ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
گرفتەكان لە چیدان ؟

بسم الله الرحمن الرحيم
ئەو كاتەی كە چینیە كۆنەكان ویستیان بە ئارامی بژین ‏و پارێزگاری لە خاك و وڵاتیان بكەن، بڕیاریان دا كە ‏دیوارێكی بەرز و سەخت دروست بكەن، كە بە دیواری ‏مەزنی چین ناسراوە، بۆ ئەوەی ببێتە لەمپەر لە بەردەم ‏دوژمنان و ڕێگر لە هاتنە ناوەوەی داگیركەران. كەچی ‏لە ماوەی سەد ساڵی دوای بنیاتنانی ئەم دیوارە مەزنە ‏سێ‌ جار تووشی هێرشی دوژمن و داگیركەران بوون و ‏لە هیچ لەم هێرشانەدا ئەو هێزانە پێویستیان بە ‏ڕووخان و كونكردن یان پیاهەڵگژانی دیوارە مەزنەكە ‏نەبوو، بەڵكو هەموو جارێ‌ لە دەرگاكانەوە و بە ‏شێوەیەكی ئاسایی دەهاتنە ژوورەوە !‏
دەزانن بۆ چی؟ ‏
چونكە هەر هێزێكی داگیركار كە دەهات بڕە پارەیەكی ‏‏(بەرتیل) دەدا بە دەرگاوان وپاسەوانی دەرگاكە‎ ‎و‎ ‎‏ بە ‏ئاسانی دەچوونە ژوورەوە !‏
چینیەكان زۆر ماندووبوون لە بنیاتنانی ئەو دیوارە ‏مەزنە كەچی شتێكی گرنگتریان لە بیر كردبوو كە ‏ئەویش بنیاتنانی پاسەوانەكان بوو !‏
هەر بۆیە دەبێت ئەوە بزانین كە بنیاتنانی مرۆڤەكان لە ‏پێش بنیاتنانی هەموو شتێكی ترەوەیە،ئەمەش ئەو ‏ڕاستییەیە كە پێویستە هەمووان بیزانن و كاری بۆ ‏بكەن وبیكەنە بەرنامەی كاریان لە هەموو قۆناغ و لە ‏گشت بوارەكاندا. ‏
‏ یەكێك لە ڕۆژهەڵاتناسان دەڵێت: بۆ ئەوەی هەر ‏شارستانیەتێك كۆنترۆڵ بكەیت و بڕوخێنێت، ئەوا ‏سێ‌ هۆكار هەیە بۆ گەیشتن بەو مەبەستە:‏
[رِووخاندنی خێزان.‏
رِووخاندنی پرۆسەی خوێندن.‏
ناشرینكردن و لەكەداركردنی كەسە سەرمەشق و جێ ‏متمانەكان.‏]

بۆ ئەوەی خێزان بڕوخێنێت دەبێت رۆڵی دایك وون ‏بكەیت یان لە ئەركی سەرەكی خۆی دووری بخەیتەوە ‏بە شێوەیەك كە شەرم بكات لە دەستەواژەی (ژنی ‏ماڵەوە).‏
وە بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن بڕوخێنێت دەبێت ڕۆڵی ‏مامۆستا لە كومەڵگادا كەم بكەیتەوە و مامۆستا بێ‌ ‏نرخ بكەی لە لای فێرخوازەكان.‏
وە بۆ ناشرینكردنی كەسە سەرمەشقەكان دەبێت لە ‏زانایانەوە دەست پێ بكەیت، بەوەی كە ڕێزیان بۆ ‏نەهێڵیت و گومانیان لەسەر دروست بكەیت تا ئەو ‏كاتەی كە كەس گوێیان لێ‌ نەگرێت و هیچ حیساب بۆ ‏قسەیان نەكرێت.‏
جا ئەگەر دایكی ژیر بوونی نەبێت بۆ بەخێوكردنی ‏نەوەكان و لە خوێندنگاش گوێ‌ لە مامۆستا نەگیرێت و ‏بە سووكی سەیربكرێت و پاشانیش سەرمەشق و زانا ‏هیچ بوونی نەبێت لە ژیانی كەسەكان كە پرسی پێ ‏بكرێت و چاوی لێ بكرێت لە ژیاندا، ئەگەر توانیت ‏هەموو ئەمانە ئەنجام بدەیت ئەوە گەورەترین ‏شارستانیەت لە كەمترین ماوەدا دەڕوخێنیت.‏
پێم وابێ‌ ئێستا هەموومان وەڵامی ناونیشان و ‏پرسیاری سەرەتامان دەست كەوتووە.‏
‏الحمد لله رب العالمين

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام