ئایا چۆن بزانین ئه‌م فه‌رموودانه كه به ئێمه گه‌شتوون صه‌حیحن ، له كاتێكدا كه دوو سه‌د ساڵ پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نوسراونه‌ته‌وه ؟
ئه‌م پرسیارانه له بنچینه‌دا دروستكراوی ده‌ستی دوژمنانی ئیسلام وسوننه‌تن له وانه‌ش ڕۆژهه‌لاَتناسه‌كان و ئه‌وانه‌ش كه له ژێر پۆشاكی ئیسلامدا خۆیان حه‌شارداوه‌و هه‌میشه له بۆسه‌دان بۆ ئه‌وه‌ى موسوڵمانان له گوماندابن به‌رامبه‌ر به دینه‌كه‌ى خۆیان , به‌ڵام له ڕاستییدا پێویسته موسوڵمان بێ هیچ دوودڵییه‌ك ئه‌و فه‌رموودانه وه‌ربگرێت كه له لایه‌ن زانایانه‌وه به صحیح دانراون و بێگومان بێت له‌وه‌ى كه صه‌حیحن چونكه ئه‌وه‌ى كه‌مترین زانیاری ده‌رباره‌ى ئه‌و ورده‌كاریانه هه‌بێت كه بۆ ته‌ته‌ڵه كردن و جیاكردنه‌وه‌ى فه‌رمووده‌ى په‌سه‌ند( مقبول ) له ناپه‌سه‌ند( مردود ) ئه‌نجام ده‌درێن و ئه‌و مه‌رج وڕێساو یاسا توندانه بناسێت كه زانایانى فه‌رمووده بۆ وه‌رگرتن و په‌سه‌ندكردنی فه‌رمووده داییانناوه ( كه له كتێبه‌كانی زانسته‌كانی فه‌رمووده‌دا ( علوم الحدیث ) تۆماركراون ) ئه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك گومانی لا دروست نابێت و ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه نووسینی فه‌رمووده به‌یه‌كجار ئه‌نجام نه‌دراوه تا بڵێن ( 200 ساڵ ) دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بووه به‌ڵكو به چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕیوه‌و قسه‌ى زۆر هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به كورتی شتێك ده‌رباره‌ی ئه‌و قۆناغانه بخه‌ینه ڕوو :
قۆناغی یه‌كه‌م :
وه‌ك ئاشكرایه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌سه‌ره‌تاوه ڕێگریی كردووه له نووسینی فه‌رمووده , ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه زانایان دیارترینیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه ڕێگه بگرێت له تێكه‌ڵبوونی فه‌رمووده به قورئان , وه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌ى ئه‌بووسه‌عیدى خودری رضي الله عنه دا هاتووه كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی : (( لا تكتبوا عني , ومن كتب عني غیر القرا‌ن فلیمحه ... الحدیث )) .
به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه فه‌رمووده به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌نووسراوه‌ته‌وه به‌ڵكو هه‌رله‌سه‌رده‌می خۆیدا صلى الله عليه وسلم نووسین ده‌ستی پێكردووه , ئه‌وه‌ش له‌و فه‌رموودانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر دروستیی نووسینی فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هه‌ندێكیشیان فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆیان تێدایه به نووسین وه‌ك فه‌رمووده‌كه‌ى ( عه‌بدوڵای كوڕی عه‌مری كوڕی عاص رضي الله عنه ) كه تێیدا هاتووه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم پێی فه‌رمووه (( بنووسه ! سوێند به‌خوا ئه‌وه‌ى حه‌ق نه‌بێت له ده‌مم نایه‌ته ده‌ره‌وه )) ( سنن أبی داود / 3648 ) .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمانی كردووه كه ئه‌و وتاره‌ی له ڕزگاركردنی مه‌ككه‌دا داویه‌تی بۆ هاوه‌ڵێك به‌ناوى ( ئه‌بو شاه ) بنووسنه‌وه وه‌ك له بوخاری وموسلم دا هاتووه كه فه‌رموویه‌تی : (( اكتبوا لأبي شاه )) .
