مه‌به‌ست له هاوسه‌نگى ناوه‌كى ئه‌وه‌یه كه ئینسان هه‌ست بكات به سه‌لامه‌تى و هێمنى له جێگركردنى خودیدا....
.... هه‌ر هاوسه‌نگیه‌كیش ماناى ڕێكخستن و پاراستن له‌سه‌ر مامناوه‌ندێتى له نێوان ئه‌و دوانه‌دا ده‌گه‌یه‌نێت...
وه هه‌موو ئه‌وه‌ى له گه‌ردوندایه هاوسه‌نگه له نێوان ئه‌وه‌ى كه به جه‌مسه‌ره‌كانى مادده ناوده‌برێ (polarity of matters)
له نێوان ئه‌و جه‌مسه‌رانه‌دا ڕووبه‌ری ژیانێكى باش و مامناوه‌ند پێك دێت ...
هه‌موو ئه‌وه‌ى له گه‌ردوون دایه به‌شێوه‌ى هاوسه‌نگ و ڕێك و پێكه....
بۆ پاراستنى به خته‌وه‌رى و سه‌لامه‌تى مرۆڤ پێویسته هاوسه‌نگى له هه‌ست و شعوره‌كانى بكات ..... هه‌ست بریتیه له چه‌ن له‌ره له‌رێك ئه‌گه‌ر به‌رزبێته‌وه ئه‌بێته هۆى نائارامى و دوو دڵى و ڕاڕایى..... وه ئه‌گه‌ر نزمیش بێته‌وه ئه‌بێته هۆى روست بوونى كه‌ئابه....
نموونه بۆ ئه‌وه ..... ئازایه‌تى ..
ئه‌رستۆ پێناسه‌ى ده‌كات به‌وه‌ى كه ئازایه‌تى له نێوان ترسنۆكى و ته‌هه‌وردایه....
ئه‌گه‌ر زیاد بێت ئه‌و كه‌سه كه‌سێكى موته‌هه‌ور ده‌بێت چه‌ندین بڕیار ده‌دات بێ ئه‌وه‌ى دراسه و لێكۆڵینه‌وه بكات ....ئه‌گه‌ر كه‌میش بێته‌وه ئه‌بێته هۆى پشت شكان و ترسنۆكى و لاوازى.
وه له نێوان ترس و هه‌ڵچون دا ڕووبه‌رێكى گه‌وره و فراوان هه‌یه له ئازایه‌تى...
بۆ ئه‌وه‌ى له نێوان ئه‌و دوو ڕه‌وشته‌دا به هاوسه‌نگى بمێنیته‌وه كه هه‌ردووكیان زه‌م كراون (واته : ترسنۆكى و هه‌ڵچوون) ... یان هه‌ر شتێك كه له سنورى خۆیدا نه‌بێت واته له ڕاده‌به‌در بێت به زۆر یان كه‌م بوون پێویسته كه :
یه‌كه‌م
میزاجێكى جێگرت هه‌بێت و مه‌یكه‌ره په‌یوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ڵ تێبینی یه‌كانى كه‌سانى تر.
دووه‌م
كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌ره ده‌ركى یه‌كان كه سلبین ، وه زیادكردنى ئیجابیه‌كان ئه‌ویش به :
1- تێڕوانین و نزیك بوونه‌وه له ئیجابیات و دوور كه‌وتنه‌وه له سلبیاته‌كان به پێى توانا.
2- گوێ گرتن له هه‌رشتێك كه ئیجابیانه بێت و گوێ نه‌گرتن له سلبیاته‌كان به پێى توانا.
3- خواردنى به‌سوود و دوور كه‌وتنه‌وه له خواردنێك كه زیانى هه‌یه به‌تایبه‌نى خواردنه‌وه زیانبه‌خشه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه.
4- بۆن كردنى بۆنى خۆش و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر شتێكى زیان به‌خش و ژه‌هراوى به پێى توانا.
5- نزیك بوونه‌وه له هه‌مووشتێكى جوان و نه‌رم وشه‌ماڵى جوان... دووركه‌وتنه‌وه له ده‌ست دان له شتى ژه‌هراوى و زیان به‌خشى وه‌ك هه‌ندێ جۆرى مه‌عده‌ن.
6- هه‌سته جوان و ئیجابیه‌كانت زیاتر بكه و زاڵ به به‌سه‌ر هه‌سته سلبیه‌كانت دا.
