پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((لا تباشر المرأة المرأة فتنعتها لزوجها كأنه ينظر إليها)). رواه أحمد في المسند والبخاري وأبوداود والترمذي (حديث صحيح)، واته: با ئافره‌ت وه‌سفی جوانی و شۆخ و شه‌نگی ئافره‌تێكی تر بۆ مێرده‌كه‌ی نه‌كات به‌و شێوه‌یه‌ی، كه وا له مێرده‌كه‌ی بكات ته‌ماشای بكات و ئاواش وه‌سفی ده‌كات، كه ده‌یهێنێته پێش چاوی.
ئه‌م ته‌وجیهه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، ده‌رونی ئاده‌میزاد به دیار ده‌خات و ده‌یناسێنێ و مه‌ترسى یه‌كه‌شی ده‌خاته ڕوو، كه زۆر جار به هۆی وه‌سف كردنی ئافره‌تێك بۆ پیاو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دڵی پیاوه‌كه بۆ لای ئافره‌ته وه‌سف كراوه‌كه بچێ، نیازی خراپی هه‌بێ و ئافره‌ته‌كه ببێته نێچیری خۆشه‌ویستی.
ئیبن القیم ده‌ڵێ: ئه‌و شتانه‌ی ده‌بنه هۆی خۆشه‌ویستی بۆ خۆشه‌ویستراو چوارن:
یه‌كێكیان: ته‌ماشا كردن به چاو، یان به دڵ، كه بۆی وه‌سف ده‌كرێ، چونكه زۆربه‌ی خه‌ڵك خۆشه‌ویستى یان به‌بێ بینین بۆ دروست ده‌بێ.
جا له‌به‌ر ئه‌مه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم حه‌رامی كردووه ئافره‌ت وه‌سفی ئافره‌تێكی تر بۆ مێرده‌كه‌ی بكات..روضة المحبين ص 88