هه‌روه‌ها جابری كوڕی عه‌بدوڵاو ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك وسه‌موره‌ى كوڕی جوندوب و عه‌بدوڵای كوڕی ئه‌بی ئه‌وفا وئه‌بوموسای ئه‌شعه‌ری و هاوه‌ڵی دیكه‌ش ڕه‌زای خوایان لێبێت فه‌رمووده‌یان نووسیوه‌ته‌وه . ئه‌مه له كاتێكدا كه نووسین لای عه‌ره‌ب له‌و كاته‌دا تا ڕاده‌یه‌ك شتێكی نوێ بووه .
وه عه‌ره‌ب پێش ئیسلام زۆر گرنگییان داوه به گێڕانه‌وه ( الروایة) و بۆ پاراستنی شیعر‌و وتار‌و ڕه‌چه‌ڵه‌ك وباس وخواسه‌كانی خۆیان پشتیان پێ به‌ستووه چونكه خاوه‌ن به‌هره‌ى له‌به‌ركردن وبیرتیژییه‌كی زۆر بوون , ئه‌مه‌ش وای لێ‌كردبوون پشت به نووسین نه‌به‌ستن و تا ئیستاش زۆر له‌و شیعر‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه هی سه‌رده‌می نه‌فامیین ( پێش ئیسلام ) و ئیستا له دوو توێی كتێبدان سه‌ره‌تا به شێوه‌ى ده‌ماوده‌م گێڕاویانه‌ته‌وه( كه‌سیش گله‌یی و گومانی له‌وه‌نییه ) .
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه‌ئه‌م نووسینانه هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی و كاری سه‌ره‌تایین به‌به‌به‌راورد به قۆناغه‌كانی دواتر‌و ده‌كرێت ئه‌م نووسینانه‌ی له‌م قۆناغانه‌دا نووسراون بكرێنه دوو به‌شه‌وه كه به‌شی یه‌كه‌میان ئه‌وانه‌ن كه هێشتا پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌ژیاندا بووه و ئه‌مانه‌ش هه‌ندێك له‌و نموونانه‌ن :
1 ـ نووسراوی ( صحیفة) هاوه‌ڵی به‌ڕێز عه‌بدوڵای كوڕی عه‌مری كوڕی عاص رضي الله عنه ئه‌م هاوه‌ڵه نوسراوێكی هه‌بووه كه ( ابن الاثير ) له (أسد الغابة : 3 /233 ) ـدا ده‌ڵێت : ( 1000 ) هه‌زار فه‌رمووده‌ى تیدا نوسراوه .
2 ـ جابری كوڕی عه‌بدوڵای ئه‌نصاریی رضي الله عنه نووسراوێكی هه‌بووه به ( صحیفة ) ی جابر به‌ناوبانگ بووه‌و كۆمه‌ڵێك لێیان گێڕاوه‌ته‌وه و جگه‌له‌وه‌ش كتێبۆڵكه‌یه‌كی هه‌بووه باسی ( شێوه‌ى حه‌ج كردنی ) پێغه‌مبه‌ری خوای صلى الله عليه وسلم تیابووه .
3 ـ ئه‌ونووسراوانه‌ى كه به‌فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم خۆی نووسراوه نموونه‌ى كیتابی ( الصدقات ) كه پێش وه‌فاتی صلى الله عليه وسلم نووسیبووی كه به درێژیی باسی بڕی زه‌كاتی واجب و شێوازی وه‌رگرتنی له خاوه‌نه‌كانیانی تێدایه و دواتر بۆ ئه‌بوبه‌كری صدیق رضي الله عنه مایه‌وه‌و ئه‌ویش چه‌ند دانه‌یه‌كی له‌به‌ر گرته‌وه و ده‌یدا به‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌یناردن بۆ وه‌رگرتنی زه‌كات نوسخه‌یه‌كی لای ئه‌نه‌سی كوڕی مالك رضي الله عنه بووه .
