خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: {وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا* يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا * إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُوْلَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا} الفرقان:68-70، واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ خوا، په‌رستراوێكی تر ناپه‌رستن و هانای وه‌به‌ر نابه‌ن، كه‌سیش ناكوژن مه‌گه‌ر به حه‌قی خۆی نه‌بێ، چونكه كوشتنی كه‌سێك به ناحه‌ق خوای گه‌وره حه‌رامی كردوه، هه‌روا زینا ناكه‌ن.. هه‌ر كه‌سێك ئه‌م كاره حه‌رامانه بكات، له رۆژی قیامه‌ت سزای گوناهه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێ و به زه‌بون و ریسوایی تێیدا ده‌مێنێته‌وه.. ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ، كه بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێنه‌وه و باوه‌ڕ دێنن و كرده‌وه‌ی باش ئه‌نجام ده‌ده‌ن. جا خوای گه‌وره به لوتفی خۆی خراپه‌كانیان ده‌گۆڕێ به كرده‌وه‌ی باش، خوای باڵا به‌خشنده و میهره‌بانه.
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((لله أشد فرحاً بتوبة عبده حين يتوب اليه من فرح أحدكم كان على راحلته بأرض فلاة، فانفلتت منه، وعليها طعامه وشرابه، فآيس منها، فأتى شجرة فاضطجع في ظلها، وقد آيس من راحلته، فبينما هو كذلك إذ بها قائمة عنده، فأخذ بخطامها ثم قال من شدّة الفرح: اللهم أنت عبدي وأنا ربك، أخطأ من شدّة الفرح)). . رواه مسلم، واته: خوای به‌خشنده به ته‌وبه كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌بدی خۆی، له‌و كه‌سه زۆر شاد و پێ خۆشتر ده‌بێ، كه له بیابانێك بێ و حوشتره‌كه‌شی خواردن و خواردنه‌وه‌ی لێ باركرابێ، جا حوشتره‌كه‌ی به باره‌وه لێى ون بێ و نا‌ئومێد بێ له دۆزینه‌وه‌ى و بچێته ژێر سێبه‌ری دارێك پاڵ كه‌وێ. له‌و كاته‌دا ده‌بینێ حوشتره‌كه‌ی به باره‌وه له‌به‌ر ده‌می ئاماده بوه، ئه‌ویش یه‌كسه‌ر رێشمه‌كه‌ی ڕاده‌كێشێ و له‌به‌ر زۆر دڵ خۆشی ده‌ڵێ: خوایه تۆ عه‌بدی منی و منیش خوای تۆم. ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ش، كه ده‌یكات له‌به‌ر زۆر دڵخۆشى یه‌كه‌یه‌تی.