خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:{وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالأُنثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ * يَتَوَارَى مِنَ الْقَوْمِ مِن سُوءِ مَا بُشِّرَ بِهِ أَيُمْسِكُهُ عَلَى هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُ فِي التُّرَابِ أَلاَ سَاء مَا يَحْكُمُونَ} النحل:58-59واته: هه‌ركاتێكیش مژده‌ى كچێ بۆ یه‌كێك له‌مانه بچێ، روخسارى ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێ و له‌به‌ر خۆیه‌وه پیش ده‌خواته‌وه، له مه‌ینه‌تى ئه‌و هه‌واڵه‌ى پێى دراوه، له هۆزى خۆى ته‌ره ده‌بێ، ئاخۆ به سوكایه‌تى به‌خێوى بكا، یان ده ناخى ئاخى ڕاكا؟ ئاى چه‌ند خراپ پێ ڕاده‌گه‌ن!
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ:{لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَخْلُقُ مَا يَشَاء يَهَبُ لِمَنْ يَشَاء إِنَاثًا وَيَهَبُ لِمَن يَشَاء الذُّكُورَ *أَوْ يُزَوِّجُهُمْ ذُكْرَانًا وَإِنَاثًا وَيَجْعَلُ مَن يَشَاء عَقِيمًا إِنَّهُ عَلِيمٌ قَدِيرٌ} الشورى:49-50 واته: له‌و ئاسمانانه و زه‌مینه فه‌رمانڕه‌وا هه‌ر خودایه و چى بخوازێ دروسى ده‌كا؛ به یه‌كێ كچ ده‌به‌خشێت و به یه‌كێ كوڕ؛ ئیتر به مه‌یلى خۆیه‌تى، یان دوانه‌یه‌كى كوڕ و كچیان ده‌داتێ، هێندێكیشیان كه مه‌یلى لێ بێ، نه‌زۆك ده‌كا. هه‌ر خۆى زانایه و توانایه.
((كان رجل عند ابن عمر وله بنات، فتمنى موتهن، فغضب أبن عمر فقال: أنت ترزقهن؟!)).[ كتێبی الأدب المفرد للبخاري.] واته: پیاوێك له لای ئیبن عومه‌ر ده‌بێ و چه‌ند كچێكی ده‌بێ، ئاواتی مردنیان بۆ ده‌خوازێ. ئیبن عومه‌ریش توڕه بو گوتی: تۆ رزق و رۆزی ئه‌و كچانه ده‌ده‌ی؟!(*)
=============================
(*) كچ به‌خششی خوایه ده‌یبه‌خشێ، هه‌ركه‌سێ به بونی كچ دڵته‌نگ بێ، ئه‌وا دژی ویستی خوا ده‌وه‌ستێ و نیشانه‌ی ناڕه‌زایى یه به‌رامبه‌ر به خوا، چونكه كوڕ و كچ هه‌ردوكیان دروستكراوی خوان و خوای گه‌وره‌ش به مرۆڤی داناون. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م ره‌فتاره‌ی لێ رو بدات خۆی توشی خه‌شم و توڕه‌یی و عه‌زابی خوا ده‌كات.
ئه‌وه‌ی جێی داخه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ئه‌م دیارده‌یه بڵاوه و ته‌شه‌نه‌ی كردوه، كه پێچه‌وانه‌ی یاسای خوا و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره صلى الله عليه وسلم . ئه‌م دیارده‌یه‌ش، كه له ناو ئێمه به شێوه‌یه‌كی زه‌ق ده‌بینرێ، نیشانه‌ی نا ئاشنایی و دورییانه له راسته‌ڕێی ئیسلام. ئه‌گینا كچ و كوڕ له مرۆڤایه‌تی دا جیاوازیان چى یه؟ كاتێك كه كچ به په‌روه‌رده‌یه‌كی ئیسلام پێ ده‌گه‌یه‌نی، له‌وانه‌یه له كوڕه‌كه‌ت زیاتر به‌كه‌ڵك خۆت و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ت بێ و ئافره‌تێكی له‌خواترس و ته‌قوادار و خاوه‌ن ره‌وشت و ئاكار به‌رزی لێ ده‌ربچێ. له‌لای خوای گه‌وره سه‌نگی مه‌حه‌ك له‌خواترسانه نه‌ك كوڕایه‌تی.
له مێژوی ئیسلام دا چه‌نده‌ها ئافره‌تى زانا و دانا و قورئان له‌به‌ر و شه‌رع زان و قوربانی ده‌ر و ئازا ده‌ركه‌وتن. ته‌نانه‌ت سوره‌تێك به ناوی ئافره‌تان دابه‌زیوه، سوره‌تێكیش به ناوی یه‌ك ئافره‌ت دابه‌زیوه، كه خاتو (مریم)ه و خوای گه‌وره به رێزه‌وه باسی ده‌كات. -وه‌رگێڕ-