4 ـ كیتابی عه‌مری كوڕی حه‌زم كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم بۆی نووسیبو كاتێ ناردی بۆ یه‌مه‌ن ساڵی ( 10ی ك ) و زۆرینه‌ى بابه‌ته ئابوورییه‌كان وبابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به تاوانی به‌دوورو درێژیی تێدا باسكرابوو وه به نوسراوی (صحیفة ) عه‌مری كوڕی حه‌زم رضي الله عنه به‌ناوبانگ بوو .
5 ـ نوسراوی ( صحیفة) عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب رضي الله عنه كه به‌هه‌مان شێوه ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به خوێن و زه‌كات و تاوانه‌كانی تێدایه .
6 ـ ئه‌ونامه‌و نوسراوانه‌ى كه بۆ شوێنه‌كان ده‌یناردن وئه‌و په‌یماننامانه‌ى كه ده‌ینووسین وه‌ك په‌یماننامه‌ى ( مه‌دینه ) كه له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌دا بوو ، وه په‌یماننامه‌ى ( حوده‌یبیه ) كه له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵدانه‌ران ( مشرك ) ی مه‌ككه‌دا مۆركرابوو كه زۆربه‌ى بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به سیاسه‌تی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ى تێدا تۆماركرابوون .
به‌شی دووه‌میش ئه‌و نووسراوانه‌ن كه دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم نووسراونه‌ته‌وه له لایه‌ن شوێنكه‌وتووانه‌وه ( تابعین ) و ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌خۆ له هاوه‌لاَنیان وه‌رگرتووه و ( محمد مصطفى الاعضمی ) له كتێبی ( دراسات فی الحدیث النبوی وتاریخ تدوینه ) كۆمه‌ڵێك له‌و نووسراوانه‌ى باسكردووه كه ئه‌مه چه‌ند نموونه‌یه‌كن له‌و نووسراوانه :
1 ـ صه‌حیفه‌ى سه‌عیدی كوڕی جوبێر ( قوتابی ئیبن وعه‌بباس بووه ) .
2 ـ صه‌حیفه‌ى موجاهیدی كوڕی جه‌بری مه‌ككی ( قوتابی ئیبن وعه‌بباس بووه ) .
3 ـ صه‌حیفه‌ى ئه‌بو زوبێرموحوممه‌دى كوڕی موسلمی مه‌ككی ( قوتابی جابری كوڕی عه‌بدولاَبووه ) .
4 ـ صه‌حیفه‌ى ئه‌یوبی كوڕی ئه‌بی ته‌میمه‌ى سیختیانی .
5 ـ صه‌حیفه‌ى هیشامی كوڕی عوروه ,و چه‌ندانی تر كه بوون به بناغه‌یه‌ك بۆ نووسین له قۆناغه‌كانی دواتر .
به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وه‌ى ئوممه‌ت پێویستی پێی بووه وه‌كو ده‌قێكی نووسراو له‌به‌رده‌ستیدا بێت و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به كاروباری مووسوڵمانان و مافی تاكه‌كانه‌وه هه‌بووبێت وبه‌شێكی زۆر له‌كۆی سوننه‌ت پێكدێنێت هه‌مووی پێش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم نوسراوه‌ته‌وه و ئێستاش له كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌دا هه‌ن وبه‌شێكی تر له‌و فه‌رموودانه له سنگی هاوه‌لاَندا پارێزرابوون و به‌هۆی بڵابوونه‌وه‌یان به‌شوێنه جیاجیاكانی وڵات‌دا كه‌سانێكی تر لێیان وه‌رگرتوون ( كه‌به سه‌نه‌دى صه‌حیح و به‌هۆی ئه‌و ڕێسا‌و یاسایانه‌ى دانراون گواستراونه‌ته‌وه بۆ نووسراوه‌كانی دواتر ) و عیباده‌ته كردارییه‌كانیش نموونه‌ى نوێژ‌و ڕۆژوو حه‌ج و قوربانی كردن , ئه‌گه‌ر نه‌شنووسرابێتنه‌وه , ئه‌وا هاوه‌لاَنی به‌ڕێز به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌خزمه‌تیدابوون هه‌موو ئه‌و په‌رستشانه‌یان ڕاسته‌وخۆ لێوه‌رگرتوه‌و وه‌چه له‌دوای وه‌چه گواستویانه‌ته‌وه,
