ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
دوای زیاتر لە بیست ساڵ حزبایەتی‌و پارچەكردنی موسڵمانان هەر لە گومان دا دەژین!! بۆیە دەیانەوێت پەردەپۆشی حزبایەتیەكەیان بكەن بە پەردەی كاری بە كۆمەڵ

بسم الله الرحمن الرحیم
حزبیەكان بەڵگەكانی هاوكاری كۆمەڵ (التعاون الجماعی)، مەكەنە بیانوو بۆ تەفرەقەو حزبایەتی.
موسڵمانان دوو شتی جیاواز‌و دژ بە یەك هەن، كە لە قوڕئان‌و سوننەتدا بە دوو حوكمی جیاواز باسیان لێوەكراوە:ـ
[یەكەمیان] :ـ یەكڕیزی موسڵمانان‌و هاوكاری كردنی یەكتری لەسەر كاری خێرو چاكە، كە ئەمەش بە:(التعاون الشرعی) دائەندرێت‌و خوای گەورە پێویستی كردووە لەسەرمان.
[دووەمیان] :ـ پارچە پارچە كردنی موسڵمانان‌و كردنیان بە چەندان گروپ‌و حزب، كە ئەمەشیان خوا‌و پێغەمبەر بە حەرامیان داناوە، وەكو پەروەردگارمان فەرموویەتی: [ إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ] (الأنعام:159))، واتە: (ئەوانەی كە دینەكەیان بەش بەش كردوو بوون بە چەند گروپێك ئەوە تۆ لەوان نیت؛ چونكە كارەكەیان بێ شەرعیە).
وە لە یەك ئایەتدا خوای پەروەردگار حوكمی هەردوو خاڵەكەی پێشووی باسكردووە كە دەفەرمووێت:: [ وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا] (آل عمران:103)، واتە: (هەمووتان دەست بگرن بە دینەكەی خواوە یەك ڕیز بن لەسەری، وە پارچە پارچە مەبن).
وە پێغەمبەریش علیه الصلاة والسلام فەرموویەتی: [وَأَنْ تَعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعاً] : صحیح مسلم،
وە فەرموویەتی: [ فَاجْتَمِعُوا وَلَا تَفَرَّقُوا] ، مسند أحمد: 18391،
كەواتە ئەم دوو خاڵە حوكمی جیاوازیان هەبوو،
[یەكەمیان] : واجب بوو لە شەرعدا، ب
[بەڵام دووەمیان] : حەرام بوو لە شەرعدا.
بەڵام سەیر لەوەدایە هەندێ كەسی چەواشەكار ئەم دوو شتە تێكەڵا دەكەن، بگرە هەڵیان دەگێڕنەوە‌و حوكمی یەكەم بۆ دووەم دادەنێن‌و حوكمی دووەمیش بۆ یەكەم، ئەمەش هەڵگێڕانەوەی ڕاستیەكانە‌و چەواشەكاریە‌و جۆرێكە لە: (لبس الحق بالباطل).
وە بە ئاشكرا دەبیستین لێیان كە تەفرەقە‌و حزب حزبێنە بە ڕەوا دەزانن، بەڵكو بوونی ئەم هەموو حزبە ئیسلامیە نەك هەر بە جائز، بەڵكو بە واجبە دەزانن، وە یەك ڕیزی موسڵمانان‌و نەچونە ناو گروپ‌و حزبە ئیسلامیەكانیش بە حەرام دەزانن، وە بەو كەسانەی كە حزبایەتی ناكەن، دەڵێن: لا جماعە!!
واتە: بانگەوازی خۆیان بۆ حزب حزبێنەكەیان، كە پارچە پارچە بوونی موسڵمانانیشی لێدەكەوێتەوە بە واجب دەزانن، بەڵام بانگەوازی سەلەفیەت كە بۆ تەنها خواپەرستی‌و شوێنەكەوتنی پێغەمبەر علیه الصلاة والسلام و دەست گرتن بە ڕێبازی (خیر القرون)‌و نەچوونە ناو هیچ حزبێك بە حەرام دەزانن!!
بەڕاستی ئەمە سەر لێشێوانێكی گەورەیە كە واجب بە حەرام بزانیت‌و حەرامیش بە واجب، وە تەفرەقە‌و حزبایەتی بە شەرعی دابنێیت‌و بیخەیتە ژێر چەتری كاری جەماعیەوە، وە دوور كەوتنەوەش لە تەفرەقە‌و حزبایەتی بە خراپ بزانیت!!
بەڵێ كاری جەماعی بە مانای هاوكاری كردنی یەكتری لەسەر چاكە شەرعیە، بەڵام نەك كارە جەماعیەكەی بگەیەندرێتە ئاستی حزبایەتی‌و بەیعەت پێدان‌و دۆستایەتی‌و دوژمنایەتی!!