سێهه‌م
فێربه ووشه‌ى (نه‌خێر یان نا) بڵێى هه‌ركاتێك كه ئه‌و ئه‌مره‌ى دێته به‌رده‌مت و بۆت گونجاو نی یه...
زۆربه‌ى كه‌س سه‌لامه‌تى و هاوسه‌نگى ناوه‌كى و خودى له خۆى حه‌رام ده‌كات به‌هۆى كه‌وتنه ژێر ركێڤ و خۆ به‌ده‌سته‌وه دان بۆ ئاره‌زووه‌كانى كه‌سانى تر ....
پێویسته بڕیار به‌ده‌ستى خۆت بێت و ڕ‌ازى نه‌بیت ببیته قوربانى...
چواره‌م
موماره‌سه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى په‌ستانه‌كانى سه‌رت بكه….
هه‌موو یه‌كێ له به‌نى ئاده‌م به‌ده‌ست په‌ستانى جیاوازى هه‌مه جۆر ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام زیره‌كه‌كان ئه‌وانه‌ن كه ده‌زانن چۆن ئه‌و په‌ستانه به‌ڕێوه ببه‌ن و زاڵ بن به‌سه‌ریا ئه‌ویش به :
1- وه‌رزش كردن وه باشترینیان ڕۆشتن وه مه‌له‌كردن پاشان پاسكیل سوارى.
2- موماره‌سه‌كردنى ئه‌و دانیشتنانه‌ى تایبه‌تن به ئیستیرخا و بیركردنه‌وه‌ى به‌رده‌وام.
3- په‌یوه‌ندى كردن له‌گه‌ڵ سروشت دا وه‌ك دانیشتن له لاى ڕووبار یان ده‌ریا دا .... یان سه‌وزایى و شاخ و بیابان.
4- ڕووبه‌ڕووى دونیا ببه‌ره‌وه له چاوى منداڵیه‌وه، ئه‌وه‌ش شتێكى زۆر باشه ئه‌گه‌ر به‌باشى بیپارێزى،سه‌یرى دونیا بكه له چاوى مندڵێك كه به‌شه‌وقه‌وه....به‌هه‌ست .....به‌گرنگیه‌وه ..... لێبورده بێت، كه بۆ ئێستا ده‌ژى و زۆر بیر له ڕابردوو ناكاته‌وه.... بۆیه منداڵ زۆر له به‌خته‌وه‌رى نزیكتره وه‌ك له گه‌وره‌كان.
5- ئه‌و به‌دیله ده‌ستكردانه‌ى هه‌یه به‌كاریان بهێنه .... وه‌ك مه‌ساج كردن .... كه‌ڵه‌شاخ گرتن .... ئه‌و ڕووه‌كه گیاییانه‌ى هه‌یه ...خوارده‌مه‌نى ته‌ندروست.
6- موماره‌سه‌ى خۆشه‌ویستى له‌گه‌ڵ خێزان و هاوڕێ و خزم و كه‌س و كار وه دراوسێ كانتدا ... وه كۆمه‌ڵگاكه‌تدا بكه ...لێبوردن بكه‌ره خویه‌ك ، هه‌روه‌ها دونیا به ئاسانى و سنگ فراوانی یه‌وه وه‌ربگره.
7- ئه‌و ئاره‌زوو و هیوایه‌تانه‌ى هه‌ته وه ئارامی و ته‌ركیز و داهێنان و ژیانت پێ ده‌به‌خشێ موماره‌سه‌یان بكه.
8- پشوو وه‌ربگره... كاتژمێرێ له ڕۆژێك دا .... ڕۆژێ له هه‌فته .... مانگێ له ساڵێك دا... بیكه‌ره شتێكى پێویست و گرنگ ..... ته‌رتیبى هه‌موو پلان و ئه‌وله‌ویاته‌كانت له ڕێیه‌وه بكه.
9- به باشى بخه‌وه ، پشوویه‌ك ببه‌خشه به‌خۆت به پێى ئه‌وه‌ى موسته‌حه‌قه بۆت.
10- پێوه‌رى ئیش و كار و بێزاربوون و بێ تاقه‌تیت ڕێك بخه... باش فێربه چ كاتێك له كاركردن ده‌وه‌ستیت هه‌تا بێتاقه‌ت و ماندوو نه‌بیت له‌سه‌روو تواناته‌وه بێت.
