گرنگ نى یه چى ده‌وترێت، به‌ڵام كه‌وتنه به‌ر ڕه‌خنه‌گرتن شتێكى ئاسان نی یه هه‌رگیز، چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر چۆنێتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ڕه‌خنانه‌ى لێت ده‌گیرێن به‌بێ هه‌ڵچون و تووڕه بوون:
1- وا پیشانبده بۆ كه‌سه‌ى كه ڕه‌خنه‌كه‌ت لێده‌گرێت گوێت لێبووه چى ووتووه و چ ڕهحنهیهكى گرتووه له كاتى وه‌ستان له نێوان گفتوگۆكانتاندا، ئه‌وه‌ش ده‌توانیت به جوڵاندنى سه‌رت یان هه‌ر به ئیشاره‌تى زاره‌كى.
2- پرسیارێكى لێ بكه به تهفسیلى و زیاتر ڕوون كردنه‌وه‌ى ئه‌و ڕایانه‌ى ئه‌و له‌سه‌رت، بۆ ئه‌وه‌ى ئارامی و كات بده‌یته خۆت تا زاڵ بیت، هه‌وڵ بده گومانى باش به نیه‌تى ببه‌یت.
3- به هێمنى و له‌سه‌ر خۆیى وه‌ڵامى بده‌ره‌وه تا كاربكهیته ئه‌ویش به ئارامى و بێ هه‌ڵچوون ڕه‌خنه‌كانى بگرێ،چونكه بێ شه‌رمیه واى لێبكه‌یت كه ئه‌ویش هه‌ڵبچێت و تووڕه ببێت كه ئه‌و له مه‌وقیفى ڕهخنهگرتنایه،بۆ تۆش جوانه كه له‌و مهوقیفهدایت و به‌ڵام له‌سه‌رخۆیت.
4- باش گوێی بده‌رێ و ئه‌و ڕایه‌ى خۆت و ڕاكانى ئه‌و یان ڕوانینه‌كانى هه‌ردووكتان كۆبكه‌ره‌وه و گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه.
5- تۆ ده‌ست پێشخه‌رى بكه به پرسیار كردن له‌سه‌ر ڕوانینه‌كانى ئه‌و بۆت.
6- هه‌وڵبده بتوانى داڕشتنێك بۆ ئه‌و ته‌عبیرانه‌ى ئه‌و هه‌یه‌تى بۆ بیروبۆچوونه‌كانت بكه‌یت.
7- ئاره‌زوومه‌ندى خۆتى بۆ ده‌ربخه بۆ گه‌شتن به چاره‌سه‌ر،بیر بكه‌ره‌وه له ئامانجى ڕاستى ئه‌وه‌ى كه ڕه‌خنه‌ت لێده‌گرێت وه له چۆنێتى مامه‌ڵه كردن،وه لێى بپرسه ئه‌گه‌ر هه‌ر بیرێكى باشتر هه‌بێت له مێشكی‌دا بۆ گرتنه‌به‌رى.
8- ئه‌وه‌ت له بیر بێت كه تۆ ناتوانى هه‌موو خه‌ڵك ڕ‌ازى بكه‌یت،له خۆت بپرسه ئه‌گه‌ر ڕاستى له‌و ڕایانه هه‌یه له‌سه‌رت یان هه‌ر ئه‌وه‌یه مورتاحت ناكه‌ن.
9- ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد كه درۆت له‌گه‌ڵ ده‌كات لێى بپرسه ڕاستیه‌كانت بۆ ده‌ربخات.
10- ئه‌گه‌ر زانیت كه ناتوانى ئارام و له‌سه‌ر خۆبیت داواى لێ بكه ئه‌م گفتوگۆیه بۆ كاتى تر دوا بخه‌ن.
11- ئه‌گه‌ر زانیت زۆر توڕه ده‌بیت و ناتوانى له‌سه‌ر خۆبیت له‌و كاتانه هه‌وڵ بده گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پسپۆر بكه‌ى بۆ یارمه‌تیدانت.
12- ئاگا داربه:
* دوور كه‌وتنه‌وه له وه‌ڵام دانه‌وه له‌سه‌ر شێوه‌ى به‌رگریكردن،چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ندێ كه‌س بزانن كه گوێ یان بۆ ناگیرێت له‌كاتى ڕه‌خنه‌گرتندا تووند‌و تیژ ده‌بن و زیاتر هه‌ڵده‌چن.
*ئه‌وه بزانه ئه‌گه‌ر ئیحراجى بكه‌یت ,بوویته هۆى ئه‌وه‌ى زیاتر تووڕه‌ى بكه‌یت و ده‌مارگیر بێت.