قۆناغی دووه‌م :
ئه‌م قۆناغه له‌قۆناغی یه‌كه‌م به‌چه‌ند نیشانه‌یه‌ك جیاده‌كرێته‌وه كه دیارترینیان ئه‌وه‌یه كه جێنشینی به‌ڕێز عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز به‌ڕه‌حمه‌ت بێت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ( رسمی ) داوایكردووه كه سوننه‌ت بنووسرێته‌وه ئه‌ویش ئه‌و كاته بوو كه له ساڵی ( 99 ك ) بووبه‌جێنشین و ته‌ماشای ئه‌و بارودۆخه‌ى كردكه ئه‌و سه‌رده‌مه ئوومه‌تی ئیسلامی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بوو وای به پێویست زانی كه سوونه‌ت كۆبكاته‌وه و به‌تایبه‌تیش ئه‌و مه‌ترسییانه‌ى پێشتر هه‌بوون ئه‌وكات نه‌مابوون , ئه‌وه‌بوو نووسراوی كرد بۆ فه‌رماندارو كاربه‌ڕێكه‌ره‌كانی بۆجێ به‌جێكردنی ئه‌و كاره , وله‌وانه‌ش ئه‌بوبه‌كری كوڕی حه‌زم كه فه‌رمانبه‌رو قازیی سه‌ر مه‌دینه بوو داوای لێكردبۆ ئه‌و كاره‌و فه‌رمووی : (انظر ما كان من حدیث رسول الله - صلى الله علیه وسلم - فاكتبه ، فإنی خفت دروس العلم وذهاب العلما‌ء ) ، واته : ته‌ماشاكه هه‌رچی فه‌رموووده‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم هه‌یه بینووسه‌وه , به‌ڕاستی من له‌نه‌مانی زانست و له‌ناوچوونی زانایان ده‌ترسم .
وه هه‌روه‌ها داوای كرد كه ئه‌و فه‌رموودانه‌ی لای عه‌مره‌ى كچی عه‌بدولڕه‌حمانی ئه‌نێاری وقاسمی كوڕی موحه‌ممه‌دی كوڕی ئه‌بوبه‌كرن بیاننووسێته‌وه , وهه‌روه‌ها نوسراوی بۆ زانایان وپێشه‌وایانیش كرد‌و بۆی نووسیبوون : ( انظروا إلى حدیث رسول الله - صلى الله علیه وسلم – فاجمعوه ) ، واته : ته‌ماشاكه‌ن هه‌رچى فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم هه‌یه , كۆیبكه‌نه‌وه .
و له‌وانه‌ش كه نووسراوى بۆ كرد موحه‌ممه‌دى كوڕی موسلیمی كوڕی شیهابی زوهرییه ( 124 ك مردووه ) كه زانای به‌ناوبانگی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی حیجاز بووه و ئه‌ویش وه‌ڵامى دایه‌وه و وه‌ك له ( جامع بین العلم وفضله ) هاتووه كه ئیبن وشیهابی زوهریی فه‌رموویه‌تی (عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز فه‌رمانی پێكردین كه سوننه‌ت كۆبكه‌ینه‌وه وئێمه‌ش نووسیمانه‌وه و ده‌فته‌ر ده‌فته‌ر ناردمان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا هه‌بوو) به‌م شێوه‌یه نووسین به‌شێوه‌ى ره‌سمیی ده‌ستی پێكردو ئه‌م كاره‌ى زوهری به‌ڕه‌حمه‌ت بێت بووبه به‌ردی بناغه و سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو , ئه‌وه‌ى شایه‌نی باسه ئه‌م دووقۆناغه به‌پێی ساڵ هه‌ردووكیان له سه‌ده‌ى یه‌كه‌می كۆچییدا بوون به‌و پێیه‌ى كه عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیزله ساڵی ( 99ك بۆ 101ك ) جێ‌نشین بووه‌و له‌ساڵی ( 101ك ) وه‌فاتی كردووه , له‌م قۆناغه‌دا نووسینه‌كان بریتیی بوون ته‌نها له‌كۆكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌پێی ناونیشانی زانستیی جیابكرێنه‌وه .
قۆناغی سێیه‌م :
له‌سه‌ده‌ى دووه‌می كۆچییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات به‌نووسینی ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هاوسه‌رده‌می زوهریی بوون یان قوتابیی ئه‌و بوون وئه‌م قۆناغه‌ش به قۆناغی پۆلێن كردن ( تێنیف ) وڕێكخستن به پێی بابه‌ت ( ترتیب على الأبواب ) داده‌نرێت وله‌م سه‌رده‌مه‌دا كۆمه‌ڵێك كتێبی دانراوى ڕێكخراو له‌سه‌ر بابه‌ت هاتنه كایه‌وه كه ئاشكراترینیان :
1 ـ جامع ابن جریج (80 بۆ 150ك ) له مه‌ككه كه له گه‌وره هاوه‌ڵانی زوهری بووه كه له چله‌كانی ته‌مه‌نیدا نووسیویه‌ته‌وه كه ده‌كاته نزیكه‌ی (110 بۆ120ك ) .
2 ـ جامع معمر بن ڕاشدی یه‌مه‌نی ( 95 بۆ 152ك ) له گه‌وره هاوه‌ڵانی زوهرییه و ئه‌و به‌شه‌ى كتێبه‌كه‌ى كه پێمان گه‌یشتووه نزیكه‌ى ( 1613 ) فه‌رمووده‌وئه‌سه‌ری تێدایه كه له پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وهاوه‌لاَن وشوێنكه‌وتووانه‌وه هاتوون .
3 ـ جامع سوفیان الثوری ( 97 بۆ 161ك ) له گه‌وره زانایانی فه‌رمووده و سوننه‌ت له عیراق كه ( 30000 ) سی هه‌زارفه‌رمووده‌و ئه‌سه‌ری له‌به‌ربووه و هه‌میشه له كتێب نه‌بووایه فه‌رمووده‌ى نه‌ده‌گێڕایه‌وه .
4 ـ موگڕ مالك ( 93 بۆ 179ك ) كه نزیكه‌ى ساڵی ( 140ك ) هاتووه‌ته به‌رهه‌م نزیكه‌ى (1000) هه‌زار فه‌رمووده و ( 2000 ) دووهه‌زار ئه‌سه‌ری تێدایه .
5 ـ سنن ابن ڕبی عروبه .
6 ـ مصنف حماد بن أبی سلمه .
7 ـ جامع سفیان بن عیینه .
8 ـ كتب حماد بن سلمه .
ئه‌مانه‌و زۆرێك له دانراوی تر ( مصنف ) له‌م سه‌رده‌مه‌دا نووسرابوون كه هه‌موویان له پێش (150ك ) نووسرابوونه‌وه .
