بێ گومان زۆربه‌ى دایكان و باوكان بیرله‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه منداڵه‌كانیان پابه‌ند بن به دین و ڕه‌وشته‌وه،یه‌كێك له‌و بوارانه كه به‌گرنگترین داده‌نرێت نوێژه، كه له‌ڕێیه‌وه ده‌توانیت منداڵه‌كه‌ت به پابه‌ند بوون و هانابردن بۆ خواى گه‌وره له‌هه‌موو كات و ساتێكى پێویست دا كه پێیدا تێده‌په‌ڕن ڕابهێنیت.
لێره‌دا ئاماژه به پێنج هه‌نگاو ده‌كه‌ین له ڕێیه‌وه منداڵه‌كه‌ت ڕاده‌هێنیت له‌سه‌ر پابه‌ند بوون به نوێژه‌وه:-
1- به‌كارهێنانى هه‌ندێ چیرۆك و ڕووداوى ته‌مسیلى كه منداڵه‌كه‌ت هان بدات بۆ نوێژكردن.
2- به‌كارهێنانى هه‌ندێ دروشم كه یارمه‌تى منداڵه‌كه‌ت ئه‌دات وه‌ك:
- پارێزگارى له یادى یاخواى گه‌وره هه‌میشه.
- ئاگادارى گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره به به ووته و به كردار.
- دوور بكه‌وه‌ره‌وه له‌هه‌ر كارێك خواى گه‌وره توڕه ده‌كات.
3- پێویسته منداڵ هه‌میشه دایك و باوكى ببینێت كه به‌هه‌سته‌وه‌ن بۆ نوێژه‌كانیان،بۆنمونه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه داواى ڕوخسه‌ت بۆ خه‌وتن پێش نوێژى عیشا بكات، پێویسته باوكى به‌بێ بیركردنه‌وه پێى بڵێت كه نوێژه‌كه‌مان ده‌كه‌ین ئینجا پێكه‌وه ده‌خه‌وین، ئه‌وه ده‌بێته هانده‌رێك بۆى،ئه‌و هاندانه‌ش وا له‌و منداڵه ده‌كات هه‌میشه هه‌ستی بۆ كردنى نوێژه‌كانى زیندوو بێت.
4- ئه‌كرێت په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان نوێژه‌كان و ژماردن یان خشته‌ى لێكدان بۆ منداڵه‌كه‌ت بكه‌یت، بۆ نمونه: ده‌ڵێى پیاوێك دوو ڕه‌كعات نوێژى كرد پاشان نوێژى نیوه‌ڕۆى كرد كه چوار ڕه‌كاته،ئایا چه‌ند ڕه‌كات نوێژى كردووه؟ به‌و شێوه‌یه یان ئه‌گه‌ر گه‌وره بوو، ده‌ڵێى پیاوێك نێوان ماڵى خۆى و مزگه‌وته‌كه‌ى 500 مه‌تره،هه‌ر هه‌نگاوێكى 40 سانتیمه‌تر ده‌بڕێت،كه‌واته چه‌ند هه‌نگاو ده‌نێت تا ده‌گاته مزگه‌وت؟ وه ئه‌گه‌ر بزانى خواى گه‌وره بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك 10 چاكه‌ى بۆ ده‌نوسێت،ئه‌ى كه‌وایه بۆ هه‌موو هه‌نگاوه‌كه‌كانى چه‌ند چاكه‌ى ده‌ست ده‌كه‌وێ؟
5- ئه‌كرێت شریتى ڤیدیۆ و كاسێت به‌كار بهێنرێت كه چۆنێتى فێربوونى ده‌ست نوێژ و نوێژكردنى تێدایه،یان هه‌ر هۆكارێك كه ده‌بێته هانده‌ر بۆ منداڵه‌كه‌ت.