هاوسه‌ریه‌تی و دایكایه‌تی و په‌روه‌رده‌ی چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك و بهرِێوهبهریی ماڵه‌وه.
ئه‌وانه‌ش پێویستیان به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فراوانی عه‌قیده و بنه‌ماكانی ئیسلام و مێژوی ئیسلام و په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی و ژیانی ئیسلامی و ماڵی ئیسلامی هه‌یه.
له راستیدا كۆمه‌ڵگه‌ى ئیسلامى فێركردنى ئافره‌تانى به‌خراپى به‌كارهێنا، دهرهنجامهكهشى ده‌بینین بریتى یه، له بێ سه‌روبه‌رى خورِهوشت و په‌روه‌رده، كه قه‌واره‌ى نه‌ته‌وه و نیشتمان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، كه نه وه‌كو پیاو به ئه‌ركى خۆى هه‌ستێ و، نه وه‌ك ئافره‌ت بتوانێ به ئه‌ركى په‌روه‌رده هه‌ستێ.
پێویسته ئه‌وه بزانین موبه‌شیره‌كان و رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان (المستشرقین)، ئه‌وانه‌ى هه‌ولڕ و كۆشش ده‌ده‌ن بۆ دارِوخانى ماڵى ئیسلامى و، گه‌نده‌لڕ كردنى خێزانى ئیسلامى، كه به‌راییه بۆ له‌ناوبردنى هێزى مسوڵمانان؛ چه‌نده‌ها ساڵه به به‌رده‌وامى پلان و نه‌خشه داده‌نێن بۆ ئه‌و كوده‌تایه‌ى، كه گومانم نیه گه‌یشتونه‌ته ئامانجه پیس و روخێنهرهكهیان، كه له‌ژێر په‌رده‌ى هه‌بونى غیره له‌سه‌ر ئافره‌تى مسوڵمان و هه‌وڵدان بۆ فێربونى، خۆى حه‌شارداوه و خۆى گۆرِیوه.
ئا ئه‌وانه چ فێربونێكیان مه‌به‌سته؟
فێربونێكى فهرهنجیان مه‌به‌سته، ده‌یانه‌وێ ئادابه به‌رز و جوانه‌كانى ئیسلامى بگۆرِن و، له‌ژێر په‌رده‌ى زانست و زانیاری‌دا ژه‌هرى خۆیان بڵاو بكه‌نه‌وه.
خوێنه‌رى بهرِێز! ئه‌مه‌ش راڤه‌ى پلانى ته‌بشیر و داگیركه‌رانه سه‌باره‌ت به ئافره‌تان.
له كتێبى (الغارة على العالم الإسلامی) لاپهرِه 47دا هاتوه:
((پێویسته موبه‌شیره‌كان نا‌ئومێد نه‌بن، كه ده‌بینن به گاوركردنیان بۆ مسوڵمانان كزه؛ چونكه به‌دڵنیاییه‌وه مسوڵمانان له‌دڵیاندا ئاره‌زوویه‌كى زۆریان بۆ زانسته‌كانى ئه‌وروپى و رزگاركردنى ئافره‌ت گه‌شه‌ى كردوه -مه‌به‌ستیان له‌مه‌دا فه‌لسه‌فه و تیۆره ره‌وشته بهرهڵڵاییهكانه-.))
له لاپهرِه 88-89 راپۆرتێك سه‌باره‌ت به كار و برِیارهكانى كۆنگره‌ى (لكنو) و (قاهیره) هاتوه، كه كۆنگره‌ى به‌گاوركردن(تبشیرى)ن و له‌ساڵى 1911 گرێدرا، به‌رنامه‌ى كارى بریتى بو له چه‌ند كارێك:
یه‌كه‌م/ دیراسه‌كردنى حاڵى ئێستا.
دووه‌م/ هه‌ڵسانه‌وه‌ى ویست و هیمه‌ته‌كان بۆ فراوانكردنى فێركردنى تهبشیریى له فێركردنى ئافره‌تاندا.
ئا به‌م چه‌شنه له كۆنگره‌ى موبه‌شیره‌كان، به‌ناو رزگاركردنى ئافره‌تى مسوڵمان ده‌ستى پێكرد.
ئه‌رێ به‌خوا! موبه‌شیره خاچپه‌رسته‌كان بانگه‌وازى ده‌كه‌ن و كارده‌كه‌ن، بۆ به‌ناو رزگاركردنى ئافره‌تى مسوڵمان، دیاره ده‌پرسى بۆچى؟!
ئه‌وه‌ش وه‌ڵام: (مورو برجر) كه بابایهكى جوله‌كه‌ى ئه‌مریكى هاوچه‌رخه، له كتێبه‌كه‌یدا (العالم العربی الیوم) ده‌ڵێ:
((ئافره‌تى مسوڵمانى خوێنده‌وار، له‌گشت تاكێكى كۆمه‌ڵگه له رێنماییه‌كانى ئایینه‌وه دورتره، به‌تواناترین تاكى كۆمه‌ڵگه‌شه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مو كۆمه‌ڵگه له ئیسلام دور بخاته‌وه![ جاهلية قرن العشرین، ص 332-333.]
له كتێبى (التبشیر والاستعمار)دا هاتوه كه ئه‌مه پوختهكهیهتى:
كاتێ موبه‌شیره‌كان هاتنه جیهانى عه‌ره‌بیه‌وه، ده‌ركیان كرد ئافره‌ت زیاتر له‌پیاو كاریگه‌رى له په‌روه‌رده‌كردندا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه له پێشه‌وه‌ى بایه‌خ پێدانیان دانا، رۆژهه‌ڵاتناس (جیب) ده‌ڵێ: قوتابخانه‌ى كچان له (بێروت)دا بیلبیله‌ى چاومه..
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بو ئه‌مریكیه‌كان له‌ساڵى (1870)دا هه‌زار دۆلاریان ته‌رخان كرد، بۆ دروستكردنى قوتابخانه‌یه‌كى دینى له (بێروت)دا، پاساوى داواكه‌یان بریتى بو له‌وه‌ى، كه ئافره‌ت له ژیانى ماڵه‌وه‌یدا نرخى هه‌یه، ئه‌و قوتابخانه‌ش له ئایینده‌دا یاریده‌ى بهگاوركردنى سوریایه.(86-87)
===============================
(*)(رقية النملة): (رقية) واته دوعاخوێندن و نوشته‌ى شه‌رعى.
النملة): ابن القیم له (زاد المعاد)دا ده‌ڵێ: (النملة) چه‌ند برینێكه له هه‌ردو لاته‌نیشته‌وه ده‌رده‌چێ. بۆیه پێى ده‌ڵێن (نملة) چونكه ئه‌و كه‌سه‌ى دوچارى بوه، وا هه‌ست ده‌كات كه مێروله به‌سه‌ر شوێنى برینه‌كه‌دا دهرِوا و دهیگهزێ.. برِوانه (مفصل أحكام المرأة والبيت المسلم في الشريعة الإسلامية)ى د. عبدالكریم زیدان، به‌رگى سێیه‌م، ل250. (وهرگێرِ)