قۆناغی چواره‌م :
ئه‌م قۆناغه له ساڵی (150ك ) به‌دواوه ده‌ست پێده‌كات و ده‌كرێت به قۆناغی فراوانكاریی ( مه‌وسوعاتی ) فه‌رمووده‌ی بزانین به‌وه‌ى له‌م سه‌رده‌مه‌دا نووسینی فه‌رمووده به‌رفراوانییه‌كی به خۆیه‌وه بینی كه پێشتر نه‌بوو , لێره‌دا زانایانی ئه‌م سه‌رده‌مه كتێب ونووسراوه‌كانی پێش خۆیان ( كه له شێخه‌كانی خۆیانه‌وه وه‌رگرتبوو ) كۆكرده‌وه‌و دووباره له‌سه‌ر ناونیشانی زانستیی فیقهی له كتێبه‌كانی خۆیاندا دایانڕشتنه‌وه و نموونه‌ى ئه‌م كتێبه مه‌وسوعییانه :
1 ـ موصه‌نه‌فی ( عه‌بدولڕه‌زاقی صه‌نعانی ) یه كه له‌ده‌وروبه‌ری ساڵی (160ك ) ده‌ری كردووه و هاتووه ئه‌و كتێبانه‌ى كه له شێخه‌كانی ( مامۆستاكانی ) خۆیه‌وه وه‌ری گرتوون وبه‌سه‌ریانداخوێندوونیه‌وه نموونه‌ى ( مه‌عمه‌ر بن را‌شد و مالك بن ان‌س وسوفیان وابن جریج و هی تر ) هه‌مووى كۆكردۆته‌وه و دووباره دایڕشتۆته‌وه به‌وه‌ى بۆ هه‌ر ناونیشانێكی فیقهی ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیداربێت له‌و كتێبانه‌ى پێش خۆی له ژێر ئه‌و ناونیشانه‌دا دایناوه و كتێبه‌كه‌ى (40000 ) چل هه‌زار گێڕانه‌وه‌ى له خۆ گرتووه كه پێكهاتوون له فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم و ئه‌سه‌ر له هاوه‌لاَنه‌وه و فه‌تواو قسه‌ى شوێنكه‌وتووان .
2 ـ كتێبی ( الأم ) ـی ئیمامی شافعی كه كتیبێكی زۆر گه‌وره‌یه‌و ئه‌م ئیمامه به‌ڕێزه‌ش كتێبه‌كانی پێشه‌واو مامۆستاكانی پێش خۆی وه‌ك ( مالك بن ئه‌نه‌س وئیبن وعویه‌ینه وئیبن وجوره‌یج و جگه له‌وانیشی ) له كتێبه‌كه‌یدا جێكردۆته‌وه وبه‌وه‌ش ( 3000 ) سێ هه‌زار فه‌رمووده‌و هه‌زاران ئه‌سه‌ری له هاوه‌لاَن وشوێنكه‌وتووانه‌وه له خۆگرتووه .
3 ـ موصه‌نه‌فی ( ئیبن وئه‌بی شه‌یبه ) كه قوتابی عه‌بدولڕه‌زاقه‌و كتێبه‌كه‌ى نزیكه‌ى ( 40000 ) چل هه‌زار گێڕانه‌وه له‌خۆده‌گرێت .
دوای ئه‌م نووسراوانه جۆرێكی دیكه له خزمه‌تكردنی سوونه‌ت هاته‌كایه‌وه هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ویش خۆی له‌وه‌دا بینییه‌وه كه فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به‌ته‌نها له‌و نووسراوانه ده‌ربهێنرێت وله فه‌رمووده‌كانیشدا ته‌نها ( مسند المتصل ) واته ئه‌وفه‌رمووده‌یه‌ی به زنجیره‌یه‌كی گرێدراوى نه‌پچڕاو له‌و كه‌سانه‌ى كه فه‌رمووده‌كه‌یان گێڕاوه‌ته‌وه گه‌یشتووه و ئه‌م جۆره پێی ده‌ڵێن ( المسند ) نموونه‌ى ئه‌مانه‌ش ( موسنه‌دى ته‌یالیسی و حومه‌یدی و ئیسحاقى كوڕی ڕاهه‌وه‌یهی و ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل)كه موسنه‌دی ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل نزیكه‌ی ( 30000 ) سی هه‌زار فه‌رمووده‌ى تیایه به دووباره‌بووه‌وه و له ساڵی (200ك) ده‌ریكردووه وئه‌م نوسینانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌داهه‌بوون صه‌حیح وجگه له صه‌حیحیشیان له‌خۆگرتبووكه بۆ هه‌مووكه‌سێك نه‌ده‌كرا له‌یه‌كیان جیابكاته‌وه .
