دیارى كردنى ئامانج هه‌نگاوی كارێكى گه‌وره‌یه به پلان دانان ناوده‌برێ كه چه‌ند شتێك ده‌گرێته‌وه:
1- كۆكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان.
2- بوونى توانا و خیبره.
3- دیارى كردنى ئامانجه‌كه ( یه‌كه‌م بیر كۆتایى كاره‌كه‌یه).
4- كۆكردنه‌وه‌ى هۆكاره‌كان و ئیمكانیه‌ته‌كان كه پێویسته بۆ هاتنه‌دى ئامانجه‌كان.
5- دیارى كردنى كات و شوێنى به جێگه‌یاندنى كاره‌كه و هه‌نگاو و قۆناغه‌كانى.
6- دیاركردنى ئه‌وه‌ى كه هه‌ڵده‌سێ به جێ به‌جێكردنى هه‌ر هه‌نگاوێ له هه‌نگاوه‌كانى كاره‌كه و ئاماده‌كارى بۆى.
7- سه‌رپه‌رشتى كردنى جێ به‌جێكردنه‌كه و چاودێرى و به‌دواداچوون و پێداچوونه‌وه به‌به‌رده‌وامى.
* ڕه‌وشته هه‌میشه‌ییه‌كان كه پێویسته به‌ده‌ستیان بهێنین:
1- په‌روه‌رده‌كردنى نه‌فس و ڕاهێنانى له‌سه‌ر ڕێكخستن و پلان دانان له بواره‌كانى ژیاندا له ڕێى ئه‌م بوارانه‌وه:
أ- تێبینى كردنى ئه‌و لایه‌نه له بواره‌كانى به‌ندایه‌تیدا.
ب- ده‌رككردن به گرنگى كات كه به‌نرخترین و گرانترین ئیمكانیاتى به‌خشراوه،هه‌روه‌ها ده‌ستكه‌وتێكه كه ناتوانى قه‌ره‌بووى بكه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر له ده‌ستت چوو یان ئیستیغلالى به‌رده‌وامى بكه‌یت چونكه ( دروست نابێته‌وه و تازه‌نابێته‌وه ،ناوه‌ستێت، ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دوواوه).
با دروشمت ( گه‌ردوون ڕێكخراوه و جێگه‌یه‌ك بۆ دروست بوونى فه‌وزا نی یه) بێت.
د- ڕێكخستن و نه‌خشه كێشان له بواره‌كانى ژیانت بكه‌ره سلوكێكى هه‌میشه‌یى و به خۆشى به‌سه‌رى ببه و ئه‌وانه‌ى ده‌ور و به‌ریشت فێر بكه.
2- وا خۆت ڕابهێنه هه‌ركارێك ده‌یكه‌یت نیه‌تێك یان مه‌به‌ستێك یان ئامانجێكى له‌گه‌ڵ بێت،نه‌فس وه‌كو منداڵ وایه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌رشتێ ڕات هێنا جێ به‌جێی ده‌كات.ئه‌گه‌ر هیچ ئامانجێكت نی یه دیاریكردنى ئامانج بكه‌ره ئامانجت.
3- پشوو دان و خۆشى به‌خشین به هه‌سته‌كان و باش كار پێكردنیان له ژیاندا.
4- زانینى سووننه‌تى خوایى له ته‌فسیركردنى گه‌ردوون و ژیان.
5- ژیانى دڵ و خه‌به‌رهاتنه‌وه‌ى هۆش :(له دڵدا كه‌لێنێك هه‌یه به ڕووكردنه خواى گه‌وره پڕ ده‌بێته‌وه، وه غه‌ریبى تێدایه به په‌یوه‌ست بوون و هۆگر بوون به‌وه‌وه ده‌ڕه‌وێته‌وه ،خه‌مێكه ده‌مێنێته‌وه و ناڕوات به‌بێ دڵخۆش بوون به ناسینى ئه‌و و ڕاستگۆیى له مامه‌ڵه كردن دا، دوودڵى و ڕاڕایى یه به هیچ دانامركێته‌وه ئیلا به‌ره‌و لاى ئه‌و چوون نه‌بێت، هه‌ژاریه‌كى تێدایه پڕ نابێته‌وه ئیلا به خۆشه‌ویستى و یادكردنى به‌رده‌وام و ڕاستگۆیى و دڵسۆزى بۆى نه‌بێت،ئه‌گه‌ر دونیا و ئه‌وه‌ى تێیدایه ببه‌خرێت پێت ئه‌و هه‌ژاریه له‌كۆڵ نابێته‌وه.
6- گه‌شبینى هه‌میشه‌یى و ڕوانینى ئیجابى بۆ داهاتوو،دووركه‌وتنه‌وه له ڕه‌شبینى بۆ ڕوودانى سلبیات و نائومێدى .
7- خۆ ده‌ربازكردن له ئاكارى ڕاڕایى و هه‌ڵچوون ، وه گه‌شه‌دان به رٍِوح به‌وه‌ى كه به‌ره‌و بیركردنه‌وه و سۆزدارى بێ سنوور،به‌ره‌و پێشه‌وه بڕو ئه‌گینا به زیندانى ده‌مێنیته‌وه ( هه‌ركاتێ كارێكت دووباره و چه‌ند باره كرده‌وه هه‌مان ئه‌نجام ده‌بینیته‌وه).
8- نه‌رم و نیانى له‌بیركردنه‌وه و سلوك له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ى دێته به‌رده‌مت له‌ڕێى ئه‌وه‌ى كه ڕوانینه‌كانت له‌یه‌ك گۆشه‌وه نه‌بن ،هه‌روه‌ها هۆش و بیرت دامه‌خه له‌به‌رده‌م ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ى كه چه‌ندین بوارت ده‌خه‌نه به‌رده‌م و ڕێگه‌ن بۆ گه‌شتن به ئامانجه‌كانت.
9- ئه‌گه‌ر شكستت هێنا له دانانى ئامانجه‌كانت دا واته شكستت بۆ خۆت داناوه.