ووشه‌ى ئاسایى مانایه‌كى ڕێژه‌یى هه‌یه وه‌ك چۆن هه‌ندێ شت له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ئاسایى و له كۆمه‌ڵگایه‌كى تردا نائاسایى دێته به‌ر چاو....
ئێمه هه‌موومان تا ئه‌ندازه‌یه‌ك لێك جیاوازین ،هه‌ریه‌كه‌مان تایبه‌تمه‌ندى و كردارى تایبه‌تى خۆى هه‌یه باوه‌ڕمان به هه‌ندێ شت و له هه‌ندێ شتى تریش ده‌ترسین،به‌م پێیه ده‌توانین كۆمه‌ڵگای مرۆیى به‌سه‌ر شه‌ش كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش بكه‌ین:
1- ئاسایى.
2- تووڕه (عصبي).
3- شێت.
4- خراپه‌كاران (تووش بوانى تلیاك و خراپه‌كاریه‌كانى جنسى).
5- نه‌فامه‌كان.
6- متفرقة (كه ناتوانرێت بخرێنه سه‌ر هیچ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك وه‌كو دانیشتوانى شوێنه‌دووره ده‌سته‌كان).
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى مرۆڤى ئاسایى:
به‌به‌ده‌ست هێنانى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ئه‌توانیت بچیته ناو كۆمه‌ڵه‌ى ئاساییه‌كانه‌وه:
1- له ڕووى موحبه‌ته‌وه به‌توانایه زیاد له‌حه‌د هۆگرى باوك و دایكى نابێت وه‌ك مرۆڤێكى زیره‌ك بیر ئه‌كاته‌وه ،له ژیاندا ئامانجێكى تایبه‌تى هه‌یه.
2- ناڕه‌حه‌تى و ناخۆشیه‌كانى ژیان به خۆشى و ئارامى ئه‌داته قه‌ڵه‌م و ئه‌یانگۆڕێت.
3- هێنده سه‌رقاڵى كاره‌كانیه‌تى كه خه‌م و به‌د به‌ختى له بیرئه‌كات.
4- هه‌میشه له ژیان ڕازیه و ئه‌توانێت ژیانى خۆى دابین بكات.
5- ژیانى خۆش ده‌وێت و خاوه‌نى ووره‌یه.
6- له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س ده‌گونجێت و خاوه‌نى كه‌سایه‌تى یه‌كى خۆشه‌ویسته و له‌باره‌ى ئینسانیه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س لێبووردنى هه‌یه.
7- زۆر تووڕه نابێت ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر تووڕه‌یدا له ده‌روونى خۆیدا و هه‌میشه له كاره‌كانیدا بیر ئه‌كاته‌وه و بڕیارى ژیرانه ده‌دات.
8- تووڕه بوون ده‌شارێته‌وه و دووره له ده‌نگه ده‌نگ و هه‌را.
9- له‌كارى خه‌ڵكیدا ته‌داخول ناكات.
10- خاوه‌نى ڕۆحێكى پاكه و باوه‌ڕى ته‌واوى به‌خۆى هه‌یه.
11- زۆر كه‌س ئه‌توانێت خۆشى بوێت ئه‌چێته دڵه‌وه و له كاره‌كانیدا باوه‌ڕى به ئینسانیه‌ت هه‌یه.
12- ده‌رس و په‌ند له هه‌ڵه‌كانى ڕابردووى وه‌رده‌گرێتَ.
13- خۆى ڕاهێناوه كه له باتى غه‌م خواردن و گله‌یى كردن ورده ورده ژیانى ڕێكبخات و تا ئه‌وه‌نده‌ى له توانایدایه سوود له‌ته‌مه‌نى خۆى وه‌ربگرێت.
ئایا مرۆڤى ئاسایى تووشى ناڕه‌حه‌تى ده‌بن له ژیاندا؟؟؟
بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره ئه‌بێ بووترێت كه ڕه‌نج و ئازاره‌كانى ژیان هیچ یه‌كێ له ئه‌ندامانى مرۆڤ ناناسێ ئه‌وه‌ى ده‌ست نیشانى ئاسایى بوون یان نا ئاسایى بوونى ئێمه بكات ....چۆنیه‌تى به‌ره‌نگارییه‌كانى ئێمه‌یه به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كانى ژیان ...
مرۆڤى تووڕه ئه‌گه‌ر تووشى ناڕه‌حه‌تى هات یان ئازارێكى تووش بوو به خێرایى ته‌سلیم ئه‌بێت و خۆى ئه‌خواته‌وه و ئاماده‌ی به‌رگرى نی یه،به پێچه‌وانه‌وه مرۆڤى ئاسایى به‌وپه‌ڕى تواناوه له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌حه‌تیه تونده‌كان و گرفته‌كان ئه‌وه‌ستێ و به ئاسانى ته‌سلیم نابێت.
هه‌ندێ جار مرۆڤى ئاسایى تووشى نیگه‌رانى ده‌بێت به‌ڵام به‌سه‌ریدا سه‌رده‌كه‌وێت و خۆى ناخواته‌وه و رێگه نادات به‌بێ هۆ ناڕه‌حه‌تى و نیگه‌رانى داگیرى بكات كه ئه‌مه‌ش به‌نده له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنى ده‌روونى و عه‌قڵى كه‌سه‌كه كه ئه‌مه‌ش بریتیه له هێزى كه‌سێك كه ئه‌توانرێت كاره‌كانى ئه‌نجام بدات زیاتر له‌وه‌ى لێى چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.