ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
لوتف و لەسەرخۆیی پێغەمبەر بۆ منداڵ

((كان رسول الله صلى الله عليه وسلم ليدلع لسانه للحسن بن على رضي الله عنه فيرى الصبي حمرة لسانه فيهبس اليه)). رواه أبن حبان (حديث حسن)
واتە: پێغەمبەری خوا زمانی بۆ حەسەنی كوڕی علی دەردەهێنا بە نیازی گەمە و یاری كردن لەگەڵی دا. حەسەنیش كە سورایی زمانی پێغەمبەری دەبینی یەكسەر بە پەلە بۆی دەچو.
((كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يصلي، فإذا سجد وثب الحسن والحسين على ظهره، فإذا أرادوا أن يمنعوها، أشار إليهم أن دعوهما! وذلك في المسجد، فلما قضى الصلاة وضعها في حجره وقال: من أحبني فليحب هذين)) أخرجه أبو يعلى وإسناده حسن
واتە: پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم لەمزگەوت نوێژی دەكرد، كاتێك كە سوجدەی دەبرد حەسەن و حوسەین دەچونە سەر پشتی پێغەمبەر دائەنیشتن، هاوەڵەكانی پێغەمبەر ویستیان قەدەغەیان بكەن، بەڵام پێغەمبەر ئاماژەی بۆ كردن وازیان لێ بێنن. جا كە پێغەمبەر نوێژەكەی ئەنجام دا، هەردوكیانی لەسەر كۆشی دانا و فەرموی: هەركەسێك منی خۆش دەوێت، با ئەم دووەی خۆش بوێ.
((جاء أعرابي الى الرسول صلى الله عليه وسلم فرآه يقبل الحسن أو الحسين فقال: أتقبلون الصبيان؟! فما نقبلهم. فقال النبيr: أو أملك أن نزع الله من قلبك الرحمة؟!)). رواه البخاري ومسلم
واتە: پیاوێكی دەشتەكی هاتە خزمەت پێغەمبەر، بینی پێغەمبەر حەسەن، یان حوسەین ماچ دەكات، دەشتەكى یەكە گوتی: ئێوە منداڵ ماچ دەكەن؟! ئێمە منداڵ ماچ ناكەین. پێغەمبەر فەرموی: من چ بكەم خوای گەورە رەحم و بەزەیی لە دڵتا داماڵیوە.
ئەبو هورەیرە گوتویەتی: ((قبّل النبي صلى الله عليه وسلم الحسن بن علي رضي الله عنه وعنده الأقرع بن حابس التميمي جالساً، فقال الأقرع: إن لي عشرة من الولد ما قبلت منهم أحداً فنظر إليه رسول الله صلى الله عليه وسلم ثم قال: من لا يرحم لا يرحم)). رواه البخاري ومسلم
واتە: پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم حەسەنی كوڕی عەلی ماچ كرد، لەو كاتە ئەقرەعی كوڕی حابسی تەمیمی لەلا بو. ئەقرەع گوتی: من (دە) منداڵم هەیە، تا ئێستا یەكێكیانم ماچ نەكردوە. پێغەمبەر تەماشای ئەقرەعی كرد و فەرموی: ((هەركەسێ بەبەزەیی و بەرەحم نەبێ، رەحم و بەزەیی پێ ناكرێ)).
لێرەدا لە بارەی بەسۆز جوڵانەوە و رەفتار كردن لەگەڵ منداڵدا، دەبینین زۆربەی باوكان گەمە و یاری كردنیان لەگەڵ منداڵەكانیان فەرامۆش دەكەن. بە پێچەوانەشەوە زۆر بە دڵ رەقانە رەفتاریان لەگەڵ دەكەن و دەیانترسێنن و قەدەغەیان دەكەن لە جوڵە و یاری كردن و گەمە كردن، نایەڵن بەسەربەستی بجوڵێنەوە، وا لەو منداڵانە دەكەن ژیانیان ببێتە دۆزەخ. ئەم جۆرە باوكانە بەو شێوە پەروەردە هەڵەیە وا لە منداڵەكانیان دەكەن، كە رق و قینە بەرامبەر بە باوكیان هەڵگرن و هەوڵ بدەن لە ماڵ رزگاریان ببێ.
پێغەمبەری خوا لە ژیانیدا چەند نمونەیەكمان سەبارەت بە گەمە و یاری كردن لەگەڵ منداڵ و بە لوتف رەفتار كردن دەداتێ. لەبەر ئەوە پێویستە لەگەڵ منداڵەكانماندا بەو شێوەیە بین، كە پێغەمبەر رەفتاری كردوە. هەروەها لەگەڵ منداڵەكان بچین بۆ دەرەوە بۆ پیاسە و ژیانیان بەختەوەر و شاد بكەین.
(لەسەر ریوایەتەكەی، كە ئەبو یەعلا دەری هێناوە، كە حەسەن و حوسەین لە كاتی سوجدەدا چونەتە سەر پشتی پێغەمبەر...) دەڵێین:
ئەم كارەی پێغەمبەر لە كوێ و ئەوەی ئێستا لە كوێ، كە زۆربەی بێ ئاگایان لە دین دەیكەن، دڵ رەقانە رەفتار دەكەن لەگەڵ ئەو منداڵانەی دێن بۆ مزگەوت، بە تایبەتی كاتێك كەمێك یاری و گەمە دەكەن. جا دەست دەكەن بەسەركۆنە و سەرزەنشت كردنیان و دەركردنیان لە ماڵی خوا، ئەوەش زەرەرێكی زۆرە بۆ دینی خوا. هاوەڵە بەڕێزەكانی پێغەمبەر لقە خورمایان هەڵدەواسی بۆ ئەوەی منداڵ و گەورەش لە مزگەوت بیخۆن. لەبەر ئەوە گەر شتێكم بەدەست بوایە، بۆ هەر مزگەوتێك مەلەوانگە(مسبح) و یانەیەكی نیشان هاویشتنم تیا دەكردەوە، كە لە پێداویستى یەكانی ئیسلامن و پێغەمبەر داوای فێربونی كردوە و دەبێتە هۆی بەهێزكردنی جەستە و لەشی منداڵ و خۆشەویست كردنی ماڵی خوا لە لایان.
هەندێك نەفام و تێنەگەیشتو بە بەڵگەی ئەو فەرمودە (ضعيفة) منداڵ لە مزگەوت دەردەكەن كە دەڵێ:(جنبوا مساجدكم صبيانكم ومجانينكم)، واتە: منداڵەكانتان و شێت، لە مزگەوت دوورخەنەوە.. كەچی فەرمودەی (صحيح) بە پێچەوانەی ئەوە هەیە.
پێویستە مزگەوت لە چەند نهۆمێك دروست بكرێ، بۆ ئەوەى هەمو جۆرە چالاكى یەكانی كۆمەڵایەتی و ئیسلامی و پەروەردەیی بۆ گەورە و بچوكى تێدا ئەنجام بدرێ.

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام