پێش هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان نیەتی ئەنجامدانی ئەم كارانەی هەبێت
بەروار: 2016/06/02سەردارن: 2737نوسەر: زریان سەرچناری

پێویستە هەموو موسڵمانێك پێش هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان نیەتی ئەنجامدانی ئەم كارانەی هەبێت
1- نیەتی خەتم كردنی قورئان لەو مانگەدا بۆ چەندین جار.
2-نیەتی تۆبەو گەڕانەوەی ڕاستەقینە لە هەموو تاوانێك.
3-نیەتی ئەوەی كە ئەو مانگە بكەین بە خاڵی وەرچەرخان بەرەو خێرو كردەوەی چاك وە بەردەوام بون لەسەری بە پشتیوانی خوا.
4- نیەتی بەدەست هێنانی زۆرترین پاداشت بەگوێرەی توانا لەو مانگەدا .
5- نیەتی باشكردنی ڕەوشت و هەڵسوكەوت لەگەڵ هەموو كەسێكدا.
6- نیەتی بڵاوكردنەو ئەم ئاینە لە ناو خەڵكدا و قۆستنەوەی هەلی نزیكی خەڵك لە خوای گەورەوە لەم مانگەدا.
7- نیەتی داڕشتنی بەرنامەیەكی ڕۆژانەی پر خواپەرستی و گوێڕایەڵی و پابەند بون پێیەوە.
8- خوێندنەوەی ئیمانی: بریتیە لە خوێندنەوەی هەندێك لەو كتێبانەی كە تایبەتن بەو مانگە پیرۆزەوە. بۆ ئەوەی ئامادەیی دەرونیت بۆ دروست بێت لەو مانگەدا لەلایەنی ئیمانیەوە.
9- دابین كردنی بڕێك داهاتی ئەو مانگەت بۆ بەكار هێنانی لە پڕۆژە ڕەمەزانیەكاندا: وەك:
*بەخشین لە مانگی ڕەمەزاندا.
* كڕینی كتێب و نامیلكەو بڵاوكراوەی ئاینی و بەخشینەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا.
* بەشدای كردن لە خوانی بەربانگ كردنەوە بە ڕۆژووەوانان.
* كڕینی هەندێك خواردن و دابەش كردنی بەسەر هەژاراندا پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان.
* چون بۆ كەعبەی ماڵی خوا بۆ ئەنجامدانی عەمرە.
* فێربونی حوكم و ئادابەكانی ڕۆژو لە ڕێگەی وانەو ناومزگەوتەكان و سیدی و جگە لەویش.
10- ئامادەكاری لە ماڵەوە واتا لەگەڵ هاوسەرو منداڵەكان بۆ ئەم مانگە پیرۆزە، لە ڕێگەی گفتوگۆو باسوخواسی چۆنیەتی پێشوازی كردن لەو میوانە بەڕێزە، هەروەها لە ڕێگەی پەیوەندی دۆستانەوە پێكەوە بەخشینی نامیلكەو شریت و سیدی بەسەر هاوسێكانتدا، چونكە ئامرازێكە بۆ چاندنی هەستی بەخشندەیی لە ناخی ئەندامانی خێزاندا.