1- چاكسازى بكه له‌وه‌ى له‌نێوان خۆت و خوادایه،خواى گه‌وره‌ش ئه‌وه‌ى له‌نێوان تۆ و كه‌سانى تره چاكسازى ده‌كات.
2- لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌رونناسى سه‌لماندوویانه: هه‌ر مرۆڤێك شێوازێكى تایبه‌تى خۆى هه‌یه كه به‌گشتى ئه‌مانه‌ن:
- شێوازى (صورى) واته مرۆڤ ده‌ڕوانێته جیهان و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات له ڕێگه‌ى وێنه‌وه.
- شێوازى(سمعي) واته مرۆڤ ده‌ڕوانێته جیهان و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات له ڕێگه‌ى ووشه‌یه‌كى بیستراوه‌وه .
- شێوازى(احساسي) ده‌ڕوانێته جیهان له ڕێى هه‌ست و شعوره ناوه‌كى یه‌كانى یه‌وه.
بۆیه زانین و شاره‌زا بوون له شێوازى مرۆڤه‌كان كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت،پاشان هه‌وڵدان بۆ چوونه ژووره‌وه له ڕێى جۆر و شێوازى ئه‌و كه‌سه به‌وه‌ش ڕێكه‌وتن و گونجاندن له نیوانیان دا روست ده‌بێت و متمانه بنیات ده‌نرێت.
3- خۆت بخه‌ره شوێنى كه‌سانى تره‌وه و پاشان گوێیان لێبگره له‌و قسانه‌ى كه ئاره‌زووى بیستنیان ده‌كه‌ى،به شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه كه خۆت پێت خۆشه به‌و جۆره له‌گه‌ڵت مامه‌ڵه بكه‌ن.
4- هه‌میشه با زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوت بێت به‌تایبه‌تى له‌كاتى ڕووداو‌و مه‌وقیفى سه‌خت و گران دا.
5- هێمنى و له‌سه‌رخۆیت بپارێزه له كاتێكدا گاڵته‌ت پێ ده‌كه‌ن.
6- هه‌میشه بیر له هه‌ست و ماف و پێویستیه‌كانى كه‌سان تر بكه‌ره‌وه.
7- ووشه‌یه‌ك هه‌ڵبژێره به ئاگاییه‌وه كاتێك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر ده‌كه‌یت، با ده‌م و چاوت كرژو مۆن نه‌بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ووشهكانیشت له شنه‌ى شه‌ماڵ ناسكتر بن.
8- ئه‌گه‌ر جه‌و بۆ گفتوگۆ گونجاو نه‌بوو وا باشه دوا بخرێت بۆ كاتى گونجاو .
9- هیچ مه‌ڵێ بێجگه له‌وه‌ى كه ڕاستبێت،قسه‌كانت با خۆش و په‌ندیان تێدا بێت به‌مه‌رجێك نوكته و قسه‌كان زاڵ نه‌بن و جدیاتهكان دانه‌پۆشێ.
10- به‌خشینى دیارى هه‌رچه‌نه بچوكیش بێت،وه هه‌وڵ دان بۆ یارمه‌تیدانى كه‌سانى تر .هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (تهادوا تحابوا).
11- سڵاوكردن و وه‌ڵام دانه‌وه‌ى به جوانى كلیلى دڵه،ووریابه له بون به خاوه‌نى ئه‌و كلیله.
12- به‌وه‌فا بوون له‌و به‌ڵێنه‌ى كه داوته و ڕاستگۆ به،وات لێده‌كات كه خۆشه‌ویست بیت له‌لاى خه‌ڵكى ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان له تۆیان ده‌وێت نه‌توانى بۆیان بكه‌یت.
13- ببه‌خشه به خۆشى یه‌وه ده‌بیته خاوه‌نى به‌رزترین پله له‌دڵى خه‌ڵك دا،مومكین نى یه كه‌سێك خۆشه‌ویست بێت له‌كاتێك دا ڕه‌زیل و چاو چنۆك بێت.
14- ساده‌یى و ته‌كلیف نه‌كردن له مامه‌ڵه‌كردن دا،له‌گه‌ڵ ڕێكخستى بواره‌كانى ژیان و نه‌بوونى فه‌وزا رێزى كه‌سانى تر به‌ده‌ست ده‌هێنیت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوژمنه‌كانیشت بن.
15- پاك ڕاگرتنى له‌ش و لار و ده‌م و جل‌و به‌رگ به‌بێ زیاده‌ڕه‌وى كردن.وه به‌كارهێنانى بۆنى خۆش كه واده‌كات خه‌ڵكى لێت ڕانه‌كات كاتێك مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.