ژیان پێویستى به چالاكى هه‌یه ،چالاكیش به هانده‌رى به‌دیهاتنى ئامانجه‌كان داده‌نرێت.....
سه‌ركه‌وتن پێویستى به كاركردنى به‌رده‌وام هه‌یه كه مرۆڤ به هۆیه‌وه تامى ئه‌و خۆشیه‌ى ده‌یه‌وێ ده‌كات ......به‌ڵام ڕێگر هه‌یه له كاركردن ئه‌ویش ته‌مه‌ڵى یه ....
بۆ ڕزگار بوون له ته‌مه‌ڵى پێویستى به چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه ئه‌وانیش:
1- به ته‌دریجى كاره‌كانت بكه، چونكه هۆكارێكى به هێزه بۆ به‌دیهێنانى هه‌ر ئامانجێك یان سه‌ره‌تا به‌رنامه‌یه‌كى ئاسان دابنێ پاشان كه‌م كه‌م بۆ پێشه‌وه هه‌نگاو بنێ، دواى ماوه‌یه‌ك پێش كه‌وتنیى چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌بینیت.
2- پێویسته له‌سه‌رت به‌شێوه‌یه‌كى گشتى گرنگى به ته‌ندروستیت بده‌یت.
3- بزانه چ شتێك ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى بتجوڵێنێ به‌ره‌و گۆڕان و هۆكارت بێ بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه چوون،گرنگى پێ بده.
4- ته‌ركیز له‌سه‌ر چۆنێتى بكه نه‌ك چه‌ندێتى ،ئینجازات به ده‌ست نایه‌ت ئیلا به چۆنێتى نه‌بێت،ئه‌گه‌ر له‌و نمونه‌یه تێبگه‌ن زیاتر له ووته‌كانم تێ ده‌گه‌ن....ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێمه ده په‌ڕه قورئان به ته‌ده‌بور و تێگه‌شتنه‌وه له مانا و ته‌فسیرى ئایه‌ته‌كان بخوێنێ و زۆر باشتره له‌وه‌ى ده جوزئى قورئان بخوێنێ كه لێى تێ نه‌گات و ته‌ده‌بوورى نه‌بێت و ته‌ركیزى نه‌بێت.
5- بیرت نه‌چێت پشت به خواى گه‌وره ببه‌سته و داواى یارمه‌تى و دوعا بكه ،ئه‌وه گرنگترین هه‌نگاوه بۆ نه‌هێشتنى ته‌مه‌ڵى.
6- هه‌میشه با كاتى حه‌وانه‌وه و پشوو و ئیسترخات هه‌بێت ڕۆژانه بێت یان هه‌فتانه.
7- هاوڕێیه‌تى كه‌سانى ته‌مه‌ڵ و ئه‌وانه‌ى ساردت ده‌كه‌نه‌وه مه‌كه‌و به دواى كه‌سێكدا بگه‌ڕێ كه ببێته هۆى چالاكى و چاندنى هیوا و ئیجابیه‌ت و هاندانت.
8- كاته‌كانى خه‌وتنت كه‌م بكه‌ره‌وه.
9- ئارام گرتن بكه‌ره خویه‌كى ئاسان و بیكه‌ره بازنه‌ى حه‌وانه‌وه.
10- عه‌قڵت زاڵ بكه به‌سه‌ر هه‌ست و سۆزت دا له كاتى بڕیار دان دا