هەندێ ئامۆژگاری و نهێنی لەبەرکردنی قورئان
بەروار: 2017/01/20سەردارن: 3046نوسەر: ستافی ماڵپەڕ

بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله، و الصلاة والسلام على رسول الله....و بعد :
1. نیەت پاکی بۆخوای گەورە نهێنی تەوفیقە.
2. لەبەرکردن لەمناڵیدا وەک نەخشە لەسەر بەردە.
3. تێگەیشنێکی باش یامەتی دەرە بۆ لەبەرکردنێکی باش.
4. ئارەزوی تو بۆ لەبەرکردن پاڵنەرێکی زۆر چاکە.
5. پاڕانەوە لەخوای گەورە.
6. هەڵبژاردنی کاتێکی گونجاو.
7. هەڵبژاردنی شوێنێکی گونجاو باشترین شوێنیش مزگەوتە.
8. خوێندنەوەیەکی تەواوی بێ هەڵەو گوێگردن لەدەنگێکی خۆش ئایەتەکان لەزاکیرەدا دەچەسپێنێ.
9. بەردەوام لەسەر یەکێک لە چاپەکان، بۆ نمونە (چاپی مەدینە‌‌‌).
10. ڕاستکردنەوەی خوێندنەوە لەپێشترە تالەبەرکردن.
11. دوبارە کردنەوە لەبەرکردن دەپارێزێ لە لەدەستچون و لەبیرچون.
12. لەبەرکردنی ڕۆژانە بەڕێک وپێکی باشترە لە لەبەرکردنی پچر پچر.
13. باش وایە لەکاتی بێزاری و ژاوە ژاوودا لەبەرنەکرێت.
14. لەبەرکردنی خاوی لەسەرخۆ و جێگیر باشترە لە لەبەرکردنی پەلە و هەڵچوو.
15. تەرکیزکردن لەسەر ئەوئایەتانەی لەبەردەکرێن بۆئەوەی لەناو لاپەڕەکانی هزردا چاپ ببێت.
16. پەیوەستبوون بە گوێڕایەڵی خوای گەورەو پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وسلم وازهێنان لەگوناە و تاوان پەیوەستکردنی خوێندنەوەو کردەپێ کردنی بەیەکەوە.