پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تی: ((المرأة إذا صلت خمسها، وصامت شهرها، وأحصنت فرجها، وأطاعت زوجها، فلتدخل من أي أبواب الجنة شاءت)). رواه أبو نعيم في الحلية وله شواهد يرقى بها الى درجة الحسن والصحة. واته: گه‌ر ژن پێنج نوێژه فه‌رزه‌كانی به‌جێ هێنا و مانگی ره‌مه‌زان به رۆژو بو، داوێنی خۆی له خراپه‌كاری پاراست و فه‌رمانبه‌ری مێرده‌كه‌ی بكات له چاكه، ئه‌وا با له هه‌ر ده‌رگایه‌كی به‌هه‌شت ده‌چێته ژور كه خۆی ئاره‌زوی لێیه‌تى بچێت.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((أيما امرأة ماتت وزوجها عنها راض، دخلت الجنة)). رواه الترمذي بدرجة صحيح. واته: هه‌ر ژنێك بمرێ و مێرده‌كه‌ی لێی رازی بێ ئه‌وا ده‌چێته به‌هه‌شت. (به‌ڵام به‌مه‌رجێ دروشمه‌كانی ئیسلام به‌جێ بهێنێ و له‌خوا ترس بێ).
((عن حصين بن محصن أن عمة له أتت النبي صلى الله عليه وسلم فقال لها: أذات زوج أنت؟ قالت: نعم! قال: فأين انت منه؟! قالت: ما آلوه، إلا ما عجزت عنه!قال: كيف كنت له! فإنه جنتك ونارك!)). رواه أحمد في المسند والنسائي وغيرهما وهو حسن الإسناد. واته حصين كوڕی محصن گوتویه‌تی: پورم بۆی باس كردم گوتی: چومه لای پێغه‌مبه‌ر بۆ هه‌ندێ پێویستی. پێغه‌مبه‌ر پێی گوتم: ئه‌ی فڵانه مێردت هه‌یه؟ گوتی: به‌ڵێ. پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: تۆ بۆ ئه‌و چۆنی؟ گوتی: كه‌مته‌رخه‌می له گوێڕایه‌ڵی و خزمه‌ت كردنی ناكه‌م مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌توانام نه‌بێ. پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی: ده‌كه‌واته: بزانه تۆ له كوێى ئه‌ویت، مێرده‌كه‌ت به‌هه‌شت و دۆزه‌خته.