بەڵێ: هیچ كام لە زانایانی ئەهلی سوننە نەیفەرمووە: هاوكاری بە كۆمەڵ حەرامە، بەڵام گشتیان وتویانە: حزبایەتی‌و تەفرەقە حەرامە!!
كەواتە:ـ بە چ عەقڵ‌و شەرعێك مانای پارچە پارچە بوون‌و حزب حزبێنە‌و (تفرق) بریتیە لە یەكڕیزی ‌و یەك بوون؟!
ئێستاش فەرموو لەگەڵ فەتوای زانایان لەسەر حەرامێتی حزب حزبێنە بۆ ئەوەی بۆتان دەركەوێت كە هاوكاری كۆمەڵ، جیاوازە لە پارچە پارچەیەتی حزبی.
وە ئەوانەش كە حزبین‌و تازە دوای بیست ساڵ حزبایەتی كردن دەیانەوێت بە خەڵكی بسەلمێنن كە كاری بە كۆمەڵ دروستە، كەواتە: مەبەستیان حزبایەتی كردنە، بەڵام پەردەپۆشی دەكەن بەناوی كاری بە كۆمەڵ!!
لەبەر ئەوە وریا بن‌و پێیان مەخەڵەتێن، خۆیان دوای زیاتر لە بیست ساڵ حزبایەتی كردن هەر لە گوماندا دەژین با ئێوەش گوماناوی نەكەن.
1. شێخ ئەلبانی دەفەرمووێت: [ولايجوز في الإسلام أن يكون هناك أحزاب لأن الله يقول: [ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ] … سلسلة الهدى و النور شريط رقم 306 دقيقة 9 ثانية 34.
واتە: (دروست نیە لە ئیسلامدا چەند حزبێك هەبێت، لەبەر ئەوەی خودای گەورە دەفەرموێت: ئاگادار بن تەنها حزبی خودا سەركەوتووە)...
2. شێخ ئەلبانی دەفەرمووێت: [لا حزبية في الإسلام، ولا ديمقراطية في الإسلام، الإسلام غنيٌ، غنيٌ عن كل المبادىء وكل الحزبيات و التكتلات، فما عند الله خيرٌ وأبقى.] ، سلسلة الهدى و النور، شريط رقم:308 دقيقة20، ثانية 2.
واتە: (حزبایەتی نیە لە ئیسلامدا، وە دیموكراسی نیە لە ئیسلامدا، ئیسلام دەوڵەمەندە، بێ پێویستە لەهەموو بەرنامەو بنچینەیەك، وە لەهەموو حزبایەتی و تەكەتولاتێك، وە ئەوەی لای خوداوەیە چاكتر و ماوەدار ترە.))
3. شێخ ئیبن باز دەفەرموێت: [ومما لا شك فیه أن كثرە الفرق والجماعات فی المجتمع الإسلامی مما یحرص علیه الشیطان أولا وأعدا‌و الإسلام من الإنس ثانیاً] مجموع فتاوی ومقالات متنوعە (5/202ـ204)
واتە:(گومانی تێدا نیە كە زۆربوونی فیرقە و جەماعەتەكان لە كۆمەڵگای ئیسلامی دا، یەكەمین: شەیتان،دووەمین: دوژمنانی ئیسلام لە مرۆڤەكان بایەخی پێ دەدەن).
4. شێخ ئیبن عوسەیمین دەفەرموێت: [ولهذا نرى أن التحزب وقوعٌ في ما نهى الله عنه من التفرق، وأنه لايجوز للأمة الإسلامية أن تتخذ أحزاباً، و أن هذه الأحزاب تعني قتل الإسلام، لأن الله تعالى قال [ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ] ملتقى أنصار الهدى.]
(لەبەر ئەمە وا دەبینین: حزبایەتی توشبوونە بەوەی خودای گەورە قەدەغەی كردووە لەپەرتەوازەبوون و تەفرەقە، وە دروست نیە بۆ ئوممەتی ئیسلامی كە ببن بە چەند حزبێك.
وە ئەم حزبانە واتە كوشتنی ئیسلام، لەبەر ئەوەی خودای گەورە دەفەرمووێت: [ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ]
5. شێخ ئیبن عوسەیمین دەفەرمووێت: [وأرى أنه يجب محو هذه الأحزاب،...... فأرى أنه ينبغي علينا بل يجب علينا أَن نكون ضد هذه الأحزاب أي ضد التحزب] .
سلسلة لقاء باب المفتوح شريط رقم45 الوجه أ دقيقة 23 ثانية 21
واتە: (یەكەم شت براكەم من ئیقرار و موافەقە ناكەم لەسەر بابەتی تەكەتول و حزبی ئاینی....بۆیە من وانابینم تەكەتولی ئاینی و حزبایەتی بەناو ئاینەوە دروست بێت، وادەبینم پێویستە ئەم حزبانە قەڵاچۆ بكرێن و بسڕێنەوە)

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام