ئاگاداركردنە‌وە‌یە‌كی خوشكان
بەروار: 2014/05/16سەردارن: 3385نوسەر: دایکى عبدالله

الحَمْدُللهِ وَحْدَهُ، وَالصلاةُ وَالسلامُ على مَنْ لا نبـي بَعْدَهُ :
و بعد: یەكێك لەو تاوانە بڵاوەی كە خوشكان تێیكەوتون و بوەتە هۆكاری زیادبوونی تێكەڵاویان لەگەڵ پیاواندا و نانەوەی فیتنەی زیاتر ڕۆشتنە بە ناوەڕاستی ڕێگادا بەشێوەیەك كە زۆر نزیك دەبنەوە لە پیاوان كە ئەمەش لادانە لە فەرمانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم وە پێویستە‌ لێی دوربكەونەوە ئەویش بە بەڵگەی:‌ (عَنْ أَبِي أُسَيْدٍ الأَنْصَارِيِّ ، عَنْ أَبِيهِ ؛ أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَقُولُ ، وَهُوَ خَارِجٌ مِنَ الْمَسْجِدِ ، فَاخْتَلَطَ الرِّجَالُ مَعَ النِّسَاءِ فِي الطَّرِيقِ ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ (صلى الله عليه وسلم) لِلنِّسَاءِ : اسْتَأْخِرْنَ ، فَإِنَّهُ لَيْسَ لَكُنَّ أَنْ تَحْقُقْنَ الطَّرِيقَ ، عَلَيْكُنَّ بِحَافَّاتِ الطَّرِيقِ ، فَكَانَتِ الْمَرْأَةُ تَلْتَصِقُ بِالْجِدَارِ ، حَتَّى إِنَّ ثَوْبَهَا لَيَتَعَلَّقُ بِالْجِدَارِ مِنْ لُصُوقِهَا بِهِ) حسنه الالباني في السلسلة الصحيحة ج2 ، ص/511 . . واتە: باوكی (أسید) دەڵێت، باوكم ئەم فەرموودەیەی لە پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم بیستووە كاتێك پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) لە دەرەوەی مزگەوت بوو ، بینی پیاوان و ئافرەتان لە ناوەڕاستی ڕێگادا تێكەڵی یەكتر ببون ، ئینجا بە ئافرەتەكانی فەرموو لە ناوەڕاستی ڕێگا دوا بكەون و دوور بكەونەوە لە پیاوەكان ، چونكە بۆ ئێوە نابێت لەگەڵ پیاوان لە ناوەڕاستی ڕێگا بڕۆن ، بەڵكو دەبێت بە تەنیشت و لایەكی ڕێگاكە دا بڕۆن ، كاتێك ئافرەتەكان ئەم ئەمرەیان بیست لە پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم یەكسەر گوێ ڕایەڵی بوون و بە دوور كەوتنەوە لە پیاوان ، ئەوەندە لە دیواری ڕێگاكە نزیك بوونەوە ئەو جلەی لەبەریان بوو دەنوسا بە دیوارەكەوە. لەم فەرموودەوە بۆمان دەردەكەوێت كە ئافرەتانی پێشین چەندە بە پەرۆش بوون بۆ ئەنجام دانی فەرمانی خودا و پێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم بەداخەوە بە پێچەوانەی ئافرەتانی ئەم سەردەمە كە قورسترین و ناڕەحەتترین كردەوە لایان ئەنجامدانی ئەو فەرمانانەیه كە جگە لە سوود و قازانجی دونیای و قیامەتی خۆیان هیچ شتێكی تری تیا نابینرێت. داواكارم لە الله كە هیدایەتی زیاتری من و خوشكانم بدات بۆ ڕێگە ڕاستەكەی و لە كەسانی بە تەماع و نەخۆش بەدورمان بگرێت.
وصلى الله على سيدنا محمد و على آله‌ و صحبه‌ وسلم.