قۆناغی پێنجه‌م :
له ساڵی ( 200ك ) به‌دواوه ده‌ست پێده‌كات وپرشنگدارترینی قۆناغه‌كانه و له‌م سه‌رده‌مه‌دا كۆمه‌ڵێك زانا ده‌ركه‌وتن كه به هۆی دانانی كۆمه‌ڵێك مه‌رج و ڕێسا ویاساوه ده‌ستیانكرد به ته‌ته‌ڵه‌كردنی ئه‌و فه‌رموودانه‌ى كه له سه‌رچاوه‌كانی پێش ئه‌واندا هه‌بوون و له‌وانه :
1 ـ ئیمامی موحه‌ممه‌دی كوڕی ئیسماعیلی بوخاریی كه كتیبه‌كه‌ی خۆی ناونا ( الجامع المسند الصحیح المختصر ) واته كورته‌ى كۆكه‌ره‌وه‌ى ناونیشانه فیقهییه‌كان به‌و فه‌رمووده صه‌حیحانه‌ى كه به زنجیره‌یه‌كی گریدراو ( كه‌له سه‌رچاوه موسنه‌ده‌كانی پێشتردا هه‌ن ) ده‌گه‌نه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم و ( به‌صه‌حیحی بوخاری به‌ناوبانگه ) , ئه‌م ئیمامه به‌ڕێزه له‌و كه‌سانه‌ى فه‌رمووده‌یان گێڕاوه‌ته‌وه به‌رزترین ئاستیانی وه‌رگرتووه بۆ بنچینه‌ى كیتابه‌كه‌ى و شازده‌ساڵی پێچووه تا كیتابه‌كه‌ى داناوه .
2 ـ ئیمامی موسلیم بن حجاج كه قوتابی و هاوسه‌رده‌می ئیمامی بوخارییه‌و كتێبه‌كه‌ى ناوناوه ( صحیح مسلم ) و ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه‌ى بوخاری فه‌رمووده‌ی صه‌حیحی له كتێبه‌كه‌یدا كۆكردۆته‌وه و ئوممه‌تى ئیسلامی كۆده‌نگن له‌سه‌ر وه‌رگرتن وپه‌سه‌ند كردنی فه‌رمووده‌كانی ئه‌م دووكتێبه و به صه‌حیحترین كتێب داده‌نرێن له دوای قورئان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م دووكتێبه هه‌موو فه‌رمووده صه‌حیحه‌كانیان له خۆنه‌گرتووه به‌ڵكو فه‌رمووده‌ى صه‌حیحی زۆری تر هه‌ن كه هه‌ر لای ئه‌مانیش صه‌حیحن به‌ڵام نه‌یانخستۆته دووتوێی كتێبه‌كانیانه‌وه له به‌ر درێژنه‌كردنه‌وه .
3 ـ جگه له‌و دوو ئیمامه ئیمامی ئه‌بوداوود و ئیبن وماجه‌و تورموزی ونه‌سائی و دارمیی وده‌یان ئیمامی تر له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌ركه‌وتن و هه‌ندێكیان مه‌رجی صحه‌تیان داناوه و هه‌ندێكی تریان وه‌ك خاوه‌نی سونه‌نه‌كان هه‌رچه‌نده صه‌حیح زۆرتره له كتێبه‌كانیاندا به‌ڵام جگه له صه‌حیحیشیان تێدایه, ئه‌وانه‌ش دواتر زانایانی ئه‌و بواره ته‌ته‌ڵه‌یان كردوون وصه‌حیح ونا صه‌حیحیان لێك جیاكردۆته‌وه .
به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه نووسینه‌وه‌ى سوننه‌ت به‌چه‌ندقۆناغ و دۆخێكی یه‌ك له‌دوای یه‌كدا تێپه‌ڕیوه و سه‌ره‌تای نووسینه‌وه‌ش هه‌ر له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خواوه صلى الله عليه وسلم ده‌ستی پێكردووه و پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین كه ئه‌و گومانانه‌ی كه دروست ده‌كرێن جگه له‌سه‌رابێك هیچی ترنین .