ژنـــه‌كه‌م! بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناو دڵم دا بیت و خۆشه‌ویستیم زیاتر بێت بۆت.....
· پارێزگارى له خوا بكه و پارێزگار به و له خوا بترسه،چاودێرى بكه،گوێڕایه‌ڵ به بۆى....
· به باشى گوێڕایه‌ڵم به....ببه به یارمه‌تیده‌ر و پاڵپشتم نه‌ك پیشتم به‌ربده‌یت...
· له كاتی توڕه بوون دا موناقه‌شه مه‌كه...
· سه‌یرى چاكه‌كانم بكه، زیاده‌ڕه‌وى مه‌كه له بیر خستنه‌وه‌م بۆ هه‌ڵه‌كانم...
· مه‌چۆره ده‌ره‌وه بێ ئه‌وه‌ى ڕوخسه‌ت له من بخوازیت،وه كه‌سێك نه‌یه‌ته ماڵم ئیلا ئه‌وه‌ى كه پێم خۆش بێت...
· نهێنیه‌كانم بپارێزه و عه‌یب و عاره‌كانم بشاره‌وه...
· وریاى جوانیه‌كه‌ت بده و گرنگى به پاك و خاوێنى ماڵه‌كه‌ت بده...
· منداڵه‌كانم له‌سه‌ر ئیمان و ڕه‌وشتى جوان په‌روه‌رده بكه...
· كار و بارى ماڵ و منداڵ زۆر سه‌رقاڵت نه‌كات و منت بیر بچێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من زیاتر پێویستم به تۆیه...
· هه‌ست و سۆزم تێر بكه و به جوانترین پۆشاك و بۆن‌خۆشترین بۆن خۆتم بۆ بسازێنه...
· ڕێزى خێزانه‌كه‌م و كه‌س و كارم بگره,باش به له‌گه‌ڵ دایك و باوكم و لێیان نزیك به‌ره‌وه و چاوپۆشى له هه‌ڵه‌كانیان بكه....
هاوسه‌ره‌كه‌م! من تۆم خۆش ده‌وێت و شانازیت پێوه ده‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ى...
· به باشى موعاشه‌ره‌م ده‌كه‌یت،به خۆشترین ناو كه ئاره‌زووى ده‌كه‌م با‌نگم ده‌كه‌یت،وه خۆشه‌ویستى خۆتم بۆ ده‌رده‌بڕیت...
· ئارام ده‌گرى كاتێك هه‌ڵه ده‌كه‌م یان كه‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر مافه‌كانت ده‌كه‌م...
· زۆر سه‌خیت و به بێ ئیسراف كردن پێم ده‌به‌خشى...
· فێركارمیت بۆ بوارى دینى،زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌یت و ووریا ده‌بیت تا خێزانێكى ێاڵح بم تا په‌روه‌رده‌كار و سه‌رپه‌رشتێكى باشى منداڵه‌كانت بم...
· ئه‌گه‌ر پۆشته نه‌بم پۆشته‌م ده‌كه‌یت،ئه‌گه‌ر خواردنم نه‌بوو خوارده‌مه‌نیم پێ ده‌به‌خشیت، لێم ناده‌یت، و بێزارم ناكه‌ین و قسه‌ى ناشرینم له‌گه‌ڵ به‌كارناهێنى و به جێم ناهێڵى...ئه‌گه‌ر وتووێژت له‌گه‌ڵ بكه‌م به ته‌ركیزه‌وه گوێم لێ ڕاده‌گرى ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سه‌رقاڵیت گرنگیم پێ ده‌ده‌یت...
· له هه‌ندێ كار و باردا ڕاوێژم پێ ده‌كه‌یت و ڕێز له ڕاكه‌م ده‌گریت...
· له هه‌ندێ كاروبارى ماڵدا یارمه‌تیم ده‌ده‌ی ، به‌زه‌یت پێم دا دێته‌وه له‌كاتی لاوازیم دا،خاترم ده‌گریت و له هه‌ڵه و تاوانه‌كانم خۆش ده‌بیت...