11- گرنگترین شت ئه‌وه‌یه له ژیاندا په‌یامێكت پێ بێت كه ژیانت بكاته ژیانێكى گرنگ و به مانا .
12- وه له هه‌موو ئه‌وانه گرنگتر ... ئیمانت به بوونى خواى گه‌وره هه‌بێت وه به یارمه‌تى و پشت و په‌ناى وه پشت به‌ستن پێى.
پێنجه‌م
فێرببه له چۆنێتى ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى كێشه‌كان...به :
1- سه‌یرى هه‌موو كێشه‌یه‌ك به جۆرێ بكه كه به‌سووده و ئه‌بێته هۆى گه‌شه‌ى تۆ ،وه چاره‌سه‌رى ده‌بێته هۆى زیادكردنى سه‌لامه‌تى ناوه‌كى تۆ.
2- به‌شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووى كێشه ببه‌ره‌وه كه هه‌موو كات بڵێیت ( ئه‌بێت چاره‌سه‌رى بكه‌م) نه‌ك بڵێى ناتوانم ڕووبه‌ڕووى ببمه‌وه.
3- هه‌موو كێشه‌كانت له ده‌ره‌وه‌ى ژوورى نوستن دابنێ ....هاوڕێیه‌تیان مه‌كه بۆ سه‌ر جێگاى نوستنت، هه‌وڵ بده بیر له‌و كێشانه‌ى ڕووبه‌ڕووت ده‌بنه‌وه مه‌كه‌ره‌وه پێش نوستنت.
4- دوو دڵ و ڕاڕا مه‌به له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى كێشه‌كان به‌ڵكو هێرشیان بۆ به‌ره و كه‌میان بكه‌ره‌وه چاوه‌ڕێى كات مه‌كه تا بۆت چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵكو ئه‌وه ده‌بێته هۆى زیاتر كردنیان.
5- ده‌توانیت ڕووبه‌ڕووى زۆربه‌ى كێشه‌كان ببیته‌وه به موصاره‌عه نه‌ك ناخۆشى و شڵه‌ژان و هه‌ڵچوون.
6- ڕه‌خنه‌ى كه‌سانى تر قبوڵ بكه و كارى له‌سه‌ر بكه ئه‌گه‌ر باش و به‌سوود بوو،وه به‌رده‌وام به له ژیانى خۆت ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌كان پێچه‌وانه و ڕووخێنه‌ر بوون، واته كاریان پێ مه‌كه.
7- لێبوورده به و لێبووردنى كه‌سانى تر قبوڵ بكه و به‌سۆز به له‌گه‌ڵیان.
8- گفتووگۆر ڕاوێژ بكه له‌گه‌ڵ خێزان یان هاوڕێكانت ده‌رباره‌ى كێشه‌كانت هه‌مووى له‌سه‌ر خۆت كۆ مه‌كه‌ره‌وه.
9- كێشه بچووكه‌كان گه‌وره مه‌كه .... وا مه‌كه توڕه‌یى زاڵ بێت به‌سه‌رت دا به درێژایى ڕۆژ.
10- دان به هه‌ڵه و تاوانه‌كانت دا بنێ...... دان نان به هه‌ڵه‌دا یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان .
شه‌شه‌م
فێرببه كه خۆشى ببینى له ئه‌و بوارانه‌ى دڵ خۆش كه‌رن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بچوكیش بن.
حه‌وته‌م
ڕێز له خودى خۆت بگره و په‌یوه‌ستى بكه به خواى گه‌وره‌وه....
خودى خۆتت پێ قبوڵ بێت وه لاوازى و هه‌وڵ دانه‌كانت.....
مومكین نی یه مرۆڤ هه‌ست به به‌خته‌وه‌رى یان ئارامى ناوه‌كى بكات ،ئه‌گه‌ر هه‌موو كاتێك له خودى خۆى په‌ست بێت و ناڕازى بێت.
تۆ له‌باشترین حاڵ داى كه ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێنیته‌وه ..... ئیتر موصاره‌عه‌ى ناوه‌كى بۆ؟؟؟
زۆر له‌وانه‌ى له ده‌وروو به‌رت دان خۆشیان ده‌وێیت و ڕێزت ده‌گرن و گرنگیت پێ ده‌ده‌ن..... شتێكى ئاسایى یه كه تۆ یه‌كێكى له‌وانه...
به خودى خۆت ببه‌خشه و به‌خیل مه‌به....